|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵسووراوو
و فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوری
حه‌سه‌نی باباخانی
هاوری حه‌سه‌ن ساڵی ١٣٣٧، له
شاری سنه له دایك بوو. به هۆی
ده‌س كورتی و نه‌داری
خانه‌واده‌یان تا كلاسی سێ ی
راهنمه‌هایی ده‌رسی خویند و به
ده‌م خویندنیشه‌وه، كاتی
ته‌عتیلی مه‌دره‌سه، كرێكاری
ده‌كرد و پاشان به یه‌كجاری
ده‌ستی له خویندن هه‌ڵ گرت و
ده‌ستی به كرێكاری كرد.
ستم و نابه‌رابه‌ری، فه‌قر و
نه‌داری و چه‌وساندنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی ره‌نج ده‌ر، ریشه‌ی
ره‌قیكی چینایه‌تی به‌رانبه‌ر
به‌و نیزامه زاڵمانه‌یه له
ده‌روونی دا داكوتا و هانی دا كه
به‌ره‌و موبارزه‌ی دژی ئه‌و
وه‌زعه بچی و پێ بنیته،
مه‌یدانی خه‌باته وه.
دوای راپه‌رینی ساڵی ١٣٥٧ كه
خروشان و هیزی یه‌ك گرتوویی
كرێكاران، به چاوی خۆی بینی بوو،
وه تا راده‌یه‌كی زۆر له گه‌ڵ
ویست و داخوازه‌كانی ئاشنا ببوو،
به‌ره به‌ره پێی نایه رێبازێك
كه بۆ رزگاری یه‌كجاری
تێده‌كوشا.
به‌م شێوه‌یه هاوری حه‌سه‌ن
ورده ورده له گه‌ڵ
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه تیكه‌ڵ
بوو وه سه‌رئه‌نجام ساڵی ١٣٦٢
وه‌ك هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه بۆ
ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی له نیو
كرێكاراندا تێكۆشا و یارمه‌تی
ماڵی كۆ ده‌كرده‌وه.
هاوری حه‌سه‌نی باباخانی،
سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ١٣٦٤ رووی
كرده پێشمه‌رگایه‌تی و پاش
تێپه‌ركردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی،
چووه گوردانی شوان. به‌هاری ساڵی
١٣٦٥ له‌تێكوشانی كۆمه‌ڵه له
به‌شه‌كانی "چه‌مشار"، "سارال" و
"خورخوره" بۆ بردنه پێشی ئه‌ركی
حیزبی تێكوشاو به‌شداری تیدا كرد.
مه‌نانه‌ت و شیلگیری و
سه‌داقه‌تی، كردبووی به هاوری
یه‌كی ئازیز له نێو
هاوسه‌نگه‌رانی دا و متمانه‌یان
پێ ده‌كرد. به‌هاری ساڵی ١٣٦٦
جارێكی تر له فه‌عالییه‌تی
هاورییانی گوردانی شوان له
ناوچه داگیركراوه‌كانی جنووب دا
چالاكانه به‌شداری كرد و ده‌وری
به‌رچاوو فیداكارانه‌ی له‌خۆ
نیشان دا.
له‌ماوه‌ی ئه‌و ٢ ساڵ
پێشمه‌رگایه‌تیدا، هاوری حه‌سه‌ن
وشیاری سیاسی، زیاتر چوو بۆ سه‌رو
باشتر و روون تر له گه‌ڵ
كۆمۆنیزم و رێی رزگاری
چه‌وساوه‌كان ئاشنا بوو و وه‌ك
هاورێ كی به ته‌جره‌به و
تێكۆشه‌ری لێ هاتبوو كه له
فه‌عالێیه‌تی پێشمه‌رگه‌كان له
ناوچه‌ی "سنه" بۆ ئه‌نجام و به
جێی گه‌یاندنی ئه‌ركه كۆمۆنیستی
یه‌كان بێ وچان هه‌وڵی ده‌دا.
هاوری حه‌سه‌ن له‌مه‌یدانی
فه‌عالێیه‌تی نیزامیشدا جه‌سوور و
فیداكار بوو. بۆ نموونه كاتێك
له گه‌ل واحدێك له
پێشمه‌رگه‌كان له هاوینی ساڵی
١٣٦٦ دا چوو بۆ چه‌مشاری سنه و
دوژمن به شوینه‌كه‌ی زانین و زۆر
به توندی گه‌مارۆی دان، هاوری
حه‌سه‌ن له‌وپه‌ری فیداكاری و
كارزانی دا له‌و شه‌ڕو
محاسره‌یه‌دا كه تێیدا هاورییانی
ئازیزمان عوسمان احمدی ناسراو به
عوسمان ئاره‌نان و ئه‌رسلان
كاویانی گیانیان به‌خت كرد، پاش
شه‌رێكی جه‌سوورانه ئالقه‌ی
گه‌مارۆی دوژمنی شكاند و خۆی
گه‌یانده‌وه هاورییانی.
ئاخرین مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌و
ئازیزه‌مان، شه‌ری چه‌ند واحد له
هاورییانی گوردانی شوان له رۆژی
٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ دا بوو،
كه كاتی خۆ دوور خسته‌وه له
ئاگری شه‌ری ئیران و عیراق له
نزیك چۆمی سیروان له گه‌ل
هێزه‌كانی ج.ا ده‌رگیر بوون و
هاورێ حه‌سه‌نی باباخانی یه‌كیكی
تر له‌و هاورییانه‌مان بوو، كه
پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه و
مه‌سموم بوون به كیمیابارانی
شاری هه‌لبجه گیانی له پێناو
ئامانجه‌كانیدا به‌خت كرد.
یادی بۆ هه‌میشه له دڵماندا
زیندووه و رێگا پڕ رێبوار!
|