|
به‌رز و به‌ریز بی یادی ئازیزی
هاورێ عه‌زیزه‌ی ئه‌غزه‌می
پیشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه!
هاورێ عه‌زیزه‌ی ئه‌عزه‌می سالی
١٣٣٩ له شاری سنه چاوی به ژین
پشكوت، هه‌ر له ده‌ورانی
مندالیه‌وه به نه‌داری و
هه‌ژاری گه‌وره ببوو وه
نابه‌رابه‌ری و بێعه‌داڵه‌تی له
ژیانی خۆی و هاوچینه‌كانی به
ره‌نگ و پێسته‌وه
هه‌ست پێ كرد بوو.
مۆعه‌لیمی بۆ عه‌زیزه
مه‌ودایه‌كی باش بوو كه تێیدا
په‌یوه‌ندی نزیك و پته‌و له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكیشان بگرێ. ئه‌و كاته‌ی
له ئاوایی ئه‌حمه‌د ئاوای سه‌ر
به ناوچه‌ی دیوانده‌ره موعه‌لیم
بوو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه به
دلسۆزیه‌كی زۆره وه بۆ فیركردن
و بارهێنانی مندالانی
زه‌حمه‌تكێشان هه‌ول و ته‌قالای
ده‌دا و به هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت
كردنێكی زۆره وه هه‌لس و كه‌وتی
له گه‌ل گیر‌و گرفتی خه‌لكی
ئاوایی ده‌كرد و زه‌حمه‌تكێشان
ئاواییش ئه‌ویان خۆش ده‌ویست و
به یار و یاوه‌رێكی خۆیان
ده‌زانی. هاورێ عه‌زیزه له
شۆرشی ١٣٥٧ دا هه‌لسووراوانه
به‌شداری كرد و به شوین ئه‌وه
دا، بوو به سیمای خۆشه‌ویست و
هه‌لسووراوی شورای ژنان له شاری
سنه.
هاورێ عه‌زیزه له ته‌واوی
رێپیوان و مانگرتن و میتینگه‌كانی
ئه‌و كاته به تایبه‌ت رێپیوانی
مێژویی خه‌لكی شۆرشگیری شاری سنه
به‌ره‌و شاری مه‌ریوان، به دژی
داگیر كه‌رانی ج.ا به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد.
روژگار تێده‌په‌ری و عه‌زیزه
هه‌ر ده‌هات و له خه‌باتی
شۆرشگیرانه‌دا خاراوتر و
په‌یگیرتر ده‌بوو سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌له‌ی به باشی
ده‌ناسی و خۆی به یه‌كیك له
ریره‌وانی وه‌دیهینه‌ری ئامانج و
ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌زانی.
هاورێ عه‌زیزه له جه‌ریانی
شه‌ری حه‌ماسی ٢٤ رۆژه‌ی شاری
سنه به دژی هێزه
داگیركه‌ره‌كانی ج.ا، به هه‌موو
هێز و تواناییه‌وه به‌شداری كرد
و دلسۆزانه كه‌وته تیمار كردنی
برینداره‌كان. له گه‌ل
گیرانه‌ده‌ی شاری سنه له لایه‌ن
هیزه‌كانی ج.ا هاورێ عه‌زیزه پێی
نایه قۆناغێكی تر له ژیانی و
هه‌لسورانی شۆرشگیرانه و له
لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه له به‌شی
ته‌شكیلاتی نه‌هینی شاری سنه
سازمان درا.
هاورێ عه‌زیزه كه بۆ خۆی یه‌كیك
له بێ به‌شان و چه‌وساوه‌كانی
ئه‌م كۆمه‌لگا دژی به‌شه‌ریه بوو
وه له سه‌ره‌تایی ترین
مافه‌كانی ئینسانی بێ به‌ش بوو،
رۆژ به رۆژ زیاتر هه‌نگاوی ده‌نا
به‌ره‌و رزگاری و به‌رابه‌ری
ئینسانه‌كان. ته‌بلیغی سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌كرد و
یارمه‌تی مالی بۆ كۆمه‌ڵه كۆ
ده‌كرده‌وه له هه‌ر كۆییه‌ك بۆی
كرابایه كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیشی
به‌ره‌و خه‌باتی یه‌كگرتوانه هان
ده‌دا. سالی ١٣٥٦ بوو به
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه و به هۆی كار
لێ هاتووییه‌وه له هه‌لسووانی
نه‌هینی دا بوو به ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی شاری سه‌قز.
سالی ١٣٦١ كه ج.ا هیرشی
وه‌حشیانه‌ی بۆ سه‌ر حیزب و
سازمانه شۆرشگیر و كۆمۆنیسته‌كان
ده‌ست پێ كرد له جه‌ریانی ئه‌م
هێرشه دا بۆ سه‌ر ته‌شكیلاتی
نه‌هینی كۆمه‌له له شاری سه‌قز
هاورێ عه‌زیزه ده‌ستگیر كرا.
جینایه‌تكارانی ج.ا له
سه‌ره‌تاوه وه‌حشیانه‌ترین
ئه‌شكه‌نجه جسمی و روحیه كانیان
له سه ر تاقيى كرده وه به‌ڵام
ئیمانی پۆلاینی هاورێ عه‌زیزه
به خه‌بات له دژی سته‌م و
چه‌وسانه‌وه هه‌روا به‌رز و قایم
بوو.
هاوینی سالی ١٣٦٢ هاورێ عه‌زیزه
توانی له زیندان را بكات.
یه‌كێك له هاورێ یانی نزیكی
هاورێ عه‌زیزه له نامه‌یه‌كدا
كه بۆ به‌رنامه‌ی یادی هاورێ
یانی گیان به‌خت كردووی ناردووه
ئاوا باسی راكردنی هاورێ عه‌زیزه
له زیندان ده‌كات:
به هۆی هه‌لسوورانی به‌رچاوی
عه‌زیزه له ناو شاردا و
خۆشه‌ویست بوونی له نیو خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش و زۆرلیكراوی شار و
دیهاتی سنه و به تایبه‌تی شاری
سه‌قز، له لایه‌ن دادگای شاری
سنه‌وه حوكمی ئیعدام بۆ هاورێ
عه‌زیزه ده‌ر چوو بوو. ئه‌مه
له كاتیك دا بوو كه هاروێ
عه‌زیزه دوو گیان بوو، له‌لایه‌ن
ئه‌م دادگایه‌وه وا بریار درا
بوو كه دوای مندال بوونه‌كه‌ی
ئیعدام بكرێت. هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته بردیان بۆ بیمارستانی
ته‌وحید له شاری سنه. هاورێ
عه‌زیزه له ئاخر رۆژه‌كانی
كۆتایی هاتنی دووگیانیه‌كه‌یدا
له بیمارستانی ته‌وحید سه‌ره‌رای
بوونی ده‌رد و ئازارێكی زۆر به
هاوكاری و رێنوێنی دۆستان و
ئاشنایانی خۆی له بیمارستان
دێته ده‌رو
چندصدمتر
دوورتر له بیمارستان منداله‌كه‌ی
ده‌بیت كه دواتر ویرای هاروێ و
هاوسه‌ری خۆی هاورێ گیان به‌خت
كردوو محه‌مه‌د عه‌لی وه‌زیری
ناوی ئازاده له منداله‌كه‌یان
ده‌نێن.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت په‌یوه‌ندی
به‌ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه وه گرت و
به دوای تپێه‌ركردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی- نیزامی له گوردانی شوان
دا سازمان درا. به هوی خسووسیاتی
ئینسان دۆستانه‌ی، زۆر زوو جێگای
تایبه‌تی له نێو دلی
هاوسه‌نگه‌رانیدا كرده‌وه.
به هه‌ستان و دانیشتن، به قسه
خۆش و دڵ نه‌شینه‌كانی و به
سه‌داقه‌ت و كۆلنه‌ده‌ری،
ماندوویی نه‌ناس و به شه‌هامه‌ت
و جه‌ساره‌ته‌وه به‌ره‌و پیری
كۆسپ و سه‌ختی یه‌كانی ده‌چوو.
ئه‌مانه خۆی هه‌موو نیشانه‌ی
عه‌زم و ئیراده‌ی ژنیكی كۆمۆنیست
و ڕچه‌شكینی به‌شداری ژنان له
خه‌باتی چینایه‌تی و پشت كردن له
خورافات و كۆنه‌په‌ره‌ستان و له
گه‌لیان تیۆه چوون بوو.
هاورێ عه‌زیزه سه‌ر تۆپ و
سه‌نبوولی كاروانی ئه‌و نه‌سڵه
له ژنان و كچانی ئه‌م ولاته‌یه
كه سالهایه له گه‌ڵ هاتنه
مه‌یدانی هیزی چینی كریكار ده‌نگی
رزگاریخوازانه‌یان تێكه‌لاوی
ده‌نگی هه‌موو ئینسانه
رزگاریخواز و كۆمۆنیسته‌كان
كردوه و بۆ فه‌وتاندنی ئه‌م
نیزامه نه‌گبه‌ته و
دامه‌زراندنی كۆمه‌لگایه‌ك كه
تێیدا هه‌موو به‌شه‌رییه‌ت
سه‌ربه‌ست و دڵ خۆش و تیر‌و
ته‌سه‌ل بژین قۆڵیان هه‌لمالێوه.
له رێكه‌وتی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی سالی
١٣٦٦، له جه‌ریانی شه‌ری ئیران و
عیراق له ناوچه‌ی حه‌له‌بجه له
نزیك چۆمی سیروان، كاتیك چه‌ند
واحید له هاورێ یانی گوردانی
شوان ده‌یان ئه‌ویست خۆیان له
ئاگری ئه‌م شه‌ره دوور
خه‌نه‌وه. له گه‌ل هێزێكی زۆری
ج.ا تووشی شه‌رێكی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر هاتن و دوای مه‌سموم
بوون به كیمیا باران شاری
حه‌له‌بجه و ده‌ورو به‌ر هاورێ
عه‌زیزه‌ی ئه‌عزه‌می له گه‌ل
هاوسه‌رو هاوسه‌نگه‌ری خۆی هاورێ
محه‌مه‌د عه‌لی وه‌زیری و
ژماره‌یه‌ك له پیشره‌وانی
بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی دوای
شه‌رێكی سه‌خت و قاره‌مانانه
گیانیان به‌خت كرد.
یادیان به‌ریز ریگایان پر رێبوار
بێ!
|