به‌رز و به‌ریز بێ یادی كرێكاری
وشیار و كۆمۆنیست و پیشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه هاوری "فه‌رهاد
وه‌كیلی"! ناسراو به فه‌رهاد
تیربار!
هاری فه‌رهاد سالی ١٣٤٦ له شاری
سنه له دایك بوو، ژیانی سه‌خت و
هه‌ژارانه‌یان ئه‌ویشی ناچار كرد
سه‌ره‌رای ده‌رس خۆیندن كار بكا
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێنێك له
گوزه‌رانی خانه‌واده‌یان بگرێ.
هاورێ فه‌رهاد ویرای ئه‌م كاركردن
و زه‌حمه‌تكیشانه‌ی، له ژیانی
هه‌زاران خانه‌واده‌ی كریكاری
تردا، زیاتر سیمای ئه‌م نیزامه‌ی
بۆ ده‌ر ده‌كه‌ویت، وه باشتر به
نابه‌رابه‌ری و سته‌مێك كه
ته‌نگی به ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵه
به‌ر بلاوه‌ی كریكاران هه‌لچنیۆوه
ی ناسی. هاوری فه‌رهاد تا كلاسی
ئه‌وه‌لی راهنمایی ده‌رسی خویند
به‌لام دواتر ناچار بوو ده‌ست له
خۆیندن هه‌لگرێ و ئیتر ئه‌ویش
وه‌ك كرێكارێك هاته نیۆ بازاری
كاره‌وه. ماوه‌یه‌ك له ناو
شاردا خه‌ریكی ده‌ست فرۆشی بوو،
به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو
ته‌قه‌لایه‌ك پی را نه‌ده‌گه‌یشت،
ناچار روی كرته شاره‌كانی تری
ئیران له‌وانه، لۆرستان و
ئوستانی فارس.
به‌دوای روخانی ده‌سه‌لاتی
جه‌نایه‌تكارانه‌ی رژیمی شا و
هاتنه سه‌ركار‌ی فه‌زایه‌كی
سیاسی و دیمۆكراتیك له نیۆ شاری
سنه‌دا، سه‌ره‌رای ئه‌وه كه
ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام زۆر
زوو تیكه‌لاوی مه‌سایلی سیاسی
بوو، وه به شوور وشه‌وقه‌وه
له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی شاری
سنه بۆ پشتیوانی كردن له
خه‌لكی شاری مه‌ریوان،
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
به‌م جۆره هاورێ فه‌رهاد
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه گرت له
گه‌ل دامه‌زراندنی بنكه‌كان له
شاری سنه هاوری فه‌رهاد
په‌یوه‌ندی به‌م بنكانه‌وه گرت و
له بنكه‌ی "گه‌ره‌كی پیرمحمد
ده‌ستی دایه هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه.
له گه‌ڵ داگیركرانه‌وه‌ی شار له
لایه‌ن رژیمی ج.ا یه‌وه، هاوری
فه‌رهاد په‌یوه‌ندی نزیكتری له
گه‌ڵ كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان
گرت، له سه‌ر سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ ئه‌وان
قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌وانی بۆ خه‌بات
له دژی سته‌م و نابه‌رابه‌ری و
وه‌ده‌سته‌وه گرتنی قودره‌تی
سیاسی هانی ده‌دا.
هاوری فه‌رهاد سالی ١٣٦٥ هاته
نیۆ ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
و تا كاتی گیان به‌خت كردنی به
ئیمكانیكی به‌رزه‌وه
هه‌لده‌سوورا. جیددی بوونی له
كاتی به‌رێوه بردنی ئه‌ركه پی
سپیردراوه‌كانی و په‌یوه‌ندی
سه‌میمانه له گه‌ڵ كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشان، ئه‌وی كرد بوه
هاورێ یه‌كی خۆشه‌ویست جێی
متمانه. به شوور و شه‌وقه‌وه
له جه‌وله‌ی سیاسی- نیزامی هاورێ
یانی تیپی ١١ی سنه له ده‌ور
وبه‌ری شاری سنه به‌شداری كرد و
گه‌ڵیك دڵسۆزی له خۆ نیشان دا،
له شه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ هیزه
سه‌ركۆتگه‌ره‌كانی ج.ا و جه‌وله‌ی
سیاسی- نیزامی پیشمه‌رگه‌كانی
گوردانی شوان له ناوچه‌ی سنه
له‌وانه: گرتنی مقه‌ری عاملینی
رژیم له ئاوایی "باوه‌رێز"،
ته‌فروتوونا كردنی گروهی
زه‌ربه‌تی "جانه‌وه‌ره" و
"مامۆخ" به‌شداری كرد.
دواین مه‌یدانی حه‌ماسه فیداكاری
ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته‌مان دژی
جنایتكارانی ج.ا شه‌ری رۆژی ٢٧ ی
ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ بوو، كه
دوای شه‌ریكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر
هاورێ فه‌رهاد وه‌كیلی ناسراو به
فه‌رهاد تیربار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیكی
تر له هاورێیانی له گوردانی
شوان له نزیك چۆمی سیروان پاش
مه‌سموم بوون به شیمیایی بارانی
شاری هه‌له‌بجه به ده‌ستی رژیمی
به‌عسی عیراق له‌م شه‌ره‌دا گیانی
به‌خت كرد.
یادی هاوری فه‌رهادی وه‌كیلی
ناسراو به فه‌رهاد تیربار به
درێژدانی رێگای پر له شانازی
به‌رێز ده‌گرین!
|