|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیزی
هاورێ فاتحی گه‌ویلی ناسراو به
فه‌رهاد كیلانه ئه‌ندامی
تیكوشه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
و سیمای ناسراوی نیۆ هاورییانی
تیپی ١١ی سنه
هاوری فاتحی گویلی كه به
فه‌رهاد كیلانه ده‌ناسرا، سالی
١٣٤٧ له ئاوایی كیلانه له
ناوچه‌ی سنه له دایك بوو، پاش
ماوه‌یه‌ك مالیان چوو بۆ شاری
سنه و هه‌ر له‌و شاره تا ئه‌وه
لی راهنمایی ده‌رسی خۆیند.
ده‌ستكورتی بنه‌ماله‌كه‌یان له
سه‌ر ژیانی ئه‌ویش بێ ته‌ئسیر
نه‌بوو، وه ناچار كه‌وت كه
ده‌ست له خویندن هه‌لگرێ و له
گه‌ل باوكی خه‌ریكی كار كردن بێ.
پاش راپه‌رینی سالی ١٣٥٧ كاتیك
كه به‌هیزی خه‌باتكارانی
كۆمه‌لانی زه‌حمه‌تكیش ده‌ور و
دوكانی ده‌سه‌لاتی رژیمی شا
تیكه‌وپێچرا، هاورێ فاتح كه
تازه لاویكی ژیر و تێگه‌یشتوو
بوو، ورده ورده له گه‌ل
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو،
پاشانیش له سالی ١٣٥٨ دا به هۆی
هات وچۆی مقه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه،
له گه‌ل ریبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا
بوو وه بوو به فه‌عالی
كۆمه‌ڵه.
به دوای داگیركرانی شار له
لایه‌ن رژیمی ج.ا وه، ئه‌گه‌ر چی
هێشتا په‌یوه‌ندی ته‌شكیلاتی له
گه‌ل كۆمه‌ڵه نه‌گرتبوو، وه‌ك
هه‌واری یه كی هه‌لسووراو دژی
هێزه داگیركه‌ره‌كانی ج.ا
خه‌باتی ده‌كرد.
سه‌ره‌نجام له هاوینی سالی ١٣٦٣
دا رووی كرده پیشمه‌رگایه‌تی و
پاش تیپه‌ر كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌وره ئاموزشی سیاسی – نیزامی،
له گوردانی شوان‌دا سازمان درا.
له ماوه‌یه‌ك كورتدا بوو به
هاوری یه‌كی سه‌میمی و خۆشه‌ویست
بۆ هاو سه‌نگه‌رانی و به دلسۆزی
و فیداكاری خه‌ریكی به‌ریوه‌بردنی
ئه‌ركه‌كانی بوو.
ئیتر فه‌رهاد كیلانه، هاورێ
یه‌كی ناسراو ده‌ست نیشانی نیۆ
واحیده‌كه‌یان بوو، وه هه‌میشه
به رووی خوش و دل گه‌رمیه‌وه
ئاماده‌ی كار و تیكۆشان بوو. له
فه‌عالیه‌تی سیاسی و نیزامی
هاورێیانی گوردانی شوان له
ناوچه‌ی سنه، له چا‌ولكان و
عه‌ملیات و شه‌ره‌كانی ناو شاری
سنه‌و ده‌وروبه‌ری دا، هاوری فاتح
جه‌سوورانه و به وره‌یه‌كی
شۆرشگیرانه و به‌شه‌داری كرد. بۆ
نموونه له گرتنی پایه‌گاكانی
رژیم له "هاڵه‌یه‌ره" و "بازی
ره‌وا"، "سوورازه" تیك شكاندنی
گروهی زه‌ربه‌ت وهیزه‌كانی رژیم
له نشكاش، چۆر و
عه‌مه‌لیاته‌كانی نیۆ شاری سنه و
كه‌مینه‌كانی سه‌ر جاده‌كانی
سنه، دیوانده‌ره و سنه-
هه‌مه‌دان و چه‌ندین شۆینی تر
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد و تێ
یاند ده وری سه‌ره كی گێرا.
هاوری فه‌رهاد كیلانه، له
ماوه‌ی فه‌عالیه‌تی هاوری یانی
تیپی ١١ی سنه له په‌یوه‌ندی و
نزیكایه‌تی له گه‌ل كۆمه‌لانی
خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش غافل
نه‌ده‌بوو، وه به رووی خوش و
سه‌میمانه‌وه ده‌چو ناویان، به
مه‌نانه‌ت و دلسۆزی یه‌وه گوێی
بۆ ده‌ردی دل و گیر و
گرفته‌كانیان ده‌گرت، له سه‌ر
مه‌سایلی سیاسی قسه‌ی بۆ ده‌كردن
و هه‌ولی ده‌دا له گه‌ل كومونیزم
و ریگای زرگاری یان ئاشنا یان كا،
بۆ خه‌بات له دژی ده‌سه‌لاتی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ج.ا هانیان بدا
و رێكیان بخا. ئه‌م كار و
هه‌لسوورانه‌ی كردبووی به
سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و نسیاو له
ناو خه‌لكی ئه‌م مه‌لبه‌نده و
متمانه‌یان پێ ده‌كرد و به
تایبه‌ت یادی قسه و كرده‌وه‌ی
وشیاری ده‌رانه‌ی له ناو
زه‌حمه‌تكیشانی چم شار دا قه‌ت
له بیر ناچیته‌وه و له
ده‌روونیاندا جیی خۆی كردۆته‌وه.
هاورێ فاتح له ناو
هاوسه‌نگه‌رانیشیدا رۆخساریكی
هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ی هه‌بوو.
ماندویی نه‌ناسی و هه‌لسوورانی بێ
وچانی، سه‌میمه‌یت و دۆستایه‌تی،
هه‌ولی بۆ بردنه سه‌ری وشیاری
سیاسی و چینایه‌تی خۆی و ده‌ور و
به‌ری به‌م خه‌م بوون بۆ گیر‌و
گرفتی هاورێ كانی و زۆر
بیره‌وه‌ری تر، ئه‌و ده‌رساندن
كه له ماوه‌ی ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی بۆ هاوسه‌نگدانی
به جێ هێشت.
ئه‌م خه‌بات و خۆ ره‌وشته
دلسۆزانه‌یه‌ی بوو به هۆی ئه‌وه
كه رۆژ به رۆژ توانا و
لیهاتوویی زیاتر گه‌شه بكا و كار
و ئه‌ركی زیاتر وه ئه‌ستۆ بگری،
هه‌ر له‌م ره‌وته روو له
گه‌شه‌یه دا زستانی سالی ١٣٦٥
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و پاش ماوه‌یه‌كیش ئه‌ركی
فه‌رمانده‌هی ده‌سته‌ی پێ ددا.
ئه‌م دلسۆزی و فیداكاری یه‌ی
هاورێ فه‌رهاد له بردنه پێشی
ئه‌م ئه‌ركه‌شیدا به باشی ده‌ر
كه‌وت و هه‌ولی بێ وچانی
شۆرشگیرانه بۆ ئه‌نجامی
ئه‌ركه‌كانی و تایبه‌ت له
جه‌ریانی فه‌عالییه‌تی هاورییانی
تیپی ١١ی سنه له شار و دیهاتی
سنه، له ناو خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش
دا، له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی
پیشمه‌رگه‌كان له دژی هیزه‌كانی
ج.ا نیشانه‌ی باوه‌ری قورس و
قایمی بوون به كۆمۆنیزم و هیزی
خه‌باتكارانه‌ی چینی كریكار و
دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كارگه‌ری.
به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت چی
تر مه‌ودای به‌م ئه‌ندامه
تیكۆشه‌ره‌ی حیزبه‌كه‌مان نه‌دا
كه له‌م ریبازه‌دا تیبكۆشی و
رۆژی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦
كاتیك چه‌ند واحید له
هاورییانمان به هۆی توند
بوونه‌وه شه‌ری نیوان عیراق و
ئیران له مه‌نته‌قه‌ی هه‌له‌بجه
ده‌یان ویست خۆیان له ئاگری ئه‌م
شه‌ره مال ویران كه‌ره دوور
خه‌نه‌وه، له نزیك چۆمی سیروان
له گه‌ل هیزه‌كانی ج.ا تووشی
شه‌ریكی سه‌خت و خۆیناوی بوون و
به هوی مه‌سموم بوون به شیمیایی
بارانی شاری هه‌له‌بجه‌وه هاوری
فاتحی گه‌ویلی ناسراو به فه‌رهاد
كێلانه یه‌كیك له‌و ئازیزانه‌مان
بوو كه له‌م روداوه
دلته‌زینه‌دا گیانی به‌خت كرد.
یادی به‌رز و ریگای برده‌وام بێت.
|