|
به یادی كرێكاری كۆمۆنیست هاوڕی
فایه‌ق باسامی ناسراو به فایه‌ق
هه‌رسینی. ئه‌ندامی تیكوشه‌ری
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و سیمای
ناسراوی كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیشی
ناوچه‌ی سنه
ئه‌م هاوڕی خۆشه‌ویسته‌مان ساڵی
١٣٤٠ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشی شاری سنه دا چاوی
به ژین پشكوت. له ته‌مه‌نی ٧
ساڵیه‌وه له باتی خۆیندن و
مه‌دره‌سه له كارگایه‌كی
خه‌یاتیدا ده‌ستی به شاگردی كرد
پاشانیش كه گه‌وره‌تر بوو به
شوین كاردا ڕوانه‌ی شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوو. هاوڕی
فایه‌ق له‌م ماوه‌یه‌دا
هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری نیۆ
كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری كه هه‌ر
له مندالیه‌وه هه‌ستی پی كرده
بوو باشتر ناسی و له گه‌ڵ ژیانی
كریكارانی هاو چاره‌نووسی زیاتر
ئاشنا بوو.
هاوڕی فایه‌قی باسامی ساڵی ٥٧ له
ته‌زاهوورات و میتینگه‌كانی شاری
سنه‌دا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری
كرد. پاش ڕاپه‌ڕین دیسان بۆ
كاركردن گه‌ڕایه‌وه شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كۆردستان و هه‌میشه
هاتۆچۆی كوردستانی ده‌كرد و
هه‌واڵی تازه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی
بۆ هاوڕییانی كریكاری
ده‌برده‌وه. هه‌ر له‌و
ماوه‌یه‌دا له مانگرتنی
ئوستانداری شاری سنه‌دا به‌شداری
كرد. هاوڕی فایه‌ق له جه‌رگه‌ی
ئه‌م خه‌بات وتیكۆشانه‌دا له‌گه‌ڵ
سیاسه‌ت وئامانجی كۆمه‌ڵه ئاشنا
بوو وه چاره‌نووسی خۆی و هه‌موو
هاۆزنجیرانی له بیر‌و باوڕ و
ئارمانی كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵه‌دا
به‌دی كرد.
له ڕه‌وتی ئه‌م خه‌باته بی
وچانه‌دا زستانی ساڵی ٥٩ له
لایه‌ن ج.ا وه ناسراو ئیتر
نه‌یتوانی دریژه به فه‌عالیه‌تی
نهینی خۆی بدا. به‌م جۆره
گه‌ڕایه‌وه كوردستان و پاش
ماوه‌یه‌ك هاته نیو ڕیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه.
پیشمه‌رگایه‌تی مه‌یدانیكی تره
له خه‌بات وتیكۆشانی هاوڕی
فایه‌قی باسامی كه له‌م
مه‌یدانه‌شدا بۆ به‌ڕیوه بردنی
ئه‌ركی شوڕشگیرانه‌ی له هیچ
جه‌ساره‌ت و فیداكاریك دریغی
نه‌كرد.
ساڵه‌كانی ٦٠ و ٦١ و٦٢ له
زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كان،
ماموریته‌كان و جه‌وله‌ی سیاسی
نیزامی پیشمه‌رگه‌كان له
ناوچه‌كانی دیوانده‌ره،
مه‌ریوان، سنه سه‌رده‌شت و بانه
هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد و
گه‌لیك چالاكی له خۆ نواند له
جه‌ریانی عه‌مه‌لیاته‌كان و گرتنی
پایگاكانی ڕژیم دا ٣ جار بریندار
بوو كه هه‌موو جاری پاش چاك
بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی به شوور و
شه‌وقه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو
هاوڕییانی و دریژه‌ی به
فه‌عالیه‌تی شورشگیرانه‌ی خۆیدا.
هاوڕی فایه‌ق ساڵی ٦٢ به هۆی
لیهاتووی وكارزانیه‌وه بوو به
معاونی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كان. به‌هاری ساڵی ٦٣
وه‌ك فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كانی گوردانی داڵاهۆ
سازمان درا. له‌و ماوه‌یه‌شدا چ
له باری سیاسی و چ له باری
نیزامیه‌وه دڵسوزانه
هه‌ڵده‌سوورا و ساتیك له وشیار
كردنه‌وه‌ی و ڕیكخستنی
زه‌حمه‌تكیشانی مه‌نته‌قه هه‌دای
نه‌دا. هاوینی ئه‌و ساڵه له
ناوچه سنه له ده‌سته‌ی
ڕیكخستنی به‌شه‌كانی ژاوه‌روو
كڵاته‌رزان دا ئه‌ركی پی سپیردرا،
دواتر له گوردانه‌كانی شوان و
ئاریزدا گه‌لیك ئه‌ركی
شورشگیرانه‌ی و ئه‌ستۆ گرت وه
له ئه‌نجام دانی هه‌موویاندا
سه‌ركه‌وتوو بوو.
هاوڕی فایه‌ق ئیتر ئه‌ندامیكی
دڵسۆز و هه‌لسووڕاوی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران بوو كه بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر كاریكی سیاسی
و ته‌شكیلاتی ئاماده بوو و پشتی
پی ده‌به‌سترا. هاوڕی فایه‌ق
باسامی له ماوه‌ی ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی دا بیجگه له
خه‌باتی سیاسی له گه‌لیك شه‌ڕی
گه‌وره و بچوكی نیزامیشدا له
ناوچه جوراوجۆره‌كانی كوردستان
هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد.
نمونه‌ی ئه‌م عه‌مه‌لیاتانه
بریتین له زۆربه‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناوچه‌كانی
بۆكان ومه‌ریوان له ساڵی ٦٠دا،
گرتنی پایگای مامووخ له پاییزی
ساڵی ٦١ عه‌مه‌لیاته‌كان و
جه‌وڵه‌كانی هیزی شورش له نیۆ
شاری سنه و له به‌شی چه‌م شار
له ساڵی ٦١ دا عه‌مه‌لیاته‌كانی
مه‌نته‌قه‌ی بانه وسه‌رده‌شت له
ساڵی ٦٢دا.
و زۆر عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و
بچوكی تر كه هاوڕی فایه‌ق
فه‌رمانده‌یی به‌شیكی له‌م
عه‌مه‌لیاتانه‌ی وه ئه‌ستۆ بوو.
ئاخرین مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌م
شوڕشگیره ڕوژی ٤ گه‌لاویژی ٦٦
بوو له شه‌ڕیكی حیزبی دیموكرات
له گه‌ڵ كومه‌ڵه له
به‌رزایه‌كانی ئاوایی بیساران له
به‌شی ژاوه‌روه‌ی سنه گیانی
به‌خت كرد.
به دریژه‌پیدانی ڕێگای ئه‌و
هاوڕی خۆشه‌ویسته ڕیز له یادی
ئازیزی ده‌گرین.
|