به‌ریز بێ یادی هاوری "فه‌رزادی
موحه‌مه‌دی" پیشمه‌رگه‌ی
شورشگیری كومه‌له!
هاوری فه‌رزاد
موحه‌مه‌دی سالی ٤٩ له شاری
كرماشان له دایك بووە. له شاری
سنه دەورانی سه‌ره‌تایی و
راهنمایی سه‌ركه‌وتوانه ته‌واو
كرد و پاشان له هونه‌رستانی فنی
حرفه ای ئه‌م شاره، له
ره‌شته‌ی الكترومكانیك دریژه‌ی
به خویندن دا.
كاتیك فه‌رزاد پێ
ده‌گه‌یشت و سه‌رده‌می تازه‌لاوی
بوو، ئه‌و ده‌ورانه بوو كه
شورشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئیران له
به‌رامبه‌ر رژیمی شا سه‌ركه‌وت و
شورش لە دژی هێزه
سه‌ركوتکه‌ره‌كانی ج.ا له شار و
دیهاتی كوردستان به گه‌رمه
دریژه‌ی بوو و هێزی
خه‌باتكارانه‌ی كریكاران و خه‌لكی
شورشگیر به‌ربینی رژیمی گرتبوو،
فه‌رزاد له‌م دورانه دا
په‌روه‌رده ببو و یه‌كه‌م
ته‌ئسیری ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه
سیاسی و خه‌باتكارانه‌یه له
سه‌ری، باوه‌ر به هیزی
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیش، داماوی
و زه‌بوونی رژیمی ئیسلامی
سه‌رمایه‌داران بوو. هه‌روه‌ها
به هوی فه‌زای سیاسی بنه‌ماڵه و
ده‌ورو به‌ری هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه له گه‌ل مه‌سایلی
سیاسی و ئامانج و رێبازی
كومونیستی كۆمه‌ڵه ئاشنا و
تێكه‌لاو بوو.
ئه‌و كه
ئاواته‌خوازی رزگاری و به‌رابه‌ری
بوو، كۆمه‌ڵه‌ی وه‌كو ئاڵا
هه‌ڵگری نه‌سره‌وتووی ئه‌م
رێبازه خوش ده‌ویست و له رێگای
فه‌عالیه‌ت بۆ كۆمه‌ڵه خۆی له‌م
خه‌باته به به‌شدار ده‌زانی.
هه‌ر بۆیه به‌و باوه‌ره‌وه روی
كرده خه‌باتی سیاسی و وه‌ك
هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه له سالی ٦٤
وه له خه‌بات و موباره‌زه‌ی
خه‌لكی شاری سنه. له ته‌بلیغی
بیر وباوه‌ری كومونیستی و رزگاری
ده‌رانه. له ئیفشای ناوه‌روكی
بورژوازی و كونه‌په‌ره‌ستانە، له
كوكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی بو
كۆمه‌ڵه، به شوور و شه‌وه‌ق و
دلسوزیه‌وه به‌شداری ده‌كرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له نزیكه‌وه هاوری فه‌رزادی
موحه‌مه‌دییان ده‌ناسی له
روخساری دا سیمای لاوێكی شۆرشگێری
كۆمه‌ڵه‌یان به دی ده‌كرد كه
به‌و په‌ری توانه‌وه پێ نابووه
مه‌یدانی خه‌باتیكی لێبراوانه بۆ
تیك هەڵ‌پێچانی كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری. و وه‌دی هێنانی
ئامانجی به‌رزی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان. كه‌م نه‌بوون ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له پیوه‌ندی له
گه‌ل كاك فه‌رزاد ریگاری خه‌بات
له دژی نابه‌رابه‌ری و ستەم، و
هه‌ر وه‌ها كۆمه‌ڵه‌یان وه‌ك ئاڵا
هه‌ڵگری ئه‌م ریبازه به باشی
ناسی و دواتر له‌م ریزه‌دا
ده‌ستیان دایه خه‌بات و تیكوشان.
بوونی ئه‌و له
نیو دۆست و ره‌فیقه‌كانی هه‌موو
كات مایه‌ی دڵگه‌رمی و سه‌میمیه‌ت
بوو.
هاورێ فه‌رزادی
موحه‌مه‌دی له مه‌دره‌سه ولە
نێو هاوكه‌لاسی یه‌كانی دا
خوشه‌ویست و جێی متمانه بوو. به
شێوه‌یه‌كی نه‌هینی نه‌شریاتی
كۆمه‌ڵه‌ی له نێویان دا بڵاو
ده‌كردنه‌وه‌و له پێوه‌ندی نزیك
و دوستانه له گه‌ل دانش
ئاموزان، سیاسه‌ته‌كانی رژیم
له‌وانه ته‌بلیغاتی پاسدار
موعه‌لیمه‌كانی ئیفشا ده‌كرد.
ته‌نانه‌ت ئه‌و كات كه به هوی
موقاومه‌ت له به‌رامبه‌ر یه‌كیك
له‌و عاملینه‌دا له ده‌رس و
كه‌لاس ئیخراج كرا، ئیعترازی گشتی
هاوكه‌لاسی یه‌كانی بوو به هوی
ئه‌وه‌ی كه فه‌رزاد بگه‌ریته‌وه
نێو هاوریانی.
سالی ٦٥ له گه‌ل
چه‌ند هاوری، شه‌وانه له یه‌كیك
له شەقامە‌كانی شار خه‌ریكی
شوعار نووسین بوون كه
جەنایتكارانی گه‌شتی سارالله
ده‌ستگیری دەكەن، به‌لام هاوری
فه‌رزاد زیره‌كانه خۆی له
چنگیان ده‌رباز دەکات.
هاوری فه‌رزاد به
روحیه‌یه‌كی موعته‌رز و
خه‌باتكارانه به‌و په‌ری
تواناوه له ئیعترازات و
موبارزه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
كرێكار و زه‌حمه‌تكیش به‌شداری
ده‌كرد. بو نموونه له
خۆپیشاندانی مانگی بەفرانباری
سالی ٦٥ له گه‌ره‌كی
"پیرمحه‌مه‌دی" شاری سنه كه
به دوای بومبارانی ئه‌م شاره،
له لایه‌ن هه‌زاران كه‌س له
خه‌لكی تووره و داخ له دڵ
به‌رپا كرا بوو و تێدا چه‌ندین
كه‌س له عاملینی رژیم كوژران و
بریندار كران، به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد، ده‌ور و نه‌قشی
له خو نواند. ئه‌و هه‌روه‌ها له
به‌ریوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی
ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی، روژی
كومه‌له و روژی پیشمه‌رگه‌ی
كومه‌له له شاری سنه به‌شداری
ده‌كرد و جه‌سوورانه و به شوور
و شه‌وقه‌وه تێ ده‌کۆشا ئه‌و
مه‌راسمانه هه‌ر چی شكودارتر
به‌رێوه بچێت.
یه‌كیك له
هاوریانی كاك فه‌رزادی موحه‌مه‌دی
سه‌باره‌ت به‌و روژانه له
بیره‌وه‌ریكی خوی‌دا ده‌نووسی:
مانگی گوڵانی
سالی ٦٦ بوو. روژی جیهانی كریكاری
به‌ریوه بوو. چه‌ند روژ پیش یەکی
ئەیار فه‌رزادم ده‌دی كه به بێ
ئارام و قه‌رار و به سه‌ختی
مه‌شغوول بوو. دیار بوو كارێكی
به ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌یه‌وی خۆی
بو ئاماده بكات.
له ماوه‌ی ئه‌و
چه‌ند روژه په‌یام و
رینوینیه‌كانی ح.ك.ا و كۆمه‌ڵه‌ی
كه له رادیو بڵاو ده‌بوونه‌وه
له سه‌ر نه‌وار زه‌بت ده‌كرد و
پاشان به حه‌وسه‌له له سه‌ر
كاغه‌ز ده‌ینووسینه‌وه و
ته‌كسیری ده‌كردن.
ئه‌و روژانه زور
زوو تێ په‌ر بوون و من ئیتر
فه‌رزادم نه‌دی.
سه‌رئه‌نجام
ئیواره‌ی روژی پیش ئه‌وه‌لی مانگی
مه‌ی ئه‌و كات كه ئاخرین تیشكی
خۆر له پشت ئاویه‌ره گه‌وره
خۆی كۆ ده‌كرده‌وه‌و ده‌چوو هه‌تا
تاریكی شه‌و بالی ره‌شی خوی به
سه‌رشاردا بكێشێ، یه‌ك به دوای
یه‌ك هه‌ڵ بوونی ئاگر له سه‌ر
هه‌موو به‌رزاییه‌كانی ده‌ورو
به‌ری شار و ته‌پۆڵكه‌كانی نێو
شار، ئاسمانی سنه‌ی بۆ جاریكی تر
روون كرده‌وه و مژده به‌خشی
جه‌ژنی سووری كریكارانی جیهان له
روژی دواتر بوو.
ئاگری سه‌ر
ئاویه‌ر ئه‌مجار سیمایه‌كی
تایبه‌تی هه‌بوو. ئاگری ئه‌مسال
یازده‌دانه بوو كه بڵێسه‌ی
سه‌رنجی خه‌لكی شاری بۆ لای خۆی
راده‌كیشا. یانزه‌یه‌كی سوور و
گراوی كه نیشانه‌ی هاتنی یازده‌ی
ئوردیبهشت روژی جیهانی كریكار
بوو.
ساعت ٦:٤٥ به‌یانی
بوو كه
اين صدای حزب
كمونيست ايران است له رادیوكه‌ی
ده‌ستی فه‌رزاده‌وه سه‌رنجی
ئه‌و خه‌لكه‌ی بۆ لای خوی
راكیشا.
شور و
هه‌یه‌جانیكی تایبه‌ت سه‌راپای
خه‌ڵكی داگرتبوو. به دوای ئه‌ودا
سرودی ئه‌نترناسیونال بلاو بۆ‌وه
و پاشان له ده‌نگی ح.ك.ا له
سه‌ر لوتكه‌ی ئاویه‌ر په‌یامی
پیروزبایی جه‌ژنی كریكارانی
جیهان، به گوی كومه‌لیكی زۆر له
خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكیشی
ئه‌و شوینه گه‌یشت.
ئه‌م
هه‌لسوورانه‌ی ئه‌و له چاوی
جاسووسانی رژیمی دژی كریكاری و
پارێزه‌ری سه‌رمایه، به دوور
نه‌مایه‌وه و هه‌ر بویه له
هه‌وڵی گرتنی دا بوون. هاوری
فه‌رزاد به مه‌به‌ستی ده‌رباز
بوون له چنگ دوژمن و پیوه‌ست
بوونی به‌ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له ویرای ٢ هاوری دیكه‌ی
خویان گه‌یاندە، ئاوایی یه‌كی
مه‌رزی له ناوچه‌ی مه‌ریوان.
له‌ویشه‌وه
جاسوسانی رژیم له ئاوایی پی یان
زانی و خویان گه‌یانده ئه‌و
شوینه. هاوری فه‌رزاد توانی به
باشی له هەلێک كه‌لك وه‌ربگری و
ده‌رباز بێ. به هۆی ئه‌و هه‌ل و
مه‌رجه كه خولقا بوو هاوری
فه‌رزاد سه‌ر له نوی و به
شیوه‌یه‌كی نه‌هێنی خۆی گه‌یانده
ناوچه‌ی سنه و ده‌وروبه‌ری شار و
پاش ماوه‌یه‌ك توانی له گه‌ل
واحدیك له هاوریانی گوردانی شوان
پیوه‌ندی بگری وبه‌وان پیوه‌ست
بێ.
هاوری فه‌رزادی
موحه‌مه‌دی چووه ئاموزشگای
مه‌ركه‌زی كومه‌له و له‌و
ده‌ورانه‌دا كه خه‌ریكی ده‌وره‌ی
ئاموزشی بوو به شور و شه‌وق و
جیدیه‌ته‌وه هه‌ولی ده‌دا كه
به باشی ده‌وره‌كه‌ی تیپه‌ر بكا
و تیكه‌ل كاروانی هیزی چه‌كداری
كریكاران بی.
هه‌ول و ته‌لاشی
له ئاموزشگا، كردبووی به هاورێ
یه‌كی خوشه‌ویست و جێی ریزی هاو
ده‌وره‌و هاوریانی باش ته‌واو
كردنی سه‌ركه‌واتوانه
ده‌وره‌كه‌ی له گوردانی شوان
سازمان درا.
روحیه‌ی سه‌ر
زیندوو گه‌رم و گوری، ئاماده‌یی
بۆ به ئەنجام گه‌یاندنی
ئه‌ركه‌كانی و ده‌خاله‌ت له
كاروباری نیو واحیده‌كه‌ی،
سه‌داقت و دڵسۆزی له كاتی
كاركردنی دا، كردی به هاوریكی
ئازیزی هاوسه‌نگه‌رانی.
به‌داخه‌وه
مه‌رگی ناوه‌خت مه‌ودای به‌و
خوشه‌ویسته‌مان نه‌دا كه بتوانێ
هیز و توانای خه‌باتكارانه‌ی بو
دریژه‌ی ئه‌و ریگایه‌ی كه
گرتبوویه به‌ر نیشان بدا. گه‌رچی
عومه‌ری فه‌عالیه‌تی
پیشمه‌رگانه‌ی كۆرت بوو به‌لام
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و به
مه‌رگی سه‌ر به‌رزانه‌شی نیشانی
دا خۆی بو ته‌لاش و خه‌باتیكی
جیدی و فیداكارانه له پێناو
رزگاری به‌شه‌رییه‌ت ئاماده
كردوه. گه‌ر چی ئیستا فه‌رزاد
له نیو ئیمه‌دا نییه به‌لام یاد
و بیره‌وه‌ری و جه‌ساره‌ت و
فیداكاری شورشگیرانه‌ی بو
هه‌میشه له‌دلمان دا زیندووه.
ئاخرین مه‌یدانی
هه‌لسوورانی شورشگیرانه‌ی هاوری
فه‌رزادی موحه‌مه‌دی روژی ٢٧
ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ بوو كه له
جه‌ریانی شه‌ریكی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر له گه‌ل هیزه‌كانی
رژیمی جنایتكاری ج.ا، له نزیك
چومی سیروان، پاش شه‌ریكی
جه‌سوورانه گیانی نایه پیناو
دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایەکی ئازاد
و به‌رابه‌ر.
به دریژه‌ی ریگای
پیروزی، به دامه‌زراندنی
حكوومه‌تی كریكاری، حكومه‌تی
خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م
كومه‌لگایه و ره‌ش كردنه‌وه‌ی
ئاسه‌واری ده‌سه‌لاتی
سه‌رمایه‌داران و چه‌وسینه‌ران
ریز له یادی ئازیزی ده‌گرین
|