به‌رزوبه‌رێز بێت یادی هاوری
ته‌یموری حوجه‌ت جه‌لالی ئه‌ندامی
حێزبی کومونێستی ئێران، کادری
پێشره‌و وفه‌رمانده‌ی کارزان
ولێهاتوی کۆمه‌ڵه
هاوری ته‌یمور له‌شاری سنه
له‌دایک بووه وهه‌ر له‌و شاره‌یش
چووه مه‌دره‌سه وده‌ستی به
خوێندن کرد ، کاتێک راپه‌رێنی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئئران له دژی
رژێمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد
لاوێکی تازه پێگه‌یشتوو بوو وله
ده‌بێرستان ده‌رسی ده‌خوێند
،هاوری ته‌یمور هه‌ڵسوراوانه له
خۆپێشآندان وکۆبونه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌شداری کرد ،
هه‌ر له‌و ده‌وره‌یه‌دا بوو که
له‌گه‌ره‌که‌ی خۆیان
کتێبخانه‌یه‌کی پێکه‌وه‌نا
وبه‌رده‌وام هاورێیان
وتێکۆشه‌رانی بۆ خوێندنه‌وه
وبردنه سه‌ری وشیاری سیاسی
وفێربوونی مارکسێسم هانده‌دا .
پاش راپه‌رێن وناسێنی ناوه‌روکی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی کۆماری ئێسلامی
درێژه‌ی به‌خه‌بات وتێکوشانی خۆی
له‌دژی ئه‌و رژێمه‌دا وبوو
به‌لایه‌نگری سازمانی په‌یکار ،
زۆری نه‌خایاند به هۆی
هه‌ڵسوراوی ولێهاتویه‌وه بوو به
ئه‌ندامی هه‌سته‌ی ناوه‌ندی
خوێندکارانی لایه‌نگری سازمانی
په‌یکار .
هاوری ته‌یمور له شه‌ری 24
رۆژه‌ی شاری سنه چالاکانه
به‌شداری کرد وگه‌لێک شانوی له
فێدارکاری ودڵسوزی ولێهاتوویی له
خۆی نێشان دا.پاش ئه‌و شه‌ره
تێکۆشانی خوی له‌ڕیزه‌کانی ئه‌و
رێکخراوه درێژه پێدا وبێوچان بۆ
بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی خۆی
وفێربونی هه‌ر چی زیاتری مارکسیسم
هه‌وڵی ده‌دا .
کاتێک سازمانی په‌یکار تووشی
بوحران بوو ، ریزه‌کانی ئه‌و
رێکخراوه‌ی به‌جی هێشت وخه‌بات
وتێکۆشانی خۆی به‌کۆمه‌ڵه‌وه
گرێدا وساڵی 1361 به ڕیزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو وله هێزی پێشره‌و
سازمان درا .
هاوری ته‌یمور له‌و هاورێیانه
بوو که له ره‌وتی
پێشمه‌رگایه‌تێدا دایم روو له
گه‌شه وبه‌ره‌و پێش چوون بوو ،
له جێگری فه‌رمانده‌ی
ده‌سته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد وتاپله‌ی
جێگری فه‌رمانده‌ی گوردانی 31 ی
بۆکان چووه پێش .کارزانی وباوه‌ر
به خۆ له جه‌ره‌یانی بردنه
پێشی کاردا ، لێهاتوویی
وشاره‌زایی له دارشتنی ته‌رحی
عه‌مه‌لیاتی ، مه‌تانه‌ت
وکارامه‌یی له فه‌رمانده‌یی
واحیده نێزامیه‌کان له‌مه‌یدانی
شه‌ر وبه‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ل
هێزه‌کانی دوژمن وبه گشتی سێمای
فه‌رمانده‌یه‌کی جه‌سوور ولێهاتوو
له سێمای هاوری ته‌یموردا به‌دی
ده‌کرا .
هاوری ته‌یمورته‌نیا
فه‌رمانده‌یه‌کی ئازا
ولێوه‌شاوه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌بوو
به‌لکو
له بواری کاری سیاسی
وبلاوکردنه‌وه‌ی ئامانج
وئارزوه‌کانی ووشیار کردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵانی کرێکار وزه‌حمه‌تکێش
لێبراوانه تێده‌کۆشا وبه
زمانێکی شێرێن وساکار له‌بابه‌ت
سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری وبێ مافی
قسه‌ی بۆ ده‌کردن .
هاوری ته‌یموری حجت جلالی له
ماوه‌ی پێشمه‌گایه‌تیدا له
ده‌یان عه‌مه‌لیاتی گه‌وره وبچوک
وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی کارامه
ولێهاتوو به‌شداری کردووه وله
هه‌ر چالاکییه‌کی نێزامێدا به‌شدا
بویایی وه‌ک کۆڵه‌که‌یه‌کی قاێم ،
هێز وتوانای به هاورێیانی
پێشمه‌رگه ده‌به‌خشی . له ناو
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا
خۆشه‌وێست بوو ومتمانه‌یان
پێده‌کرد
کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی
بۆکان وده‌وروبه‌ر خۆشیان ده‌وێست
ووه‌ک هاوری ودڵسوزیکی خویان
ده‌ردی دڵیان له‌لا ده‌کرد .
به‌داخێکی گرانه‌وه هاوری
ته‌یمور رێکه‌وتی 5 ی پۆشپه‌ری
ساڵی 1365 له جه‌ره‌یانی
شه‌رێکدا له گه‌ڵ هێزه‌کانی
حێزبی دێموکرات له به‌زاییه‌کانی
ئاوایی قۆڵقوڵه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز
که‌وته به‌ر گوله وگیانی له
پێناو ئامانجه به‌رز
وئێنسانیه‌کانی به‌خت کرد .
به گیانبه‌ختکردنی هاوری ته‌یمور
کۆمه‌ڵه وحێزبی کومونێست کادرێکی
تێکۆشه‌ر وێشره‌و وزه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان یار ویاوه‌رێکی دڵسوزی
خۆیان له‌ده‌ست دا
یادی ئازێزی بۆ هه‌مێشه له
دڵماندا زێندووه
|