به‌رز و به‌ریز بێ
یادی هاوڕی جه‌باری خوسره‌وی
ناسراو به
دوكتور جه‌مشید
هاورێ جەبار ساڵی
١٣٤٣ له شاری سنه له دایك
بووە. ره‌وتی ژیانی هاوڕی جبار وا
بوو كه هه‌ر له سه‌رده می
منداڵیه وه له گه‌ڵ ره‌نج و
نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری ئاشنا بوو، و
هه‌ستی به جیاوازی و
نابه‌رابه‌ری نیۆ ئه‌م
كۆمه‌ڵگایه كرد.
له كاتی ده‌رس
خوێندنی له ده‌ورانی
ده‌بیرستاندا به هۆی وه‌زعی
ناله‌باری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه
ناچار ده‌بێ ده‌س له خۆیندن
هه‌ڵگری و بۆ دابین كردنی ژیانی
خۆی و باقی ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی دایه
كریكاری.
ساڵی ٥٧ وه‌ك
كرێكاریكی وشیار و خه‌باتكار
هاته مه‌یدانی خه‌بات و
تێكۆشانه‌وه و هه‌ڵسوڕوانه له
راپه‌ڕێنی شكۆداری ساڵی ٥٧ دا
به‌شداری كرد. پاش هاتنه
سه‌ركاری رژیمی كۆماری ئیسلامی،
هاوری جه‌بار ده‌ستی له خه‌بات و
تیكۆشانی هه‌ڵنه‌گرت و له دژی
ئه‌م رژیمه دژ به شۆڕشه ده‌ستی
به فه‌عالییه‌ت كرد. هاوڕی جبار
ماوه‌ی ساڵیك لایه‌نگری ریكخراوی
راهی كارگر بوو، به‌ڵام پاشان
له‌م ریكخراوه‌یه بڕاو بوو به
هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه. هه‌ر له
سه‌ره‌تای فه‌عالییه‌تیه وه له
هه‌سته‌یه‌كی گه‌ره‌كی چوارباخ
له شاری سنه سازمان دراو ئه‌ركی
بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی
شیعار و ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی پێ سپیردرا.
ئه‌م هاوڕی
ئازیزه‌مان هاوێنی ساڵی ٦٣ له
گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هاوڕییانی
له شار هاتنه ده‌ر و خۆیان
گه‌یانده لای پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه. پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی سیاسی- نیزامی له
گوردانی شوان سازمان درا.
سه‌ره‌تای ساڵی ٦٤
بوو كه بۆ به‌شداری كردن له
ده‌وره‌ی پزشكیاری بۆ ماوه‌ی
چه‌ند مانگ له هاوڕییانی گوردانی
شوان جیا بووه‌و دوای ته‌واو
كردنی ئه‌و ده‌وره‌یه
گه‌ڕایه‌وه نیۆ هاورییانی
گوردانی شوان. هاوڕی جبار له
ماوه‌ی ژیانی پیشمه‌رگایه‌تیدا
له زوربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی
سنه‌دا چالاكانه به‌شداری كرد.
هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له گه‌ڵ هاوڕی
جه‌باردا كاریان كردوه له
بیریانه كه چلۆن به لێبڕاوی و
شور و شه‌وقه‌وه له مەیدانە
جوراوجوره‌كانی خه‌باتی سیاسی و
چه‌كداری دا خۆی ده‌نواند و به‌و
په‌ڕی دڵسوزیه وه ئه‌ركه پی
سپیردراوه‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد.
ئه‌م هاوڕی
خۆشه‌ویسته‌مان، نمونه‌ی
شورشگیریكی خاراو بوو كه رۆژ له
گەڵ رۆژ زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد.
پاییزی ساڵی ٦٤
وه‌ك ئه‌ندامیكی لیهاتووی حكا،
بووبه ده‌ستیاری ده‌سته‌ی
ریكخستن له به‌شی چه‌م شار.
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هۆی
فه‌عالییه‌تی دڵسوزانه‌ی له نیۆ
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیش ئه‌م
به‌شه‌دا بوو به سیمایه‌كی
ناسراوو خۆشه‌ویست ورابه‌رێكی
جیگای متمانه‌یان.
كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشانی به‌شی چه‌م شاری
سنه به باشی له گه‌ڵ ئه‌م
جۆره فه‌عالییه‌تانه‌ی هاوڕی
جه‌باری خسروی، كه له‌ناو
خۆیاندا به دكتور جه‌مشید
ده‌یانناسی، ئاشنان و یادی ئه‌م
تێکۆشەرە خۆشه‌ویسته‌یان قه‌د له
بیر ناچی.
هاوڕی جه‌بار
سه‌ره‌تای پاییزی ساڵی ٦٥، بۆ
به‌ڕێوه بردنی مه‌ئمورییه‌تیكی
ته‌شكیلاتی له گه‌ڵ چه‌ند كه‌س
له هاوڕییانی چووه ده‌وروبه‌ری
شاری سنه و پاش چه‌ند مانگ
هه‌وڵدان و فیداكاری كه‌م وینه،
گه‌ڕایه‌وه لای هاوڕییانی
ده‌سته‌ی ریكخستنی به‌شی چه‌م شار
و دریژه‌ی به فه‌عالییه‌تی
شوڕشگیرانه‌ی خۆیدا.
ئه‌م هاوڕی
ئازیزه‌مان به داخه‌وه رۆژی ٩ی
پووشپه‌ری ساڵی ٦٦ له جه‌ریانی
شه‌ریكی سه‌خت و قاره‌مانانه
له‌دژی هیزه‌كانی رژیم، له چه‌م
شاری سنه گیانی به‌خت كرد.
به گیان
به‌ختكردنی هاوڕی جه‌بار
خه‌سره‌وی "حكا" كادریكی لیهاتووی
خۆی و كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانیش
یار و یاوه‌ریكی دڵسوزی خۆیان
له‌ده‌ستدا.
یادی ئازیزی
به‌دریژه پێدانی رێگاكه‌ی ریز لی
ده‌گرین
|