به‌ریز بێ یادی و بیره‌وه‌ری
پیشمه‌رگه‌ی چالاك و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ فایه‌ق كه‌ریمی ناسراو به
فه‌رزاد
هاورێ فایه‌قی
كه‌ریمی ناسراو به فه‌رزادی
سنه، كرێكاریكی وشیار و كومونیست
بوو كه بۆ ئامانجی رزگاری
چینه‌كه‌ی هاتبووه ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له
ماوه‌ی ژیانی خه‌باتكارانه‌ی دا
گه‌لێك جه‌ساره‌ت وفیداكاری له
خۆی نواند.
ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته‌مان له ئامێزی
خێزانێكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی "چه‌تان" له ناوچه‌ی
سنه، له دایك بووە. ده‌سكورتی
بنه‌ماڵه‌ی ده‌ره‌تانی مه‌دره‌سه
چوونی پێ نه‌دا و به ناچار هه‌ر
له منداڵی یه‌وه شانی دایه ژیر
كاری سه‌خت و دژواری ره‌نجبه‌ری
وشوانی و به‌م جۆره به‌شێك له
به‌ری چوونی ژیانی خێزانه‌كه‌ی
كه‌وته ئه‌ستۆ. نه‌خوینده‌واری
وره‌نج و كویره‌وه‌ری به ته‌واوی
ئازاری ده‌دا و كاتێكیش ژیانی
ده‌وڵه‌مه‌ندانی ده‌ور و به‌ری
خۆی ده‌دی هه‌ستی به هه‌ڵاواردن
و نابه‌رابه‌ری نێو كۆمه‌ڵگا
ده‌كرد و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی بۆ
ده‌بوو به پرسیار.
سه‌رئه‌نجام هاورێ
فایه‌ق خۆی له چنگ كاری
ره‌نجبه‌ری رزگار كرد و هاته
شاری سنه و بوو به شاگردی
كارگایه‌كی جۆشكاری. به‌هۆی بوونی
پیشمه‌رگه له نیۆ شار و جۆش و
خرۆش شۆرشگیرانه زۆر زوو چاوی
كرایه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌باتی
سیاسی و چینایه‌تی ئاشنا بوو و
سه‌ر چاوه‌ی ره‌نج و
مه‌ینه‌ته‌كانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری بۆ ده‌ركه‌وت.
هاورێ فایه‌ق
سه‌باره‌ت به ئاشنا بوونی له
گه‌ڵ كومه‌له ده‌یكوت:
"من ئه‌و كات
كۆمه‌ڵه‌م به باشی نه‌ده‌ناسی.
ته‌نیا بیستبوم كه له ئیمه‌ی
كرێكار دیفاع ده‌كا و بۆ رزگاری
چه‌وساوه‌كان تیده‌كۆشی. هه‌ر
بۆیه زۆرم پێ خۆش بوو له
نزیكه‌وه له گه‌ڵ هاورێیانی
كۆمه‌ڵه قسه بكه‌م و گوێ بۆ
قسه‌كانیان رابگرم. سه‌رئه‌نجام
به هۆی پیشمه‌رگه‌كان و
لایه‌نگرانی كومه‌ڵه، له گه‌ڵ
سیاسه‌ت و ئامانجی كومونیستی
ئاشنا بووم".
به‌م جۆره هاوری
فایه‌ق كێشرایه مه‌یدانی خه‌باتی
سیاسی و چینایه‌تی و بۆ رزگاری
خۆی و هاوچینه‌كانی ده‌ستی به
تیكۆشان كرد. به هۆی
عه‌لاقه‌یه‌ك كه به كاری سیاسی
و خه‌باتكارانه بووی، زۆر زوو
توانی وشیاری سیاسی خۆی به‌رێته
سه‌ر. ساڵی ٦٤ به مه‌به‌ستی هاتن
بۆ پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه له
شار هاته ده‌ره‌وه و پاش ته‌واو
كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی له
گوردانی ئارێز سازمان درا.
له‌ماوه‌ی ٢ ساڵ
هه‌لسوورانی سیاسی، نیزامی له
ناو ئه‌و گوردانه‌دا وه‌ك
هاورێیه‌كی دڵسۆز و فیداكار و
جه‌سوور و ماندووی نه‌ناس جێگای
خۆی له ناو دڵی هاورێیانی و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی ناوچه‌كه‌دا
كرده‌وه و بوو به خۆشه‌ویستیان.
زه‌حمه‌تكیشانی به‌شه‌كانی
"ژاوه‌رۆ" ، "كۆماسی" ،
"به‌رپله‌ی ساڕاڵ" و " سه‌رشیو"
له گه‌ڵ هه‌ڵسوورانی كومونیستی
هاوری فه‌رزادی سنه ئاشنان و
یادی فیداكاری و دڵسۆزی ئه‌و
تێکۆشەرە خۆشه‌ویسته‌ی خۆیان قه‌ت
له دڵ ده‌ر ناكه‌ن.
هاورێ فایه‌ق
له‌ماوه‌ی ژیانی پیشمه‌رگایه‌تیدا
شان به شانی هاورێیانی گوردانی
ئاریز له ده‌یان عه‌مه‌لییاتی
گه‌وره و بچو‌وكدا چالاكانه
به‌شداری كرد. عه‌مه‌لییاتی گرتنی
پایه‌گا و مه‌قه‌ری رژیم له
ئاوایی یه‌كانی "سپی بن" ، "كانی
ته‌مه‌رخان" ، "ره‌ش نش" و
"ته‌وریوه‌ر" نموونه‌ی ئه‌و
چالاكی یانه‌یه كه ته‌نانه‌ت
له جه‌رەیانی گرتنی پایه‌گاكانی
ته‌مه‌رخان دا به هۆی جه‌ساره‌تی
بێ وێنه‌وه ته‌شویق كرا.
ئاخرین مه‌یدانی
قاره‌مانیه‌تی هاوری فه‌رزاد
شه‌ری حیزبی دمكرات له گه‌ڵ
كومه‌ڵه بوو له ٤ گه‌لاویژی
سالی ١٣٦٦ دا كه له
به‌رزایه‌كانی "میروه‌یسی" له
ده‌ورو و به‌ری بیساران، روی دا.
له‌م شه‌ره‌دا هاوری فه‌رزاد
كه‌وته به‌ر گولله و گیانی
به‌ختكرد.
یادی به‌رز و
به‌ریزه
|