به‌رێز
بی یادی هاوری سدیقی ئارمه‌ند
هەڵسوراوی کۆمەڵە و سیمای
خۆراگری نێو زیندانەکانی کۆماری
ئیسلامی
هاوری سدێق ساڵی
١٣٤٣ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و
ده‌ست ته‌نگی ئاوایی
كه‌ڵه‌كه‌جاڕی به‌شی هه‌وه‌تووی
دیوانده‌ره له‌دایك بووه. هه‌ر
له سه‌ره‌تای مندالییه‌وه شان
به‌شانی خانواده‌که‌ی له مووچه
و مه‌زرا دا شانی دایه ژیر كاری
سه‌خت و تاقه‌ت پڕوكێن و به‌م
جۆره وئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران
مناڵی زه‌حمه‌تكیش، له نیزامی
چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری بیجگه
له ڕه‌نج وكیره‌وه‌ری هیچ
به‌شیكی تری نه‌بوو.
تا پۆلی پینجه‌می
سه‌ره‌تایی هه‌ر له ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان ده‌رسی خۆیند و پاشان بۆ
دریژه‌دان به خویندن چووه
شاره‌كانی تیكاب و سنه و هه‌تا
كلاسی یه‌كی نه‌زه‌ری ده‌رسی
خویند. هاوری سدیق له‌كاتی ده‌رس
خویندن دا ناچار بوو هاوێنان كار
بكا هه‌تا خه‌رجی خویندن دابین
بكا. هیشتا تازه لاو بوو كه
باوكی به نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت
گیانی له ده‌سدا.
به‌م جۆره هاوری
سدیق بیجگه له‌ئیش وكاری
مه‌دره‌سه، ئه‌ركی به‌ڕیچوونی
بنه‌ماڵه‌كه‌شی كه‌وته سه‌رشان و
ئیتر نه‌بوونی و بی ده‌ره‌تانی
مه‌وادی پی نه‌دا بخۆینی و
به‌ناچار ده‌ستی به كریكاری كرد.
هاوڕی سدیق ئارمه‌ند هه‌ر چه‌ند
ته‌مه‌نی چوارده ساڵ بوو له
ڕاپه‌رینی ساڵی ٥٧ دا به‌شداری
كرد.
پاش ڕاپه‌رین
وهاتنه سه‌ری كاری ج.ا. به‌زویی
ماهییه‌تی دژی زه‌حمه‌تكیشی ئه‌م
ڕژیمه‌ی ناسێ و له ئاوایه‌كه‌ی
خۆیان و له مه‌نته‌قه‌دا ده‌ستی
به ته‌بلیغ له دژی
سیاسه‌ته‌كانی رژیم كرد. ساڵی ٥٨
له‌مه‌نته‌قه‌ی دیوانده‌ره
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و
تێکوشانی سێاسی خوی به
کۆمه‌له‌وه گرێدا ووشیارانه به
پێی رێنوێنیه‌کانی هاورێیانی
کۆمه‌له بۆ ووشیارکردنه‌وه‌ی
زه‌حمه‌تکێشآنی ئه‌و ناوچه
تێده‌کۆشا .
هاورێ سدیق له
جه‌ریانی موساده‌ری زه‌وی
ئاغاكانی دیوانده‌ره له‌لایه‌ن
زه‌حمه‌تكیشانی مه‌نته‌قه‌وه،
هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد و
یه‌كیك له ڕابه‌ران و
هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م خه‌بات
وتیكوشانه بوو. له‌جه‌ریانی
هیرشی دڕندانه‌ی هیزه‌كانی رژیم
بۆسه‌ر كوردستان بۆ نموونه
شه‌ڕی ٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه
،هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد.
به‌م جۆره هاوری سدیق پی به پێ
ی په‌ره سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی
شۆرشگیرانه له كوردستان، رۆژ
له گه‌ڵ رۆژ وشیارتر ده‌بووه و
خه‌بات وتیكوشانی خۆی
شێلیگیرانه‌تر به‌ره‌و پیش
ده‌برد. له ئاواییه‌که‌ی خۆیان و
له دیهاتی مه‌نته‌قه‌دا به‌و
په‌ڕی جه‌ساره‌ت وفیداكارییه وه
ئه‌ركه ته‌شكیلاتیه‌كانی
به‌ڕیوه ده‌برد. كه‌سیك بوو كه
هه‌تا ساڵی ٦٥ له‌هه‌موو ئه‌عتراز
و خه‌باتیكی خه‌لكی ئاوایی
كه‌ڵه‌كه‌جاڕ له‌دژی
سیاسه‌ته‌كانی رژیم به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و به پێی
ڕینوێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه
هه‌لده‌سورا.
چه‌ندین جار
گرتیان و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌یان
كرد و هه‌ڕه‌شیان لی كرد، به‌ڵام
به هوی باوه‌ری قایمی به
خه‌باتی چینایه‌تی
ووفاداری به رێبازی کۆمه‌ڵه
شێلگیرانه‌تر له جاران درێژه‌ی
به هه‌ڵسورانی سێاسی خۆی دا .
هاوڕی سدیق
بڕیاڕی دابوو هه‌تا سه‌ركه‌وتنی
چینی كریكار به‌سه‌ر دیووه‌زمه‌ی
سه‌رمایه و دامه‌زراندنی
سوسیالیزم له سه‌ر ویرانه‌ی دام
و ده‌زگاكانی ئه‌م رژیمه هار و
ودڕنده‌یه، ساتیك هه‌دا نه‌دا .
جنایه‌تکارانی
کوماری ئێسلامی له مانگی
خه‌رمانانی ساڵی ٦٥، هاوری
سه‌دیقی ئارمه‌ندیان بۆ چه
نده‌مین جار ده‌ست گیر كرد و
ئه‌م جاره درندانه‌تر له جاران
خستیانه ژیر شكنجه و ئه‌زیەت
وئازار. جه‌لادانی رژیم زۆریان
هه‌وڵ دا زمانی رازداري ئةم
كمونيسته شورشگیره
بکه نه وه به لام ئیمانی
قایمی به
رێبازه‌که‌ی و شه‌هامه‌تی
قاره‌مانانه‌ی هاوڕی سه‌دیق
مستیكی ددان شكین بوو كه هه‌موو
جاری لمۆزی ئه‌م جنایه‌تكارانه‌ی
له خۆل وه‌ر ده‌دا.
هاوری سدیق ١٧ رۆژ
له ژیر توندترین و
وه‌حشیانه‌ترین شكنجه‌ی
جه‌لادترین و كۆنه‌په‌رست ترین
رژیمی تاریخ دا بوو، به‌ڵام
ته‌نانه‌ت لای جنایه‌تكاران
چكوله‌ترین رازی نه‌دركاند و ئه‌م
داخه گرانه‌ی هه‌روا له سه‌ر
دڵی ڕه‌شی جنایتكاران و
كونه‌په‌رستان هیشته‌وه.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م
ڕۆله پیشه‌نگه‌ی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی
دیوانده‌ره، رۆژی ١١ی مانگی
ره‌زبه‌ری ساڵی ٦٥ له‌زیندانی
تیكاب له لایه‌ن جه‌لادانی جه
هڵ و سه‌رمایه‌وه ئیعدام كرا.
ته‌رمی پیروزی هاوری سدیق له نیۆ
خه‌م و په‌ژاره‌و ره‌ق و تووره‌یی
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی ئاوایی
كه‌ڵه‌كه‌جار و زه‌حمه‌تكیشانی
مه‌نته‌قه‌دا به خاك ئه‌سپرده
كرا.
یادی هاوری سدیقی
ئارمه‌ند به‌رز و ڕیگای به‌ردوام
بی
|