بەرێز بێت
یادی ئازیزی کرێکاری وشیار و
پێشمەرگەی تێکۆشەری
کۆمەڵە هاورێ ئەحمەدی بەهرامی
هاورێ ئەحمەد ساڵی
١٣٤٦ هەتاوی لە کۆشی بنەماڵەیەکی
زەحمەتکێشی ئاوایی ئاویهەنگی
ناوچەی ژاوەرۆ چاوی بەژین
هەڵهێناوە ، هەر لەو ئاوایە
دەورەی سەرەتایی خوێندنی تەواو
کردووە وپاشان بۆ درێژەدان بە
خوێندن دەچێتە ئاوایی شویشە لە
ناوچەی کەڵاتەرزان ، هاورێ ئەحمەد
بە هۆی دەسکورتی بنەماڵەکەیەوە
نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات
وبەناچار دەستی لە خوێندن هەڵگرت
وبۆ پەیداکردنی کار روی کردە
شارەکانی دەرەوەی کوردستان ، ولە
شارەکانی بەندەرعەباس ، تاران
ودەماوەند کرێکاری کرد ، کار لە
شوینە جۆراوجۆرەکان وتێکەڵ بوون
لە گەڵ هاوچینەکانی ودیتنی
جەوسانەوەی لەرادەبەدەر وبێ مافی
زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگا ، گەلیک
پرسیاری لە مێشکی هاوری ئەحمەد دا
هێنایە گۆر، وپەی بەو راستییە برد
کە چینی کرێکار و خەڵکی چەوساوەی
نێو کۆمەڵگا بۆ کۆتایی هێنان بەو
بێعەداڵەتیە کۆمەڵایەتیە جگە لە
یەکخستنی ریزەکانی بۆ خەبات لە
دژی نیزامی زاڵمانە و چەوسێنەری
سەرمایەداری رێگەیەکی دێکەی نیە .
هەر لەو سەردەمانەدا بوو کە لەگەڵ
مەسایلی سیاسی ئاشنا بوو و بۆ
وەدی هێنانی ئامانجەکانی خەباتی
خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا ولێبراوانە
بۆ بڵاو کردنەوەی ئامانج
وسیاسەتەکانی کۆمەڵە تێدەکۆشا ،
ساڵی ١٣٦٠ لە بەشی نهینی
تەشکیلاتی کۆمەڵە سازمان درا و
لێبراوانەتر لە جاران لە نێو
هاوچینەکانی هەڵدەسورا . پاش
ماوەیەک گەرایەوە بۆ ئاوایی
ئاویهەنگ ولە ماوەیەکی کورت دا ٣
جار لە لایەن هێزە
بەکرێگیراوەکانی کۆماری
ئیسلامییەوە دەسگیر کرا و
سەرەنجام ناچاریان کرد لە مەقەری
بەسیجی ئەو ئاواییە نیگابانی بدات
، ساڵی ١٣٦٢ لە گەڵ کۆمەلێک لە
هاورییان بە پێی تەرحیکی بەرنامە
بۆ دارێژراو بنکەی بەسیج لەو
ئاواییە تەسلیمی پێشمەرگەکانی
کۆمەڵە دەکەن و خۆیشیان بە ریزی
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پەیوەست دەبن
وتێکۆشانی خۆیان لە بەشی عەلەنی
کۆمەڵەدا درێژە پێ دەدەن . ساڵی
١٣٦٣ دەبێتە ئەندامی حیزبی
کومونیستی ئێران و هەر لەو ساڵەدا
لە گوردانی ئارێز سازماندهی
دەکرێت و وەک کرێکارێکی وشیار بۆ
بردنە سەری وشیاری سیاسی خۆی
وبەرێوە بردنی ئەرکەکانی تەشکیلات
تێدەکۆشا وپێوەندییەکی نزیک
ودوستانەی لە گەڵ زەحمەتکێشانی
شوینی هەڵسورانی خۆی پێک دەهیناوە
و بە زمانیکی ساکار ئەوانی بە ماف
وبەرژەوەندییەکانیان ئاشنا دەکرد
، لە مەیدانی کاری نیزامیدا
پێشمەرگەیەکی کارزان ولێهاتوو بوو
ولە دەیان عەمەلیاتی گەورە وبچوک
لە دژی هیزە داگیرکەرەکانی کۆماری
ئیسلامی لە وانە گرتنی پایگای
کۆماسی ، نگل ، کەڵاتی ، سپی بن و
خواشت بە ورەیەکی بەرزەوە بەشداری
کرد .
هاورێ ئەحمەد
لەکۆتایی ساڵی ١٣٦٣ بۆ
مەئمورییەتیکی تەشکیلاتی لە گەڵ
هاورییانی پەلی شەهیدانی ژاوەرۆ
رەوانەی ناوچەی بانە دەکریت و
لەویش لە چەندین چالاکی نیزامی
بەشداری دەکات ولە یەکیک لەو
شەرانەدا بریندار دەبێت و پاش
سارێژ بوونەوەی برینەکەی بە ریزی
هاورییانی پەیوەست دەبێتەوە .
بە داخەوە رۆژی ١٩
ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٦ لە
شەریکی سەخت وقارەمانانە لەگەڵ
هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری
ئیسلامی لە کۆڕەی میانە کەوتە بەر
گوللە وگیانی لە پێناو نەمانی
هەرچەشنە ستەم وچەوسانەوەیەک بەخت
کرد و بەریزی گیانبەختکردوانی
رێگای ئازادی وسوسیالیسم پەیوەست
بوو.
یادی ئازیزی بە
درێژەدانی رێگەی پڕ لە شانازی
بەرز رادەگرین
|