|
به‌ریز بێ یادی پیشمه‌رگه‌ی
شورشگیرو ئه‌ندامی تێكۆشه‌ری
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاورێ باقر
محمدی!
هاوری باقری محمدی ناسراو به
ئه‌بولحسه‌ن سالی ٤٢ له دایك
بوو. باوكی هه‌ژاری كه هیچ
مه‌نبه‌عی ده‌رامه‌دێكی نه‌بوو
به ناچار رووی كردبوو به
ورده‌واڵه فرۆشی و قاوه‌چییه‌تی
له دێهاتی مه‌نته‌قه، وه چون
هێشتا نه‌یده‌توانی به باشی
ژیانیان ته‌ئمین بكا سال دوازده‌ی
مانگ له‌م دێ بۆ ئه‌م دێ
ورده‌واڵه به كۆڵ ده‌گه‌را و
سالی چه‌ند جار ئه‌ویش بۆ
ماوه‌یه‌كی كورت ده‌یتوانی سه‌ری
خانه‌واده‌كه‌ی بداته‌وه. دایكی
ئه‌بولحسه‌نیش تێده‌كۆشا كۆمه‌ك
خه‌رجییه‌ك بۆ ژیانیان بێ. به‌م
جۆره هاورێ باقر تا سنی ١٢
ساله‌گی له دێ كه‌ی خۆیان
ره‌نجبه‌ری و كاری کریکاری
رایده‌بوارد. به‌ڵام چون به
زه‌حمه‌ت ده‌یانتوانی ژیانیان
ته‌ئمین كه‌ن به ناچار ره‌وانه‌ی
بازاری كاری شاری سنه بوو تا
به‌شكه به فرۆشتنی هێزی كاری
بتوانی یارمه‌تیه‌ك به ژیانی
خانه‌واده‌یان بدا.
هاوری باقر هه‌موو رۆژیك ناچار
بوو هێزی كاری له به‌رانبه‌ر
حه‌قده‌ستێكی كه‌م دا بفرۆشێ.
له‌و ساڵانه‌دا كاری ساختمانی و
شتی وای ده‌كرد. به‌ڵام دواتر
روویكرده شاره‌كانی تری ئێران و
له شیركه‌ته ساختمانی یه
گه‌وره‌كانی تاران ده‌ستی به
كرێكاری كرد.
ئه‌و ده‌ورانه له ژیانی هاوكات
بوو له گه‌ڵ ئینقلابی شكۆداری
سالی ٥٧ی خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش له
دژی رژیمی شا، وه هاورێ
ئه‌بولحه‌سه‌ن له گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و
شۆرشگیرانه ویست و داخوازه
كرێكاری وئازادیخوازانه‌كان ئاشنا
كرد.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا جارێكی تر
گه‌رایه‌وه ئاوایی هه‌ڵوان و
له‌وێش كاری ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌و
كه له توولی ژیانیدا قه‌ت رووی
حه‌سانه‌وه و خۆشی و نه‌عمه‌تی
نه‌دیبوو، وه قیامی ئه‌و
ده‌وره‌یه برووسكه‌ی هیوا و
هومێد به رزگاری و وه‌دی هاتنی
ئاواته‌كانی له‌دڵ دا لێ دابوو،
وه ک كرێكارێك له پاڵ كاره‌كه‌ی
به پێ توانی له خه‌بات و
موبارزه دا به‌شداری ده‌كرد.
هه‌ر ئه‌م ده‌وره‌یه هاوكات بوو
له گه‌ڵ ئاشنا بوونی له گه‌ڵ
رێباز و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه و بوو
به هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه.
هاورێ ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌ره‌نجام
سالی ٦١ روویكرده خه‌باتی
پێشمه‌رگانه و پاش دیتنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی له واحیدێكی
نیزامی له ناوچه‌ی سنه سازمان
درا و به ئه‌حساس مه‌سئوولیه‌ت و
فیداكاری یه‌وه روویكرده
ئه‌نجامی ئه‌ركه‌كانی. كه به‌م
بۆنه‌وه زۆر زوو جێی خۆی له نیۆ
دڵی ره‌فیقه‌كانی دا كرده‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ك بۆ دیتنی ده‌وره‌ی
ئاموزشی پزشكیاری داوته‌ڵه‌ب بوو
و تا سالی ٦٣ وه‌ك پزشكیاری
واحیده‌كانی نیزامی دریژه‌ی به
فه‌عالییه‌تی دا. كۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تكێشی مه‌نته‌قه‌كانی چه‌م
شار و ژاوه‌رۆ و ده‌روبه‌ری
مه‌ریوان و هه‌روه‌ها هاورێ یانی
پ.م ی مه‌نتقه‌ی جنووب له
بیریانه كه چۆن ئه‌بولحه‌سه‌ن
كه ئیتر به دوكتور ئه‌بولحسه‌ن
ده‌ناسرا به‌و په‌ری دلسۆزی و
عه‌لاقه‌وه خه‌ریكی پی راگه‌یشتن
به نه‌خۆشیه‌كانیان و ده‌رمانی
برینداره‌كانی شه‌ر و
عه‌مه‌لیاته‌كان ده‌بوو و كاری
ده‌كرد.
هاورێ باقر كه ئیتر به ته‌واوی
وجودیه‌وه پێ نابۆه ئه‌م
میدانه‌ی خه‌بات و جگه له كاری
پزشكیاری وه‌ك كرێكارێكی كۆمۆنیست
و ئینسانیكی سیاسی، ده‌ورو نه‌خشی
له فه‌عالییه‌تی سیاسی
واحیده‌كه‌یان هه‌بوو. سه‌میمانه
هه‌ولی ده‌دا له كاری سیاسی و
وشیاریده‌رانه و چ له ناو
واحیده‌كه‌یان و چ له نیۆ خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش دا غافڵ نه‌بێ و به
تایبه‌ت له ساڵه‌كانی ٦٤ و ٦٥ و
٦٦ كه له گه‌ڵ هاورێ یانی
گوردانی شوان ده‌چووه
مه‌نته‌قه‌كانی جنووب، هاتوچۆی
نیۆ خه‌لكی كرێكار و ره‌نجده‌ری
ده‌كرد و له سه‌ر مه‌سایل و
موشكلاتیان، رێی رزگاری یان له‌م
وه‌زعه قسه‌ی بۆ ده‌كردن و بۆ
خه‌بات هانی ده‌دان.
هاورێ باقر محمدی سالی ٦٤ له
دریژه‌ی ئه‌م كار و ته‌لاشه
خه‌باتكارانه‌یه‌ی دا بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.
هه‌روه‌ها به هۆی لێهاتویی و
ته‌ئسیری له نیۆ ره‌فیقه‌كانی دا
ئه‌ركی مه‌سئوولی سیاسی ده‌سته‌ی
پێ سپێردرا.
ئه‌م ئازیزمان ئه‌رك و كاره‌كانی
زۆر دلسۆزانه به جێ ده‌گه‌یاند.
رۆژی ٢٧ی ئه‌سفندی ٦٦ كاتێك چه‌ند
واحید له هاورێیانمان
ده‌یانه‌ویست خۆیان له جه‌رگه‌ی
ئاگری شه‌ری مالۆێرانكه‌ری ئێران
و عێراق له مه‌نته‌قه‌ی
هه‌ڵه‌بجه دور كه‌نه‌وه له
نزیك چۆمی سیروان له گه‌ل هێزێكی
گه‌وره‌ی جلادانی ج.ا تووشی
شه‌رێكی سه‌خت و خۆیناوی بوون و
دوای مه‌سموم بوون به شیمیایی
بارانی شاری هه‌له‌بجه هاورێ
باقر محمدی یه‌كیكی تر له‌و
خۆشه‌ویستانه‌مان له جه‌ره‌یانی
ئه‌م شه‌ره‌دا كه‌وته به‌ر
گولله‌ی جینایه‌تكارانی ئیسلامی و
بۆ هه‌میشه به جێی هیشتین!
به دریژه‌دان به رێگای پیروزی
بۆنیادی نانی جامعیه‌ی ئینسانی
ئازاد و به‌رابه‌ر له سه‌ر
وێرانه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری
رێز له یادی ئازیزی ده‌گرین!
هه‌ر بژی یادی هاوری باقر محمدی!
|