به‌رز و به‌ریز بیت یادی هاوری
فه‌رهادی ره‌زایی
ناسراو به حه‌بیب سنه‌یی پیشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری كومه‌ڵه
هاوری فه‌رهاد
سالی ١٣٤٣ له شاری سنه له دایك
بووە. هه‌ر له‌م شاره چووه
مه‌دره‌سه و هه‌تا كه‌لاسی دووی
نه‌زه‌ری ده‌رسی خویند. ئه‌م
سه‌رده‌مه له ژیانی هاوكات بوو
له گه‌ڵ ده‌س پێكردنی جۆش و خرۆش
راپه‌رێنی سالی ٥٧ له دژی
حكومه‌ت جینایه‌تكاری په‌هله‌وی.
هاوری فه‌رهادیش وه‌ك باقی دانش
ئاموزانی تیكوشه‌ر خه‌باتی
شێلگێرانه خۆی ده‌س پیكرد و
ده‌ستی دایه هه‌لسووران. كاتیك
رژیمی كونه‌په‌ره‌ستی ج.ا هاته
سه‌ر كار، هاوری فه‌رهاد به
ناسینی جه‌وهه‌ری
سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئه‌م رژیمە،
خه‌بات و تێكوشانی خۆی هه‌روا
دریژه پێدا و، له‌ناو
زه‌حمه‌تكیشاندا له دژی ئه‌م
رژیمه ده‌ستی به ته‌بلیغ كرد.
له جه‌رەیانی شه‌ری ٢٤ روژه‌ی
شاری سنه‌دا فه‌عالانه به‌شداری
كرد‌و، له گه‌یاندنی موهیمات و
وه‌سایلی ته‌داركاتی
دا
یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی دەکرد.
پاش ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی گرت به
سازمانی لایه‌نگرانی ئازادی چینی
كریكار و ده‌ستی به هه‌لسووران
كرد.
كاتیك به‌رنامه‌ی
كومونیست بلاو بوه‌وه، هاوری
فه‌رهادی ره‌زایی له گورووهی
لایه‌نگرانی ئازادی چینی كریكار
دابراو بوو به لایه‌نگری ئه‌م
به‌رنامه‌یه.
هاوری فه‌رهاد
مانگی جوزه‌ردانی سالی ٦٠ لە
لایەن بەکرێگێراوانی رژیمەوە
ده‌سگیر و زیندانی كرا.
سه‌ره‌نجام پاش ٣ سال شكه‌نجه و
ئازاری درندانه، له زیندان
ئازاد كرا و ئه‌و كات ده‌س به جێ
له گه‌ل تێكوشه‌رانی شار
په‌یوه‌ندی گرته‌وه‌و، زیندان و
ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌للادانی رژیم،
نه‌یتوانیبوو ته‌ئسیر بكاته سه‌ر
وره‌ی شۆرشگێرانه‌ی. كاك فه‌رهادی
ره‌زایی ماوه‌یه‌ك پاش ئازاد
بوونی له زیندان پیوه‌ندی به
كومه‌له گرت.
هاوری فه‌رهادی
ره‌زایی ناسراو به حه‌بیب سنه‌یی
به‌هاری سالی ٦٤ بۆ دریژه‌دانی
خه‌باتی شۆرشگیرانه، هاته ناو
ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌وه،
له ناوچه‌ی سنه پاش دیتنی
ده‌وره‌ی سیاسی- نیزامی، له
گوردانی ئاریز سازمان درا.
هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه وه‌ك شۆرشگیریكی
خاراو جێگای خۆی له ناو
هاوسه‌نگه‌رانیدا كرده‌وه‌و،
بووبه ره‌فیقیكی خوشه‌ویست. له
ماوه‌ی زیاتر له سالیك كه له
گه‌ل هاوری یانی گوردانی ئاریز
بوو، له هه‌موو فه‌عالییه‌تیكی
سیاسی- نیزامی ئه‌م گوردانه‌دا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد‌و،
جاریكیش بریندار بوو.
هاوری فه‌رهاد
هاوینی سالی ٦٥ به پیی داخوازی
خوی درایه ناوچه‌ی بوكان و له
گوردانی ٣١ بۆکان سازمان دراو،
پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ك مه‌سئوولی
بیسیم و
په‌یکی
پیشمه‌رگه‌كان دیاری كرا. هاوین و
پاییزی سالی ٦٥ له
فه‌عالییه‌ته‌كانی گوردانی ٣١ له
مه‌لبه‌ندی موكوریان، ده‌وری
به‌رچاوی گیرا. سه‌ره‌تای سالی ٦٦
به هوی لیهاتوویی له كاری
نیزامی دا كرا به مه‌سئوولی
تیمیك له پیشمه‌رگه‌كانی گوردان
٣١ی بوكان.
هاوری فه‌رهادی
ره‌زایی نه‌ك هه‌ر له مه‌یدانی
هه‌ڵسوورانی نیزامی دا، به‌لكوو
له مه‌یدانی هه‌ڵسوورانی
سیاسیش‌دا هاورییه‌كی كارزان و
لێهاتوو بوو.
هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له نزیكه‌وه
هاوری فه‌رهادیان ده‌ناسی، به
باشی له گه‌ل خسووسیاتی
شۆرشگیرانه‌ی ئاشنان. له
بیریانه كه ئه‌م یارو یاوه‌ره
دڵسوزه‌ی خویان چلون له سه‌خت
ترین شه‌رایه‌تدا خوی
ده‌گه‌یانده لایه‌ن و بو وشیار
كردنه‌وه‌یان هه‌ولی ده‌دا و بو
خه‌بات له دژی رژیمی داگیركه‌ر و
جینایه‌تكاری ج.ا هانی ده‌دان.
هاوری فه‌رهاد
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له ناوچه‌ی
بوكان بوو له زوریه‌ك له
عه‌مه‌لیاته‌كانی ئه‌م
ناوچه‌یه‌دا به‌شداری كرد و
چالاكی له خۆ نواند.
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناو شاری بوكان
و عه‌مه‌لیاته‌كانی به‌شی
فه‌یزاله‌به‌گی ئه‌م ناوچه‌یه
له هاوین و پاییزی سالی ٦٥ دا،
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناو شاری بوكان
و ده‌ور وبه‌ری ئه‌م شاره و
هه‌روه‌ها عه‌مه‌لیاته‌كانی
سه‌رجاده‌ی بوكان- میاندواو،
نموونه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوورانه به
نرخانه‌ن كه هاورێ فه‌رهادی
ره‌زایی له ماوه‌ی
پیشمه‌رگایه‌تیدا له ناوچه‌ی
بوكان، چالاكانه به‌ریوه‌ی بردن
و له هیچ فیداكارییه‌ك دریغی
نه‌كرد.
به‌م جوره هاوری
فه‌رهادی ره‌زایی له مه‌یدانی
خه‌باتی چینایه‌تیدا هه‌تا ده‌هات
زیاتر خاراو دەبو و سیمای سیاسی
و كومه‌لایه‌تی ئه‌م هاوری
خوشه‌ویسته‌مان زیاتر ده‌پشكووت.
به‌داخه‌وه له
جه‌رگه‌ی ئه‌م ره‌وته روو له
گه‌شه‌یه‌دا روژی ١٧ی مانگی
گه‌لاویژی سالی ٦٦ له جه‌ریانی
شه‌ریكدا له ناو شاری بوكان
كه‌وته به گولله‌ی جنایتكارانی
رژیم و گیانی ئازیزی له پیناو
رزگاری بی به‌شاندابه‌خت كرد.
یادی به‌ریزه و
ریگای به‌رده‌وام
|