|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی كرێكاری
وشیار و كۆمۆنیست هاوری بدیعی
ئیسماعیلی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
شورشگیری كۆمه‌له!
هاوری به‌دیعی ئیسمائیلی سالی
١٣٥٠، له ئاوایی باوه‌رێز،
له‌نزیك شاری سنه له دایك بوو و
خویندنی تا ته‌واو كردنی كلاسی
ئه‌وه‌لی راهنه‌مایی له ئاوایی
یه‌كه‌ی خۆیان درێژه پیدا. هاوری
به‌دیع، بۆ یارمه‌تی به باشتر
به‌رێوه‌چوونی ژیانی
خانه‌واده‌كه‌ی، هاوینان دوای
ته‌عتیل بوونی مه‌دره‌سه، ده‌ستی
ده‌دایه كار و هه‌ر له مناڵی
یه‌وه له گه‌ڵ كار و
كوێره‌وه‌ری ئاشنا بوو.
له هه‌وه‌لی به‌یانی یه‌وه تا
ئیواره‌ی ده‌رنگ ئاره‌قی ده‌ڕشت و
له به‌ر گه‌رمای خۆره‌تاوی هاوین
له‌شی ده‌توایه‌وه و، بێ پشوو
كاری ده‌كرد. هه‌رچی ته‌مه‌نی
زیاتر ده‌بوو، كه‌م به‌رهه‌می
ئه‌م هه‌موو سه‌خڵه‌ت و
كوێره‌وه‌ری یه‌ی باشتر بۆ، ده‌ر
ده‌كه‌وت.
له خۆی ده‌پرسی بۆچی، ئه‌و و
سه‌دانی وه‌ك ئه‌و، ئه‌م هه‌مووه
كار ده‌كه‌ن و زه‌حمه‌ت ده‌كێشن
به‌ڵام، ژیانیان هه‌ر به كوڵه
مه‌رگی، به‌رێوه ده‌چی. بۆی
پرسیار بوو كه به‌رهه‌می ره‌نج و
ئاره‌قی ئه‌م ئینسانانه بۆ كوێ
ده‌چی؟
به‌ڵام ده‌شی زانی، هه‌موو كه‌س
وا ناژین. ژماره‌یه‌كی كه‌می
ده‌بینی به بێ هیچ كارێك و بێ
ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێك به
عه‌مه‌ل بێنن، له ناز ونیعمه‌ت
دا ده‌ژین بۆ هیچ شتێك دا نامێنن.
ساڵه‌كانی ١٣٥٩ و ١٣٦٠ وه‌ك
هه‌لسوراوی كۆمه‌له، له
په‌یوه‌ند له گه‌ڵ هاورییانی لقی
شه‌هید سه‌عید دا ده‌ستی دایه
كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی و
ئیتلاعاتی، وه له‌م بواره‌شدا
توانی گه‌لێك هه‌لسووران و لێ
هاتوویی له خۆی نیشان بدا و بۆ
خزمه‌ت به ئامانجی رزگاری
به‌خشی، كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان
گه‌لێك كاری به نرخ ئه‌نجام
بدات.
ته‌بلیغی شێلگیر و بێ وچانی
سیاسه‌ت و بۆ چوونه كانی
كومه‌له‌ی له نێو
زه‌حمه‌تكیشاندا قه‌ت له بیر
نه‌ده‌چوو وه و بۆ روون
كردنه‌وه‌یان بێ درێغ تێده‌كۆشا.
هاوری به‌دیع توانی ئه‌م
فه‌عالێیه تانه‌ی تا ساڵی ١٣٦٣
هه‌روا درێژه بدا، به‌ڵام فشاری
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رژیم بۆ سه‌ر
خه‌ڵكی كوردستان و له‌وانه
سیاسه‌تی سه‌ربازگیری، ناچاری
كرد، شاری سنه به جێ بهێلێ و
په‌ره‌وازه‌ی شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت. ماوه‌ی
چه‌ند مانگیك له شیراز،
جه‌زیره‌ی لارك مایه‌وه و پاشان
گه‌راوه بۆ سنه و دیسانیش
په‌یوه‌ندی له گه‌ل ته‌شكیلات
گرته‌وه و ده‌ستی به كاری
شورشگیرانه كرد. ئه‌م ده‌وره‌یه
له هه‌لسوورانی، زۆری نه‌خایاند
و له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ست و
په‌یوه‌ندی رژیمه‌وه شناسایی كرا
و ئیتر چی دی نه‌یتوانی له‌م
مه‌یدانه‌دا هه‌ڵسووراوی و لێ
هاتوویی یه‌كانی بخاته كار و
ناچار بوو ئه‌م مه یدانه له
خه‌بات و تیكۆشانی به جێ بێڵی و
بێته ناو قۆناغێكی تر و ژیانێكی
تر له ژیانیی خه‌باتكارانه‌ی
خۆی، وه له مانگی موردادی سالی
١٣٦٥ دا هاته نیو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه‌و،
دوای ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی
ئامووزشی پێشمه‌رگایه‌تی، له
گوردانی شوان سازمان درا.
هاوری به‌دیع له‌مه‌و به دوا،
وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شورشگیر و
هه‌لسووڕاو شێلگیرانه و به
ئیحاسی به‌رپرسایه‌تێكی زۆره‌وه،
ئه‌ركه پێ سپێردراوه‌كانی به جێ
ده‌هێنی و دڵسۆزانه بۆ پێك
هێنانی سه‌میمیه‌ت و نزیكایه‌تی
هه‌رچی زیاتر له نیو هاوییانی دا
هه‌وڵی ده‌دا.
دڵسۆزانه بۆ ره‌فعی موشكلاتی
هاورییانی تێده‌كۆشا و ئه‌م
تیكوشانه سیمایه‌كی خوشه‌ویستی
لێ ساز كرد بوو. به هۆی
لێوه‌شاوه‌یی و
تواناییه‌كانیه‌وه له به‌هاری
سالی ١٣٦٦ دا له واحیدی شناسایی
مه‌رزی، له مه‌ڵبه‌ندی جنوب
سازمان دراو به‌رۆحێیه‌یه‌كی قایم
و پته‌وه‌و، ئه‌م كاره‌ی ده‌ست
پیكرد و له زۆربه‌ی
مه‌ئموریه‌ته‌كانی واحیده‌كه‌ی دا
هه‌ڵسووراوانه به‌شدرای كرد و
گه‌لێك فیداكاری و دڵسۆزی له خۆی
نیشان دا. هاوری به‌دیع له
ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌ركی
مه‌سئوولییه‌تی ته‌داره‌كاتی
ده‌سته و پاشانیش ته‌داره‌كاتی
په‌لی پێ سپێردراو له به‌رێوه
بردنی ئه‌م ئه‌كرانه‌شدا دڵسۆزی
زۆری له خۆی نیشان دا.
هاورییانی پێشمه‌رگه‌ش پڕ به دڵ
خۆشیان ده‌ویست و ئاسۆیه‌كی كه‌ش
و روونیان له داهاتووی هاوری
به‌دیعدا به دی ده‌كرد. به‌ڵام
به داخه‌وه مه‌رگ له‌وه زیاتر
مه‌ودای پێ نه‌دا تا بتوانی
هه‌موو تین و توانای بخاته پێناو
ئاواتی به‌رزی گه‌یشتن به
سۆسیالیزم و رزگاری به‌شی
مه‌ینه‌تان و چه‌وساوه‌كانه‌وه،
وه له رێكه‌وتی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ دا له جه‌ریانی شه‌ڕی
نێوان "ئێران" و "عێراق" له
ناوچه‌ی "حه‌له‌بجه" له گه‌ل
واحدێك له پێشمه‌رگه‌كانی
گوردانی شوان كاتی خۆی دوور
خستنه‌وه له جه‌رگه‌ی ئه‌م
شه‌ڕه له گه‌ل هێزیكی گه‌وره‌ی
ج.ا تووشی شه‌رێكی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر هاتن و به داخێكی
گرانه‌وه ئه‌م شه‌ره بوو به
ئاخرین مه‌یدانی تێكۆشانی و
فیداكاری ئه‌م هاوری دلسۆز و
كۆمۆنیسته‌ی حیزبه‌كان و دوای
نیشان دانی فیداكاری و
جه‌ساره‌تیكی كه‌م وینه و
مه‌سموم بوون به شیمیایی بارانی
شاری هه‌له‌بجه كه‌وته به‌ر
گولله‌ی دوژمنانی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان، و سه‌ربه‌رزانه و
كوڵنه‌ده‌رانه گیانی به‌خت كرد.
دریژه‌ی رێگایان و بیر
هێنه‌ره‌وه‌ی یادیانه له ناو
دڵی هه‌موو كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان و هاورییانیان دا.
یادی هاوری به‌دیعی ئیسماعیلی به
دریژه‌ی ریگای پیرۆزی، به‌رز و به
رێز را ده‌گرین!
|