|
به‌یاد و بیره‌وه‌ری هاورێ
سلیمانی محمدی ئه‌ندامی تێكوشه‌ری
حیزبی كومونیستی ئێران و ریبه‌ری
وشیاری كرێكارانی كووره‌خانه‌كانی
بوكان و پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری
كۆمه‌له
كاك سلیمان له هه‌موومان چاكتر،
هاوچیینه‌كانمان له
كووره‌خانه‌كانی بوكان و دێهاتی
به‌شی چۆمی موجیدخان ی ئه‌م
ناوچه‌یه ده‌ی ناسن. له‌و، سیمای
كادرێكی كومونیست و ماندوویی
نه‌ناسیان له یاده كه له دلی
خه‌فه‌قان و سه‌ركوتی رژیمی
ئیسلامی و هه‌ل و مه‌رجی
میلیتاریزه‌ی كوردستان و
هه‌روه‌ها پیلانه‌كانی دوژمنانی
چینایه‌تی، له نێو كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان و له كۆر و
كۆمه‌له‌كانیان دا حزووری هه‌بوو
و درێژه‌ی به هه‌لسوورانی
كومونیستنی خۆی ده‌دا.
هاورێ "سلیمانی محمدی" سالی ١٣٣٦
له شاری بۆكان چاوی به ژین
پشكوت و به پێی ئیمكانێك كه
بووی توانی ته‌حسیلاتی خۆی تا
دیپلم درێژه پێ بدا وپاشان، چوو
بۆ سه‌ربازی.
"هاورێ سلیمان" راستی یه
تاله‌كانی كۆمه‌لگای چینایه‌تی
كه تێیدا ده‌ژیا ده‌رك كرد بوو و
نابه‌رابه‌ری و كه‌له‌به‌ری
گه‌وره‌ی نێوان ستم كاران و
سته‌مكێشانی هه‌ست پێ ده‌كرد و
به دوای رێگا چاره‌ی دا
ده‌گه‌را. به سه‌رهه‌لدانی
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
ساله‌كانی ٥٦ و ٥٧ به ریزی
خه‌بات په‌یوه‌ست بوو و له ژێر
ته‌ئیسری بیروباوه‌ری كومونیستی و
شۆرشگێری دا درێژه‌ی به خه‌بات
دا.
دوای قیام به هوی ئه‌وه‌ی فه
زایه‌كی شۆرشگیرانه له كوردستان
هه‌بوو، هاورێ "سلیمان" خه‌باتی
خۆی لێبراوانه تر درێژه پێ دا و
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی
له گه‌ل كۆمه‌له گرت و
ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامی هه‌ر
چه‌شنه ئه‌ركێك راگه‌یاند. هاورێ
"سلیمان" له ئابانمانگی سالی ٥٨
دا به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له په‌یوه‌ست بوو. هێشتا
ماوه‌یه‌كی زۆر له په‌یوه‌ست
بوونی پێشمه‌رگه‌كان نه‌گوزرابوو
له گه‌ل واحیدێك له
پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌ی بۆكان له
عه‌مه‌لییاتی به‌رینی چه‌ك كردنی
سپای ئیرتیجاعی رزگاری دا
به‌شداری كرد.
دوای داگیر كردنی شاری بۆكان له
لایه‌ن هێزه سه‌ركوه‌تگه‌ره‌كانی
رژیمی ئیسلامی له پاییزی سالی ٦٠
دا، ئه‌و جار هاورێ "سلیمان" له
یه‌كێك له په‌له‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه سازمانده‌هی كرا و
مه‌سئوولییه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له پێشمه‌رگه‌كانی وه‌ئه‌ستۆ
گرت.
له‌م ده‌وره‌یه له هه‌لسوورانی
شێلگیرانه‌ی خۆی دا زستانی سالی
٦٠ بوو به به‌رئه‌ندامی كۆمه‌له
و ئه‌وجار به هێز و توانایی
یه‌كی زیاتره‌وه درێژه‌ی به
هه‌لسوورانی خۆی دا. هاورێ
"سلیمان" له یه‌كێك له
مه‌ئمورییته ته‌شكیلاتیه كانی
دا تووشی رووداوێك بوو و ده‌ستی
شكاو و هه‌ر به‌م هۆیه بۆ
عه‌مه‌لی جه‌راحی ماوه‌یه‌ك له
بیمارستانی كۆمه‌له به‌سته‌ری
كرا. به دوای هاتنه ده‌ری له
بیمارستان و باش بوونه‌وه‌ی
وه‌زعی له‌شی، مه‌سئوولییه‌تی
مقه‌ری كومیته‌ی ناوچه‌ی بۆكانی
وه‌ئه‌ستۆگرت و درێژه‌ی به
هه‌لسوورانی دا.
هاورێ "سلیمان" دواتر له گوردانی
٣١ی بۆكان درێژه‌ی به
هه‌لسوورانی خۆی دا. دوای
كونگره‌ی ٤ی كۆمه‌له و له
فه‌روه‌ردین مانگی ٦٣دا، به
به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی ناوچه
ئازادكراوه‌كان و ده‌س پێكردنی
هه‌لسوورانی نهێنی كومیته
ناوچه‌كان و دواتریش ده‌سته‌ی
سازمانده له ناوچه
داگیركراوه‌كان، هاورێ "سلیمان"
وه‌كوو ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوچه
و دواتر مه‌سئوولی ده‌سته‌ی
سازمانده‌ی چۆمی مه‌جیدخان و
ته‌ره‌غه دیاری كرا. هاورێ
"سلیمان" له‌م مه‌یدانه‌ش دا
سه‌ركه‌وتوانه درێژه‌ی به كار و
هه‌لسوورانی خۆی دا. ئه‌و زۆر زوو
جێی خۆی له دلی زه‌حمه‌تكێشان دا
كرده‌وه و وه‌كوو دۆستێكی وشیار
و هاورێ یه‌كی نزیكی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه‌ی لێهات.
له كۆر و كۆمه‌ل و له ره‌وتی
خه‌بات و مانگرتنی كرێكاران دا
حوزوری هه‌بوو و رێنوینی ده‌كردن.
له‌و كاته‌دا بوو به ئه‌ندامی
ره‌سمی حیزبی كومونیستی ئێران.
هاورێ "سلیمان" هاوینی سالی ٦٤ دا
نه ته‌نیا وه‌ك كادرێكی ئاشكرا و
موبه‌لغێك به‌لكوو ئه‌وجار وه‌ك
موره‌ویج و سازمانده‌رێك كاری
په‌ره‌پێدان و رێكخستنی
ته‌شكیلاتی نێهینی له نێو
كرێكاران دا ده‌س پێ كرد.
هاورێ "سلیمان" به هۆی كاری
به‌رده‌وام و شێلگیر و حزووری
هه‌لسووراوی له نێو كرێكاران ی
كووره‌خانه‌كانی بۆكان و رێكخستن
و رێنوێنی خه‌بات و ئیعترازی
كرێكارن، ئوتوریته و نفووزی
مه‌عنه‌وی یه‌كی به‌رینی هه‌بوو.
ئه‌و یه‌كێك له له سازمانده‌رنی
ئه‌سلی مانگرتنی ئه‌و كوورانه
بوو.
له هاوینی سالی ٦٥دا. هاورێ
"سلیمان" له به‌شێك له
گوزراشه‌كه‌ی دا سه‌باره‌ت به
رێكخستنی ئه‌و مانگرتنه ئاوی
نووسیبوو: ... "ئێمه حه‌وتوویه‌ك
پێش له مانگرتن، هه‌ولمان دا بۆ
پێك هێنانی مانگرتن و له‌م
په‌یوه‌ندی یه‌دا به‌شێك له
كرێكارانی پێشره‌ومان كۆكرده‌وه.
پێش هه‌موو شتێك، مه‌سه‌له‌ی
هه‌قده‌ستمان له گه‌ل كرێكاران
هێنا گۆرێ، دوایی چونكه خاوه‌ن
كووره‌كان جوابی كرێكارانیان
نه‌ده‌داوه ئێمه له ته‌واوی
كووره‌كان دا تراكتمان بلاو
كرده‌وه و له لایه كۆمه‌له‌وه
داوامان له كرێكاران كرد بوو كه
دژی خاوه‌ن كووره‌كان خه‌بات
بكه‌ن و مانبگرن. هه‌ر له‌م
پێوه‌ندی ی‌دا من له‌گه‌ل
ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی
كرێكاران كۆبووینه‌وه و بریار
وابوو ئه‌وان له‌گه‌ل باقی
رێبه‌رانی كووره‌كانی دیكه قسه
بكه‌ن. رۆژی شه‌ممه ٢١/مرداد/٦٥
له ١١ كووره كه زیاتر
هه‌لسووراوبووین و قورسایی كارمان
خستبوه سه‌ر ئه‌وان، مانگرتن
ده‌ستی پێ كرد. به‌یانی ی ئه‌و
شه‌وه ئێمه بۆ پشتیوانی له
مانگرتن ی كرێكاران تراكتمان بلاو
كرده‌وه و له گه‌ل چه‌ند كه‌س
له رێبه‌رانی مانگرتن
كۆبووینه‌وه و له سه‌ر چونیه‌تی
مانگرتن له باقی كووره‌كانی و
كه‌م و كووری خه‌باته‌كه‌مان قسه
و باسمان كرد.
هه‌لسوورانی هاورێ "سلیمان" بۆ
سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن
كووره‌كان له تاقه‌ت به ده‌ر
بوو. به‌تایبه‌ت دوای مانگرتنی
به‌رینی كرێكارانی كووره‌خانه‌كان
له هاوینی ٦٥ دا كه خاوه‌ن
كووره‌كان و عاملینی رژیم به
توندی كه‌وتنه شوین ئه‌و هاورێ
یه‌مان. هاورێ "سلیمان" ئاگاداری
هه‌موو ئه‌وانه بوو كه رژیم و
خاوه‌ن كووره‌كان وه‌شوینی
ده‌كه‌ون به‌لام، لێبراوانه
درێژه‌ی به كار و تێكۆشانی خۆی
دا.
سه‌رئه‌نجام شه‌وی ٢ شهریوری ٦٥
هاورێ "سلمیان" به پیلانی خاوه‌ن
كووره‌كان و به ده‌ستی حیزبی
دێموكرت له كووره‌خانه‌یه‌ك دا
هێرشی كرایه سه‌ر و گیانی به‌خت
كرد.
تروری هاورێ "سلیمان" بوو به
مایه‌ی رق و قینی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان به تایبه‌ت
كرێكارانی كووره‌خانه‌كانی ئه‌و
ناوچه‌یه كه به به‌شداری
به‌رینی خۆیان له مه‌راسمی
سه‌ره‌خۆشی ئه‌و دا به ئاشكرا
بێزاری و ناره‌زایه‌تی خۆیان دژی
ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ر ده‌بری.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له
كرێكاران ٥٠ كووره‌ی بۆكان وێرای
ژماره‌یه‌ك له زه‌حمه‌تكێشانی ٢٢
ئاوایی ئه‌و ناوچه‌یه له بریار
نامه‌یه‌كدا ئه‌و كرده‌وه‌یانه
مه‌حكووم كرد.
هاورێ "سلیمان" له ناو ئێمه دا
نه‌ماوه به‌لام خسووسییات و
سوننه‌تی شۆرشگیرانه له كار و
هه‌لسوورانی كومونیستی ئه‌و هاورێ
یه‌مان له لای هه‌موو هاورێ یانی
بۆ هه‌میشه زیندووه.
یادی هاورێ "سلیمانی محمدی" به
جێ خستنی هه‌موو سوننه‌ت
باشه‌كانی بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی
كرێكاران و یه‌كگرتوویی رێز لێ
ده‌گرین.
|