|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی هاورێ
عه‌بدولله شه‌ریفی ناسراو به
عه‌به خه‌ركه پیشمه‌رگه‌ی
فیداكار و شۆرشگیری كۆمه‌ڵه!
هاوری عه‌بدولله سالی ١٣٤٨ له
ئاوایی خه‌ركه له دایك بوو،
فه‌قر و مه‌حروومییه‌ت هه‌ر له
سه‌ره‌تایی ژیانیه‌وه
كاریگه‌ریكی زۆری كرده سه‌ر
ژیانی ئه‌ویش و یه‌كه‌م ئاسه‌واری
ره‌شی، مه‌حرووم بوونی له خۆیندن
بوو. ئه‌مه ش ناچاری كرد بۆ
ته‌ئمینی بژیوی خانه‌واده‌یان كار
بكا. باوكی زه‌حمه‌تكیشكیك بوو
كه به‌راوه‌ستاوی و موبار‌زه له
دژی كۆنه مالیك و فئوداله‌كان
نیۆ بانگی ده‌ر كرد بوو، وه
كه‌سیكی ناسراو و جێی ریزی خه‌لكی
ناوچه‌كه بوو.
سالی ١٣٦١ به هۆی فشاری
مالیكه‌كان كه وجوودی
خانه‌واده‌یه‌كی تیكۆشه‌ریان به
زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندی
چه‌وسینه‌رانه‌یان ده‌زانی
به‌ره‌و شاری سنه كۆچیان كرد.
هاورێ عه‌بدولله سه‌ره‌رای
ته‌مه‌نی كه‌می ناچار ده‌ستی
دایه كرێكاری و خه‌یاتی و كاری
ساختمانی. ئه‌و كه خۆی سه‌ر به
نه‌سلی بێ به‌شان بوو وه له ناو
خانه‌واده‌یه‌كی شۆرشگیر دا
په‌روه‌رده ببوو ورده ورده
گه‌رای بیزاری له ده‌سه‌لاتی
سته‌م گه‌ران له ده‌روونی دا خۆی
به‌ست.
سالی ١٣٦٤ بۆ خه‌باتی
لیبراوانه‌تر له دژی وه‌زعی
مه‌ینه‌ت باری ژیانی كۆمه‌لانی
ده‌سته‌نگ رووی كرده
پیشمه‌رگایه‌تی و پاش تیپه‌ركردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی له گوردانی
شوان سازمان درا. هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه به شوور و
شه‌وقه‌وه به‌ره‌و پیری ئه‌ركی
پیشمه‌رگایه‌تی چوو.
له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا بوو به
هاورێ یه‌كی خۆشه‌ویستی
هاوسه‌نگه‌رانی.
سالی ١٣٦٥ له فاعالیه‌تی
كۆمۆنیستی هاورییانی گوردانی شوان
له مه‌لبه‌ندی جنووب دا به‌شداری
كرد و به شه‌هامه‌ت و فیداكاری
یه‌وه وه‌ك كریكاریكی وشیار و
پیشمه‌رگه‌یه‌كی تیكۆشه‌ر
به‌شداری كرد.
یه‌كیك له تایبه‌تمه‌ندیه به‌ر
چاوه‌كانی هاورێ عه‌بدولا ئه‌وه
بوو كه له هه‌ر ده‌رفه‌تیك بۆ
په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تی له گه‌ل
كۆمه‌لانی كریكار كه‌لكی وه‌ر
ده‌گرت، ده‌چۆ نیۆ كۆریان و به
پێی توانا له سه‌ر ریشه‌ی
چاره‌ره‌شی و ریگای رزگاریان و
دامه‌زراندنی حكوومه‌تی خۆیان
قسه‌ی بۆ ده‌كردن و هانی ده‌دان.
هاورێ عه‌بدولله هه‌میشه هه‌ولی
ده‌دا ئه‌وه‌ی خۆی فێر ده‌بێ به
زمانێكی ساده و شیرین بۆ هاورێ
كانی بگیرێته‌وه‌و له گه‌لیان
ده‌بوو به یاوه‌رێكی سه‌میمی و
نزیك و بۆیه‌ش رێزیان ده‌گرت و
خۆشیان ده‌ویست.
كاك عه‌بدولله كریكارییك بوو كه
ئاسۆی روونی به‌رچاوی و باوه‌ره‌ی
به هێزی له سپان نه‌هاتووی
كومه‌لانی كریكار و زه‌حمه‌تكیش،
هانی ده‌دا كه هه‌ر چی زیاتر
هه‌ول بدا و تین و توانای خۆی بۆ
بردنه پیشی ئه‌ركه‌كانی و
به‌شداری له كار و هه‌لسوورانی
پیشمه‌رگایه‌تی به ته‌واوی
ده‌خسته گه‌ر.
به‌داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت چی تر
مه‌ودای پێ نه‌دا له‌م رێبازه دا
تێ بكۆشێ و رۆژی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ له جه‌ریانی شه‌ریكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ر له گه‌ل
هیزه‌كانی ج.ا له نزیك چۆمی
سیروان، كاتیك چه‌ند واحید له
هاورییانمان ده‌یان ویست خۆ له
جه‌رگه‌ی ئاگری شه‌ری ئیران و
عیراق له مه‌نته‌قه‌ی حه‌له‌بجه
دوور كه‌نه‌وه‌و به هوی
کیمیابارانی ناوچه‌كه له لایه‌ن
رژیمی به‌عسی عیراقه‌وه و به هوی
مه‌سموم بونیان و شه‌ری
ده‌سته‌ویه خه له گه‌ل هیزیك
زور له جنایتكاران رژیمی ئیسلامی
دوای شه‌ریكی قاره‌مانانه گیانی
ئازیزی به‌خت كرد.
به دریژه‌ی ریگای سووری، به
خه‌بات بۆ وه‌دی هینانی ئاواتی
به‌رزی هاورێ عه‌بدولله شه‌ریفی
ناسراو به عه‌به خه‌ركه كه
رزگاری چه‌وساوان و بی به‌شان
بوو، ریز له یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی ده‌گرین.
|