|
به‌رز و به‌ریز بی یادی
پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه
هاوری عه‌لی مۆرادی!
كاك عه‌لی سالی ١٣٤٣ له شاری
سنه له دایك بوو. تا كلاسی
ئه‌وه‌لی ده‌بیرستان هه‌ر له‌و
شاره ده‌رسی خویند. به
هه‌لیگرسانی خه‌بات و موبارزه‌ی
شۆرشگیرانه له دژی رژیمی شا له
گه‌ل مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو،
وه تیكه‌ل به جه‌م و جولی
شۆرشگیرانه‌ی خه‌لك بوو. ئه‌و
ده‌ورانه بۆ ماوه‌یه‌ك بوو به
لایه‌نگری سازمانی چریكه فیدایی
یه‌كان. به‌لام پاش ماوه‌یه‌ك
یانی سالی ١٣٥٨ كه رژیم هێرشی
كرده سه‌ر كوردستان، بوو به
هاورێ یه‌كی كۆمه‌ڵه و
ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێبازه دا
دیته‌وه.
هاوری عه‌لی چ له جه‌ریانی شه‌ری
حه‌ماسی و به ناو بانگی ٢٤
رۆژه‌ی خه‌لكی شاری سنه له دژی
ئه‌م رژیم و مانگرتنی یه‌ك
پارچه‌ی خه‌لك له ئۆستانداری و چ
ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی
ته‌شكیلاتی بوو وه له گه‌ل چه‌ن
هاورێ یه‌كی تری كۆریكی
خه‌باتكارانه‌یان له
گه‌ره‌كه‌كانی سیروس،چواربا‌غ پیك
هینا، وه‌ك هاورێ یه‌كی باش و
تیكۆشه‌ری خه‌ریكی به‌ره‌و پیش
بردنی ئه‌ركه‌كانی بوو.
سالی ١٣٦١ به جورمی
خه‌باتكارانه و په‌یوه‌ندی له
گه‌ل كومه‌له له لایه‌ن پۆلیسی
ج.ا وه ده‌ست گیراو بۆ ماوه‌ی ٣
سال له زیندانه‌كانی شاری سنه و
به تایبه‌ت زیندانی ئیڤین دا
بوو. رژیمی دژی به شه‌ری ج. ا
كه جگه له ئه‌شكه‌نجه و
وه‌حشی گه‌ری رێی تری بۆ
دریژه‌دان به ته‌مه‌نی نگریسی
خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه له زیندان
كاك عه‌لی یان خسته ژیر فشاریكی
زۆره‌وه.
له ته‌حه‌سوون و مانگرتنه‌كانی
زیندانی یه‌كان به تایبه‌ت
زیندانیانی به‌ندی داڵ بۆ ئیعتراز
به پێ رانه‌گه‌یشتن به وه‌زعی
زیندانی یه سیاسی یه‌كانی و
ئیعدامی ده‌سته جه‌معی زیندانیان
و به تیابه‌ت ئیعدامی هاوری
موهه‌ندیس ره‌حیمیان، به‌شداری
كرد.
به دوای ئازاد كردنی نزیكه‌ی
سالیك هه‌ر له نیو شار مایه‌وه
له سه‌ره‌تایی سالی ١٣٦٥
ته‌سمیمی گرت ببیت به
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و خۆی
گه‌یانده ئاموزشگا و پاش دیتنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی له گوردانی
شوان سازمان درا. پاش ماوه‌یه‌ك
كه له وی فه‌عالیه‌تی ده‌كرد بۆ
دیتنی ده‌وره‌ی ئاموزشی پزشكیاری
چووه ناوه‌ندی پزیشكی كۆمه‌ڵه.
هاورێ عه‌لی پاش ته‌واو كردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه
بۆ كاری پزشكیاری گه‌رایه‌وه نیۆ
واحیده‌كه‌ی خۆی و ده‌ستی به كار
كرد.
سالی ١٣٦٦ له هه‌لسوورانی
هاورییانی گوردانی شوان له چه‌م
شار و ژاوه‌رۆی سنه به‌شداری
كردوو وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌كی
جه‌سوور له ته‌بلیغی مال به
مالی نیۆ خه‌لك و باس كردنی له
گه‌لیان له سه‌ر مه‌سایلی سیاسی
و بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی و
مورزاتیان هه‌تا عه‌مه‌لیاتی
هاورییانی ئه‌م گوردانه له دژی
هیزه‌كانی رژیم، هه‌لسووراوانه
تێكۆشا.
هاورێ عه‌لی مۆرادی له ٢٧
ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ له
جه‌ریانی شه‌ری خۆیناوی كۆمه‌لیك
له هاورییانی گوردانی شوان له
مه‌نته‌قه‌ی حه‌له‌بجه له گه‌ل
هیزه‌كانی ج.ا پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه ئه‌سیركرا و ماوه‌ی
چه‌ند مانگ له زیندانی شاری سنه
خستیانه به‌ر شكه‌نجه و فشار،
به‌لام نه‌یان توانی رووحیه‌ی
به‌رز و خه‌باتكارانه بشكینین.
سه‌ره‌نجام جه‌لادانی رژیم له
به‌ره‌به‌یانی یه‌یكیك له
رۆژه‌كانی هاوینی ١٣٦٧ له گه‌ل
چه‌ندكه‌س له زیندانیان دیكه
ئیعدامیان كرد. به دریژه‌ی ریگای
ئازیز و خه‌باتی بێ وچانمان بۆ وه
دی هێنانی ئاواته‌كانی هاورێ
عه‌لی مۆرادی و هه‌موو گیان به‌خت
كردوانی ئه‌م ریبازه ریز له
یادی ئازیزی ده‌گرین!
یادی له نیۆ دلماندا زیندووه! |