|
له یادی هاوڕێ دوكتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعی كادری كارامه‌ی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه
هاوڕێ جه‌عفه‌ر ساڵى 1951ی زایینی له شاری بۆكان له‌دایك بوو.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ده‌بیرستانی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرد.
ساڵى 1970 چوه دانشكه‌ده‌ی پزشكی له زانكۆی ته‌ورێز.
هاۆڕێ جه‌عفه‌ر زۆر زوو ده‌ستی دایه تێكوشان له نێو ریزی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران دا له‌دژى خه‌فه‌قان و ئیستبدادی
رژیمی شا. هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی
ماركسیستی ئاشنا بوو. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران، یه‌كه‌مین
مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی هاوڕێ جه‌عفه‌ر بوو. له ماوه‌یه‌كی
كورت دا بوه یه‌كێك له تێكۆشه‌رانی هه‌ڵسووڕاوی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه له شاری ته‌ورێز.
هاوڕێ جه‌عفه‌ر هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی گرت و هه‌روه‌ها له
ماوه‌یه‌كی كورت دا گه‌لێك په‌یوه‌ندی نزیك و هاوڕێیانه‌ی
له‌گه‌ڵ كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی شاری ته‌ورێز و شار و
دێهاتی كوردستان، كه هاتوچۆی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ورێزیان
ده‌كرد، پێكهێنا. هاوڕێ جه‌عفه‌ر له ده‌ورانی دانشجوویىدا له
ته‌ورێز توانی له‌نێو كرێكارانی كه‌فاش و قاڵیچن و كرێكارانی
ماشێن سازی ته‌ورێزدا گه‌ڵێك په‌یوه‌ندی سیاسی و خه‌باتكارانه
پێك بێنی. له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵ و تێكۆشانه‌دا بوو به
یه‌كێك له رێبه‌رانی تێكۆشانی سیاسی - ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
له نێو كرێكاران دا له شاره‌كانی بۆكان و ته‌ورێز.
ساڵى 1972، "ساواك" هاوڕێ جه‌عفه‌ری گرت. دوای 6 مانگ له
زیندان له‌ژێر فشار و زه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ش سه‌ربه‌رزانه هه‌ر
وه‌ك لێى چاوه‌ڕوان ده‌كرا، هاته ده‌ر. هاوڕێ جه‌عفه‌ر هیچكام
له نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌دركاند و هه‌موو دۆستانی
تێكۆشه‌ر و هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی خۆی پاراست. هه‌ر كه له
زیندان هاته ده‌ر، ئه‌ركی خه‌باتكارانه و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی
درێژه پێدا. ئه‌مجار ئیتر نه‌ك پزشكی، ده‌ستی دایه كرێكاری.
ده‌ورانی كرێكاری بۆ هاوڕێ جه‌عفه‌ر كه شۆڕشگێڕێكی خاوه‌ن
ته‌جره‌به‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو، خۆی دانشگایه‌كىتر بوو.
هاوڕێ جه‌عفه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا توانی وه‌ك كرێكارێك هه‌موو
سه‌ختی و دژوارىیه‌كانی كاری قورس و تاقه‌ت پرِوكێن،
مه‌حرومییه‌ت و
بێ
به‌شی و
بێ مافی و ژێرده‌سته‌بوون و
چه‌وسانه‌وه بچێژێ. هاوڕێ جه‌عفه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا فێر ببوو
هه‌موو شتێك به‌چاوی كرێكارێك چاو لێ بكا و به وته‌یه‌كیتر،
هاوڕێ جه‌عفه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا به‌كرده‌وه كرێكارێكی
سۆسیالیست بوو.
هاوڕێ جه‌عفه‌ری شه‌فیعی ساڵى 1977ی زایینی (1356ی هه‌تاوی) بۆ
مه‌ئمورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی چوو بۆلای یه‌كێتی نیشتمانی بۆ
كوردستانی عێراق و به‌ناوی "دوكتۆر عه‌زیز" یارمه‌تی ده‌دان.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له كوردستانی عێراق بوو، هه‌موو هێز و
توانا و زانستی پزشكی خۆی له خزمه‌ت خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌دا
له رۆژانی سه‌ختی ئه‌و ده‌وریه‌دا به‌كار هێنا. كاتێك خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له دژى رژیمی شار په‌ره‌ی گرت، گه‌ڕایه‌وه
بۆ كوردستانی ئێران و وه‌ك رێبه‌ر و رێكخه‌ری خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری ده‌وری شیاوی خۆی نواند. دوای هه‌ڵگیرسانی
موقاومه‌تی شۆڕشگێڕانه له هاوینی ساڵى 1979 دا، هاوڕێ
جه‌عفه‌ر ئه‌ركی رێبه‌ریكردن و رێكخستنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی به‌باشی به‌ڕێوه برد.
له‌و ده‌وره‌یه‌دا هاوڕێ جه‌عفه‌ر له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی
تێكۆشانی سیاسی و جه‌ماوه‌ری دا وه‌ك رێبه‌رێكی لێهاتوو، خۆی
نیشان دا وله هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورددا كاتی
وتووێژ له‌گه‌ڵ دوژمن، هاوڕێ جه‌عفه‌ر وه‌ك نوێنه‌رێكی جه‌سوور
و به‌رچاوڕوونی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ند و مه‌سڵه‌حه‌تی
كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان، به‌شداری كرد.
هاوڕێ جه‌عفه‌ر له‌ساڵى 1979ی زایینی (1358ی هه‌تاوی) هه‌تا
كۆتایی ژیانی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بوو. هاوڕێ
جه‌عفه‌ر وه‌ك كادرێكی پێشڕه‌و و كۆمۆنیست به‌ته‌واوی له
پێویستی پێكهێنانی حیزبی سه‌راسه‌ری چینی كرێكار ئاگادار بوو،
وه خۆی به هه‌موو توانایه‌وه له بنیاتنان و پێكهێنانی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دا به‌شدار بوو. هاوڕێ جه‌عفه‌ر
ئه‌ندامی كومیته‌ی به‌رپاكردنی كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی
كۆمۆنیست ویه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنگره‌یه بوو، وه له
سه‌ره‌تای پێكهاتنی حیزبه‌وه هه‌تا كۆتایی ژیانی، ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش بوو. له ساڵى 1981
(1360) به‌م لاوه به‌شی هه‌ره‌زۆری تێكۆشانی ته‌شكیلاتی هاورێ
جه‌عفه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤار و بڵاوكراوه‌كان، رادیۆ و
باقی ئۆرگانه ته‌بلیغییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
رێز ده‌گرین له یادی ئازیزی هه‌میشه زیندووی |