|
به‌یادی هاورێ شادوختی هوشیاریان
ناسراو به ئازه‌ر پیشمه‌رگه‌ی
فیداكار كومه‌له و فه‌رمانده‌ی
نیزامیی واحد
ئه‌م ئازیزه‌مان سالی ١٣٤٠
له‌شاری سنه له‌دایك بوو.
خویندنی خۆی هه‌تا دیپلوم له‌و
شاره درێژه پێدا. ژیانی هاوری
ئازه‌ریش وه‌ك زۆربه‌ی ژنانی
كۆمه‌لگا پر له نابه‌رابه‌ری و
قه‌ید و به‌ند و هه‌لاواردنی ئه‌م
نیزامه بوو. له ساڵی ٥٦
به‌ولاوه و به تایبه‌ت له
جه‌ره‌یانی گه‌شه كردنی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی
په‌هله‌وی دا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له
سیاسی یه‌كان دا تیكه‌لاو بوو.
هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌دا رووی كرده
ماركسیزم و ئه‌و بیر و باوه‌ره‌ی
قه‌بۆل كرد.
ئاشنایی له گه‌ل ماركسیزم
ده‌رگای به رووی دنیایه‌كی نوێ‌دا
لێ كرده‌وه. وا بوو كه له
جه‌ریانی راپه‌رین دا ئه‌و
له‌هه‌لسوراوانی پیشره‌وی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری بوو. له‌ته‌واوی
حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی یه‌كان له
شاری سنه به‌شداری كرد. له‌گه‌ل
هه‌لیگرسانی شورشی چه‌كدارانه
له كوردستان، دیفاعی له
كۆمه‌له ده‌كرد و ساڵی ٥٩
به‌شیوه‌یه‌كی ره‌سمی په‌یوه‌ندی
ته‌شكیلاتی پیوه گرت و له به‌شی
ته‌شیكلاتی نهینی دا ریك خرا.
به‌و شیوه‌یه هه‌تا ساڵی ٦٢
هاوری ئازه‌ر له‌و به‌شه له
ته‌شكیلاتدا هه‌لسوراوانه كاری
كرد. سه‌ره‌تای ساڵی ٦٢ به
رینوینی ته‌شكیلات له‌شار هاته
ده‌ر و به ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو.
له سه‌ره‌تای پیمشه‌رگایه‌تی
یه‌وه هه‌تاكاتی مه‌رگی
سه‌ربه‌رزانه‌ی هه‌ر له ناوچه‌ی
مه‌ریوان و له ناو گوردانی كاك
فواد دا كاری كرد. له‌و
ماوه‌یه‌دا به‌ینیك پزشكیاری
گوردان، سه‌رده‌میك بێ سیم چی
گوردان، ده‌ستیاری ده‌سته‌ی
سازمانده و دوایش به هۆی
لیهاتوویی و جه‌ساره‌تی
شورشگیرانه‌یه‌وه، فه‌رمانده‌ی
تیمیك له هاوری یانی پیشمه‌رگه
بوو. هاوری ئازه‌ر له‌مه‌یدانی
شه‌ر له گه‌ل داگیركه‌ران دا
نموونه‌ی ژنیكی فیداكار و ئازا
بوو. له ده‌یان عه‌مه‌لییاتی
گه‌وره و بچووك دا ئه‌و په‌ری
له‌خۆ بوردوویی و جه‌ساره‌تی
كومونیستی له خۆی نواند. گرتنی
پایگاه و مه‌قه‌ری هیزه كانی
رژیم له ئاوایی چۆر له هاوینی
٦٤ دا گرتنی مه‌قه‌ری سه‌ولاوا
له پاییزی ٦٢ دا، گرتنی پایگای
ره‌شه‌دێ له به‌هاری ٦٤دا، گرتنی
پایگاكانی كوره‌یه‌ره و بلچه
سوور له پاییزی ٦٤ دا،
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناوشاری
مه‌ریوان، تیك شكاندنی هێرشی
دوژمن بۆ سه‌ر نشكاش، چه‌ند
مه‌یدانیك له هه‌لسورانی نیزامی
هاورێ ئازه‌رن. به هۆی كۆمه‌لیك
تایه‌بت مه‌ندی به‌رز و كومونیستی
و تیكه‌لاوی له گه‌ڵ خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش، هاوری ئازه‌ر له
به‌شیكی زۆر له ناوچه‌ی مه‌ریوان
ناسراو و خۆشه‌ویسته.
به‌داخه‌وه ئه‌م خۆشه‌ویسته‌مان
شه‌وی ١٢ /اردیبهشت مانگی/٦٥
له‌مه‌سیری ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوایی
مه‌ریواندا كه‌وته كه‌مینی ج.ای
یه‌وه و دوای شه‌رێكی
قاره‌مانانه گیانی به‌خت كرد.
یادی به‌رز و ریگای پر رێبوار
بێت.
|