|
به‌رز و به‌ریز بی یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی هاوری فاروقی ته‌عریف
ئه‌م هاوڕی خۆشه‌ویسته‌مان ساڵی
١٣٤٤ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوه‌نجی
شاری سنه له دایك بوو.
باوكی هاوڕی فاروق دره‌جه‌داری
ئه‌رته‌ش بوو، وه هه‌ر به‌م
هۆیه‌وه له شاره
جوراوجۆره‌كانی ئیران هه‌تا پۆلی
سێ ی راهنمایی ده‌رسی خویند. سه‌ر
ده‌س ڕاپه‌رینی ساڵی ٥٧ وه‌ك هه‌ر
تازه لاویكی، شورشگیر له شاری
سنه له خۆپیشاندان و
كۆبۆنه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌لكدا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
هاوری فاروق كاتی پۆلی سێ ی
راهنمایی ته‌واو كرد ئیتر
نه‌یتوانی دریژه به خویندن بدا
و له‌و كاته‌وه به ناچار رۆی
كرده كریكاری له كارگا و
شیركه‌ته جوراوجوره‌كان.
بۆ ماوه‌ی ٢ سال له كارگایه‌كی
ساختمانی خه‌ریكی نه‌قاشی و گه‌چ
كاری بوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا
له نزیكه‌وه له گه‌ڵ ره‌نج و
مه‌راره‌تی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان وژیانی
مه‌ینه‌تباران ئاشنا بوو كه ئه‌م
وه‌زعه وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی
زیاتر له هه‌میشه برده سه‌ر.
هاوری فاروق له كاتی كاركردندا
له‌گه‌ڵ ژوماره‌یه‌ك ی زۆر له
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان ئاشنا
بوو وه وه‌ك هاوڕییه‌كی سه‌میمی
هاتووچۆی خانواده‌گی له گه‌ڵیان
بوو. له‌م هاتووچۆیانه‌دا له
گه‌ڵ یه‌ك كۆكده‌بوونه‌وه و
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له و
گیروگرفتی نیۆ كریكاران قسه و
باسیان ده‌كرد. هه‌ر له‌م
ماوه‌یه‌شدا مه‌یلی سه‌ره‌و
سیاسه‌ت و ئامانجی كومونیستی
په‌یدا كرد و ئه‌مجار وه‌ك
هه‌لسووراوێكی ریبازی كۆمه‌ڵه
ئه‌م سیاسه‌ت و ئامانجانه‌ی له
نیۆ هاورییانی كریكار و كومه‌لانی
زه‌حمه‌تكیش دا ته‌بلیغ ده‌كرد و
له دژی نیزامی چه‌وسینه‌ری
سه‌رمایه‌داری هانی ده‌دان.
هاوری فاروقی ته‌عریف له‌جه‌ریانی
خه‌بات و تیكوشانی شورشگیرانه‌ی
دا چه‌ندین جار له لایه‌ن به
كریگیراوانی رژیمه‌وه و گیرا و
زیندانی كرا، به‌لام هه‌موو جاریك
ئه‌م جنایتكارانه پاش
ئه‌شكه‌نجه و ئازاریكی زۆر به
نائومیدێ ئازاد یان ده‌كرد.
به‌هاری ساڵی ٦٥ گیرا و به‌زۆر
ره‌وانه‌ی سه‌ربازی كرا، هیشتا
چه‌ند مانگ له سه‌ربازیه‌كه‌ی تی
نه‌په‌ریبوو له جه‌ریانی
كه‌مینیك دا له سه‌ر جاده‌ی
سنه- قروه له‌لایه‌ن
پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌وه وه‌ك
داوته له بی خۆی به
پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له ناساند.
كه به گه‌رس پیشوازی لی كرا.
هاوری فاروق پاش ده‌وره‌ی
ئاموزشگا له ناوچه‌ی سنه له
گوردانی ئاریز سازمان درا، به
هوی خووسیاتی شورشگیرانه‌یه‌وه
زۆر زوو له دڵی هاوسه‌نگه‌رانی
دا جیگای كرده‌وه و بوو به
هاوری یه‌كی خۆشه‌ویست و جیگای
متمانه.
له‌مه‌یدانی نیزامیشدا هاوڕییه‌كی
جه‌سوور و فیداكار بوو وه له
ماوه‌ی ژیانی كورتی
پیشمه‌رگایه‌تیدا له‌زۆر یه‌ك له
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناوچه‌ی سنه
وه‌ك گرتنی مه‌قه‌ڕی ژان،
شه‌ڕه‌كانی وینه‌وداروخان و تێناڵ
و كوڕه‌ی میانه هه‌لسووراوانه
به‌شداری كرد و گه‌لیك لیهاتووی
له ۆ نیشان دا. ئاخرین جه‌ساره‌ت
و قاره‌مانه‌تی ئه‌م هاوڕی
خۆشه‌ویسته شه‌ڕ له دژی
داگیركه‌رانی ج.ا بوو كه روژی
١٩ی مانگی پووشپه‌ری ساڵی ٦٦ له
نزیك ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له به‌شی
ژاوه‌رۆی به‌شی سنه رۆیدا.
به‌داخه‌وه هه‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا
هاوری فاروقی ته‌عریف له گه‌ڵ
هاوڕیكی خۆشه‌ویستی دیكه‌مان به
ناوی حه‌مدی سپی بن گیانیان له
پیناو رزگاری چینی كریكار و
هه‌موو به‌شه‌ریه‌تدا به‌خت كرد.
یادی هاوری فاروقی ته‌عریف له
دڵماندا زیندووه.
|