|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ
ره‌حمه‌تی ته‌ره‌قی
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و
پیشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ ره‌حمه‌ت ساڵی ١٣٣٥دا له
شاری سنه له دایك بوو. خویندنی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌م
شاره‌دا ته‌واو كرد و هه‌ر له‌م
ده‌ورانه‌دا به هۆی هێندێك له
هاورییانی كۆمه‌له وه له گه‌ڵ
خه‌باتی سیاسی و ماركسیزم
تیكه‌لاو بوو.
هاوكات له گه‌ڵ ده‌ست پیكردنی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی
دیكتاتوری شا، كاك ره‌حمه‌ت كه
سه‌رباز بوو له پادگان هه‌ڵات و
بۆ په‌یوه‌ست بوون به ریزه‌كانی
جه‌ماوه‌ری موعته‌رز، بۆ شاری
سنه گه‌رایه‌وه.
راپه‌رینی ٢٢ی به‌همه‌نی ساڵی ٥٧
شوور و شه‌وقێكی تایبه‌تی پێ
به‌خشی و به ئاواتی پیك هاتنی
ژیانیكی باشتر به شداری قیامی
٥٧ی كرد.
ئه‌وسا هه‌لسورانی خۆی له
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جه‌معییه‌تی
دیفاع له ئازادی و شورش له شاری
سنه درێژه پێدا. له په‌لاماری
ئازایانه‌ی خه‌ڵكی سنه دا بۆ
سه‌ر پادگانی ئه‌و شاره له
به‌هاری ساڵی ٥٨ دا، چالاكانه
به‌شداری كرد. یه‌كیك له هاروێ
یانی سه‌باره‌ت به‌م ده‌ورانه
ده‌ڵێ: جاری وابوو چه‌ند شه‌و و
رۆژ نه‌ده‌نوسوت، ساتێك له هه‌وڵ
و تیكۆشان رانه‌ده‌وه‌ستا، وات
هه‌ست ده‌كرد كه به هیچ جۆرێك
نازانێ ماندوویی چییه.".
هاورێ ره‌حمه‌تی ته‌ره‌قی له
كۆچی میژوویی خه‌لكی شاری
مه‌ریوان و له رێ و پێوانی
خه‌ڵكی سنه‌دا به‌ره‌و مه‌ریوان
به‌و په‌ری دلسۆزی یه‌وه
به‌شداری كرد و بۆ یارمه‌تی
دانیان خه‌ریكی كاری ته‌داروكاتی
و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی
بوو.
له پاییزی ساڵی ٥٨دا كه شار
سه‌ر له نۆی كه‌وته‌وه ژێر
كونتروڵی خه‌لك و پیشمه‌رگه،
هاوری ره‌حمه‌ت له بنكه‌ی
گه‌ره‌كی "شه‌ریف ئاوا" دا
دریژه‌ی به هه‌لسوران وچالاكی ی
خۆیدا. به هۆی هه‌ولی دلسوزانه‌ی
ئه‌و وه كۆمه‌ڵیكی دیكه له
هاورێ یان، به‌شیك له موعتادینی
شاری سنه له‌م به‌ڵایه خویان
رزگار كرد و به‌شیكی به‌رچاوشیان
به ریزه‌كانی خه‌باتی خه‌لك
په‌یوه‌ست بوون. به‌شداری كردن
له شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی ساڵی ٥٩ له
سنه، مه‌یدانیكی دیكه له هه‌ول
و تیكوشانی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی
هاوری ره‌حمه‌تی ته‌ره‌قی بوو.
چ ئه‌و كاته‌ی كه له نێو كۆر
وكۆمه‌له كریكاری یه‌كاندا،
ته‌رویجی بروا و ئامانجه
كۆمۆنیستی یه‌كانی ده‌كرد و چ
ئه‌و كاته‌ی كه له نیۆ هاورێ
یانی پیشمه‌رگه‌دا به زمانێكی
ساكار و شیرین باسی له ره‌گ و
ریشه‌ی مه‌ینه‌تی و ئازاره‌كان
ده‌كرد، هه‌میشه وه‌بیر
هێنه‌ره‌وه‌ی سیمای كومونیستیكی
خه‌بات كار و ئازا و فیداكار بوو.
جاسووسه‌كانی رژیم له شاری سنه
به هه‌ڵسوران و تیكۆشانی
شورشگیرانه‌ی هاوری ره‌حمه‌ت یان
زانی و هه‌ڵیان دا بیگرن . به‌ڵام
ئه‌و به لێهاتووییه‌وه خۆی
ده‌رباز كرد و خۆی گه‌یانده هیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له. له پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
له ساڵی ٦١ دا، له ناوچه‌ی سنه
هه‌لسوورانی پیشمه‌رگانه‌ی ده‌ست
پیكرد.
پاش ماوه‌یه‌ك بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و پاشان
به رپرسایه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له هاورێ یانی پێ سپێردرا.
رۆژی ٢٥ی میهر مانگی ساڵی ١٣٦٥
هاوری ره‌حمه‌تی ته‌ره‌قی له
شه‌ریكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ردا
به‌رانبه‌ر به هیزه‌كانی ج.ا له
ئاوایی ده‌ره‌ویانی فارس، گیانی
به‌خت كرد.
به‌گیان به‌خت كردنی هاورێ
ره‌حمه‌تی ته‌ره‌قی بێ گومان
حیزبی ئیمه یه‌كیك له باشترین
هاورێ یانی دلسوزی خۆی و كریكاران
و زه‌حمه‌تكیشانیش، یار و
یاوه‌رێكی سه‌میمی خۆیان له
ده‌ست دا.
بژی یادی خۆشه‌ویستی.
|