به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ
ره‌ئوفی مه‌حموودی ئه‌ندامی حێزبی
کمۆنێستی ئێران وکادر
وپێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداکاری
کۆمه‌ڵه
هاورێ ره‌ئوفی
مه‌حموودی له زۆمره‌ی ئه‌و
کومونیسته شۆرشگێرانه بوو که
له جه‌ره‌یانی ژیانی موبارزاتیدا
له گه‌ڵ گه‌لێک که‌ند و کۆسپ
روبه‌روو بووه وبه ورەیەکی
به‌رزه‌وه سه‌رکه‌وتووانه
به‌سه‌ریاندا زاڵ بووه .
هاورێ ره‌ئوف
رۆڵه‌ی بنه‌ماله‌یکی ده‌س کورت
له شاری بانه بوو و ژیانی هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ فه‌قر و
بێ مافی تێکه‌ڵ بوو.
هاوه‌ی رئووف له
جه‌ریانی موبارزاتی جه‌ماوه‌ری
له دژی رژیمی په‌هله‌وی
فه‌عالانه به‌شداری کرد و له
موبارزاتی دانشجوویی له کاتی درس
خوێندنی له دانشسرای راهنمایی
سنه ببوه سیمایه‌کی پێشره‌و و
ناسراو له نێو خوێندکاران
دا.
هاورێ ره‌ئوف هه‌ر
له‌و کاته‌وه له گه‌ڵ کومونیزم
ئاشنا بوو وزانستی رزگاری چێنی
کرێکاری کرده چرای رێگه‌ی
هه‌ڵسوورانی شۆرشگێرانه له دژی
نه‌زم و نیزامی سه‌رمایه‌داری و
پارێزه‌رانی سه‌رمایه و تا کاتی
مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی به‌رده‌وام
هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شْغه‌له بوو.
دوای راپه‌رین،
هاورێ ره‌ئوف که وه‌ک
تێکۆشه‌رێکی کومونیست له گه‌ڵ
مه‌سائلی موبارزاتی ئاشنا بووبوو
، بێ رارایی و زۆر وشیارانه له
دژی حکومه‌تی تازه به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتووی کؤماری ئێسلامی
هه‌ستاوو هه‌ڵسووراوانه له
ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی
حه‌قخوزانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان ده‌وری به‌ر چاوی گێڕا.
هاورێ ره‌ئوف له
ره‌وتی ئه‌و هه‌ڵسورانه دا
کۆمه‌ڵه‌ی ناسی و له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی گرت. ئه‌و
خۆشه‌ویسته له‌زۆمره‌ی
ئه‌وه‌ڵین که‌سانێک بوو که
پێش 28ی مۆرداد له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌وه له ده‌وره‌یه‌کی
نێزامی که له‌لایه‌ن هاورێی
گیانبه‌خت کردوو شاهین ناسراو به
فواد عه‌ره‌ب به‌رێوه
ده‌چووبه‌شداری کرد . پاییزی ساڵی
58 له شاری بانه موعه‌لم بوو و
له رێکخستن و سازماندانی
موعه‌لمان و دانش ئاموزانی شار بۆ
خۆپیشاندان و موبارزه له دژی
داگیرکه‌رانی ج ا ده‌وری به‌رچاوی
گێرا.
پێش هێرشی دوهه‌می
ج ا له به‌هاری سالي 59 هاورێ
ره‌ئوف له ئینتشاراتی کۆمه‌ڵه
کاری ده‌کرد و ئیعلامیه و
بڵاوکراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی له نێو
زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی بانه‌دا
بڵاو ده‌کرده‌وه.
به‌هاری ساڵی 59
به ده‌س پێ کردنی هێرشی دوهه‌می
رژیم، له شه‌ری موقاوه‌مه‌تی
خه‌ڵکی شاری بانه له دژی
داگیرکه‌ران فه‌عالانه به‌شداری
کرد و له ریزی پێشه‌وه شه‌ری
کرد و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که
شه‌وانه تا دره‌نگان له
ئینتشاراتی کۆمه‌ڵه‌دا کاری
ده‌کرد، رۆژانه به‌و په‌ری
ماندویی نه‌ناسیيه وه له
سه‌نگه‌ره‌کانی کێوی ئاربابا له
موقاوه‌مه‌تی به‌رحه‌قی خه‌ڵکی
شار دیفاعی کرد. هاورێانی له
فیداکاریه‌کانی هاورێ ره‌ئوف له‌و
ده‌وره‌یه بیره‌وه‌ری زۆریان
هه‌یه. ئه‌و خۆشه‌ویسته له
شه‌ری شاری بانه که زیاتر له
یه‌ک مانگی خایاند هه‌موو رۆژێک
به کۆڵی پر له خوارده‌مه‌نی و
موهیماته‌وه، زۆر جه‌سوورانه
له نێو ئاگری دوژمن تێده په‌ری
و خۆی ده‌گه‌یانده سه‌نگه‌ری
هاورێانی له سه‌ر لوتکه‌ی کێوی
ئاربابا.
دوای داگیر کردنی
شاری بانه له‌لایه‌ن
به‌کرێگێراوانی کوماری
ئێسلامییه‌وه، هاورێ ره‌ئوف
هه‌ڵسوورانی خۆی له ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا درێژه
پێ دا و له کاری نیزامی و
هه‌ڵسورانی سیاسی و ته‌بلێغی نیو
خه‌ڵک دا کارایی زۆری له خۆی
نیشان دا. که‌متر که‌سێک له
ناوچه‌ی بانه هه‌یه که به
بیستنی ناوی هاورێ ره‌ئوف یاد و
خاتره‌ی شیرین و قسه‌کانی له
دڵیان‌دا زیندو نه‌بێته‌وه. ئاخر
ئه‌و له درێژه‌ی چه‌ند ساڵ
خه‌باتی ماندوویی نه‌ناسانه و
شۆرشگێرانه‌ی دا سه‌دان جار له
کۆر و کۆمه‌ڵی زه‌حمه‌تکێشان و
بنه‌ماڵه‌کانیان دا حازر بوو و
له سه‌ر ده‌رد و ره‌نج و ژیان و
موبارزەیان قسه‌ی ده‌کرد و رێگای
رزگار بوون له‌و ژیانه مه‌ینه‌ت
باره‌ی که به سه‌ریان
داسه‌پاوه، ده‌س نیشان ده‌کرد و
هانده‌ریان بوو بۆ تیکه‌وه‌پێچانی
ئه‌و نه‌زم و نیزامه. به‌م
شێوه‌یه زۆر زوو به شێوه‌یەکی
به‌ر بڵاو له گه‌ڵ زه‌حمه‌تکێشان
په‌یوه‌ندی ده‌گرت.
هاوري رووف
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تکێش، فه‌زایه‌کی وای
خۆڵقاندبوو که خه‌ڵک وه‌ک
که‌سێکی زۆر نزیک سفره‌ی دڵیان
له لا ده‌کرده‌وه و گۆيیان بۆ
رێنمانیه دڵسۆزانه و به
نرخه‌کانی شڵ ده‌کرد و هه‌ر وه‌ها
ریگا چاره‌ی قه‌تعی ئه‌و
به‌دبه‌ختی و رۆژره‌شیانه
وگه‌یشتن به‌کۆمه‌لگایه‌کی
دوورله‌سته‌م وچه‌وسانه‌وه‌ی
نیشان دە دان و به زمانێکی ساکار
و به تاقه ت بۆباس ده‌کردن . له‌م
روه‌وه بوو که هاورێ ره‌ئوف له
ناخی دڵی زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی
بانه‌دا جێ کردبووه‌وه.
هاورێ ره‌ئوف له
ساڵی 62دا بوو به ئه‌ندامی حکا و
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له ئه‌وه‌ڵین
ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی
ئوکتوبردا به‌شداری کرد.
پاش تێپه‌رکردنی
سه‌رکه‌ۆتووانه‌ی ئه‌و
ده‌وره‌یه، وه‌ک کادرێکی کارامه
گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی بانه و له
ده‌سته‌ی سازمانده‌ی ناوچه‌ی بوین
و سوورکێو به هه‌ڵسوورانی خۆی
درێژه‌ی دا. له زستانی ساڵی 63 ،
هاورێ ره‌ئوف له جه‌ریانی
شه‌رێک دا به ده‌ستی هێزه‌کانی
حێزبی دێموکرات به دیل گیرا.
به‌م جۆره هه‌ڵسوورانی کومونیستی
ئه‌و خۆشه‌ویسته کێشرایه نێو
زیندانی ئه‌و حیزبه. هاوری رئووف
له زیندان دا شێلگێرانه دێفاعی
له سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌له
ده‌کرد ،پێوه‌ندییه‌کی قۆلی
له‌نێو هاورێیانی دروست کردبوو و
ئه‌وانی بۆ خه‌باتی سه‌خت و
په‌ێگیرانه رێک ده‌خست.
ره‌فاقه‌ت و یه‌ک گرتوویی له
ناویاندا ته‌قویه‌ت ئه‌کرد.
سه‌رئه‌نجام هاورێ
ره‌ئوف توانی له گه‌ڵ دوو که‌سی
تر له زیندان هه‌ڵ بێت و خۆی
بگه‌ینێته‌وه مه قه ره كاني
کۆمه‌ڵه.
دوای ده‌رباز
بوونی هاورێ ره‌ئوف له زیندانی
حیزبی دیمۆکرات، ئه‌و هاورێيه
وه‌ک کادرێکی به‌رجه‌سته و
خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تکێشانی شار و
ئاوایه‌کانی بانه گه‌ڕایه‌وه
ئه‌و ناوچه‌یه و له حالێک دا
که خه‌ڵک هەواڵی هه‌ڵ هاتنی
هاورێ ره‌ئوف و هاورێانی دێکه‌ی
له ده‌نگی شۆرشی ئیرانه‌وه
بیستبو، مۆشتاقانه سه‌ردانیان
ليده كرد‌و خۆشه‌ویستی خۆیان ده ر
ده بریی
هاورێ ره‌ئوف به
مه‌به‌ستی کاری وشیاری ده‌رانه و
رێکخستن ، دیسان له ده‌سته‌ی
سازمانده ده‌ستی به کار کرد.
به‌ڵام به
داخه‌وه ئه‌م ده‌وره پر شوره
تازه‌یه‌ی ئه‌و هاورێه‌مان زۆر
کورت بوو و رێکه‌وتی 10
جۆزه‌ردانی ساڵی 65 له جه‌ریانی
مه‌ئموریه‌تێکی ته‌شکیلاتی له
ناوچه‌ی بوین له شه‌رێک دا له
گه‌ڵ هێزه‌کانی رژیمی ئیسڵامی
که‌وته به‌ر گوله‌ی
به‌کرێگیراوان و گیانی به‌خت کرد.
به گیان به‌خت
کردنی هاورێ ره‌ئوفی مه‌حموودی
زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی بانه یار
و یاوه‌ریکی دڵسۆز، پێشره‌وێکی
وشیار و رێکخه‌ر و ره‌زمه‌نده‌ی
خۆیان له ده‌س دا و کۆمه‌ڵه و
حکا کادرێکی کارامه و دڵسۆزی
خۆیان پێشکه‌شی به‌ره‌و پێش چوونی
بزوتنه‌وه‌ی کومونیستی کرد.
به ده‌رس
وه‌رگرتن له دڵسوزی
وفێداکارییه‌کانی و درێژه‌دانی
رێگای پیرۆزی ریز له یادی ئازیزی
ده‌گرین
|