به‌رێز یادی هاوریی خۆشه‌وێست
، پێشمه‌رگه‌ی دڵسوزی کۆمه‌ڵه
ره‌وشه‌نه‌كی زه‌نگی
باله سه‌ره‌تای یادنامه‌ی هاورێ
ره‌وشه‌نه‌كی زه‌نگی دا له زمان
خۆیه‌وه كه كاتی خۆی بۆ
هاوسه‌نگه‌رانی ده‌گێرایه‌وه،
ژیانی سه‌رده‌می منداڵی تا هاتن
بۆ پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه
بگیرینه.
له ناو خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژاری
شاری سنه له دایك بووم. باوكه
زه‌حمه‌تكێشیكی هه‌ژارم بوو كه
له رێگای داشقه‌ی ده‌ستی یه‌وه
بژیوی خیزانی دابین ده‌كرد.
سه‌ره‌رای داهاتی كه‌می باوکم
وره‌نجی نه‌داری ، چاره ره‌شی
یه‌كی ترمان ئه‌وه بوو كه
باوكم نه‌خۆش بوو. من ته‌مه‌نم
هێشتا شه‌ش سالانه بوو كه باوكم
له ده‌س دا.
به‌دوای ئه‌وه‌دا كه بێ
سه‌رپه‌ره‌ست و بێ مه‌سكه‌ن
ماینه‌وه، چووینه لای
باوه‌گه‌وره‌م و خالم به خیوی
ده‌كردین. له‌و كاته‌دا توانیم
هه‌تا كه‌لاسی پێنجه‌می
سه‌ره‌تایی ده‌رس بخوینم. به
دوای قیام دا و له جه‌ریانی
شه‌ڕی ٢٤ رۆژه‌ی سنه دا خالیشم
گیانی به‌خت كرد و ئه‌م تاقه
هیوایه‌شمان له ده‌س دا.
دواتر براگه‌وره‌كه‌م بوو به
شاگرد میكانیك و من و برا
چكوله‌كه‌شم چووینه لای دایكم
له خورره‌م ئاباد. سه‌ره‌نجام
له شاری سنه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
ئاشنا بووم. ده‌مزانی كه
كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی ژنی هه‌یه.
دلم بۆ ئه‌و فه‌زایه لێی ده‌دا و
ئاواته خوازی رزگاری له‌م
مه‌ینه‌ت باریه‌م بوو.
ته‌مه‌نم گه‌یشتبوه ١٧ ساڵ و
به ته‌واوی له‌و ژیانه ماندوو
ببووم. به كورتی دوایین ته‌سمیمی
خوم گرت و له رێگای سنه‌وه
ئاخره‌كانی هاوینی ساڵی ٦٣
به‌ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بووم.
به دوای ئه‌وه دا كه هاورێ
ره‌وشه‌نه‌ك ده‌وره‌ی ئاموزشی
پیشمه‌رگایه‌تی تێ په‌ر كرد، له
ناوچه‌ی مه‌ریوان له گوردانی
"كاك فواد" سازمان درا.
روشنك ئه‌م نیزامه‌ی به باشی
ده‌ناسی و بۆ له ناو بردنی هه‌ر
چه‌شنه نابه‌رابه‌ری یه‌ك
تیده‌كوشا. رۆژ به رۆژ بو بردنه
سه‌ری پله‌ی وشیاری خۆی هه‌ولی
ده‌دا. سه‌رچاوه‌ی ژیانی تالی
زه‌حمه‌تكێشانی ده‌ناسی و بۆ
وه‌دی هێنانی ئامانجی به‌رزی
سوسیالیزم هه‌ولی ده‌دا.
جه‌ساره‌ت و فیداكاری ئه‌و له
مه‌یدانی نیزامی ودڵسوزی بۆ هاورێ
یانی به‌ر چاو بوو. له‌و
ماوه‌یه‌دا كه له گه‌ڵ گوردانی
"كاك فواد" بوو، له هه‌موو
عه‌مه‌لیاته‌كاندا به‌شداری
چالاكانه‌ی بوو.
له زۆر مه‌یدانی شه‌ڕی قورس دا
شه‌هامه‌تی له خۆی نواند.
عه‌مه‌لیاتی سه‌ولاوا و گرتنی
پایگای ره‌شه‌دێ. گرتنی پایگاكانی
بلچه سوور و مامۆڵه و گرتنی
پایگا و مقه‌ری دوژمن له
كۆره‌یه‌ره، گرتنی پایگای
گه‌وناوی و عه‌مه‌لیاتی ناو شاری
مه‌ریوان، چه‌ند مه‌یدانێك له
قاره‌مانه‌تی هاورێ ره‌وشه‌نه‌كن.
هاورێ ره‌وشه‌نه‌ك له هاوینی
ساڵی ٦٥ دا له ده‌سته‌ی
سازمانده‌ی خاومیراوا ي
مه‌ریواندا سازمان درا.
هه‌ڵسووڕانی وشیاری ده‌رانه‌ی
ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا له یادی
هاورێ یانی ناچیته‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م هاورێ یه‌مان
له جه‌ریانی شه‌ریكدا له دژی
سه‌ركوتگه‌رانی ج.١ له سێفی
خواروو بریندار بوو وه دوای سێ
رۆژ ده‌س و په‌نجه نه‌رم كردن ل
گه‌ڵ مه‌رگ ، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی
هاورێ یانی پزیشكیار رۆژی ٩ی
خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٥ گیانی
به‌خت كرد و درێژه‌ی رێگای پیروزی
بۆ ئێمه به جی هیشت.
یادی هاورێ ره‌وشه‌نه‌كی زه‌نگی
بۆ هه‌میشه له دلماندا زیندوه
|