|
به‌رز و به‌رێز بی یادی ئازیزی
هارێ جه‌مالی محمد عه‌لی زاده،
پیشمه‌رگه‌ی شورشگیری كۆمه‌ڵه
هاورێ جه‌ماڵ له سالی ١٣٤٩ دا
له خانه‌واده‌یه‌كی ناوه‌ندی له
شاری مهاباد له دایك بوو. پاشان
له گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چوون بۆ
شاری سنه و خویندنی تا ساڵی
سێهه‌می نه‌زه‌ری له‌و شاره
درێژه پێدا.
٨ ساڵان بوو كه راپه‌رینی
به‌رینی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئیران
بۆ رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی
ده‌ستی پیكرد و بووه هۆی پیك
هاتنی فه‌زایه‌كی پڕ له
یه‌كگرتوویی و هاوپشتی له ناو
خه‌لك دا و له هه‌موو گوشه و
كه‌ناری ژیانیاندا ره‌نگی
دایه‌وه‌و شوێنه‌واری له سه‌ر
بیر‌و زه‌ینیان دانا.
هاورێ جمالیش وه‌ك زوربه‌ی هه‌ره
زۆری مناڵانی ئه‌و سه‌رده‌مه
كه‌وته به‌ر تیشكی ته‌ئسیراتی
ئه‌م راپه‌رینه و عه‌لاقه‌یه‌كی
تایبه‌تی به خه بات تێدا په‌یدا
كرد.
هاورێ جه‌مالیش له‌و كه‌سانه
بوو، كه له گه‌ڵ ره‌وتی
به‌ره‌وپێشي راپه‌رین و چوونه
سه‌ری ته‌مه‌نی دا، بیر‌و باوه‌ری
شورشگیرانه تێدا په‌روه‌رده
ده‌بوو وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی
پڕ له شانازی و سه‌به‌رزی
رێنوێنی ده‌كرد. حزووری كۆمه‌ڵه
له نێو شاری سنه‌دا و به‌ریوه
بردنی كاروباری ئه‌م شاره شان
به شانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ڕاپه‌ریو، هه‌ڵسوورانی بنكه‌كان
له گه‌ڕه‌كانی شاردا، فه‌زایه‌كی
سیاسی و شورشگیرانه‌ی له نێو
شاری سنه‌دا پێك هینا بوو، وه
هاورێ جه‌مالیش تێكه‌ڵی ئه‌م
فه‌زایه بوو، وه له ژێر
كاریگه‌ری ئه‌م فه‌زایه‌دا
به‌ره‌و مه‌سایلی سیاسی هاتو،
سه‌ره‌نجی به‌ره‌و كۆمه‌ڵه
راكێشراو عیشق و عه‌لاقه‌یه‌كی
تایبه‌تی به كۆمه‌ڵه و
ریبازه‌كه‌ی په‌یدا كرد.
هاورێ جه‌ماڵ هه‌رچی ده‌هات بیر‌و
باوه‌ری به رزگاری چینی كریكار
پته‌و قایم تر ده‌بوو، له گه‌ڵ
ره‌وتی به‌ره‌وپێش خه‌باتی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشاندا
ده‌هاته پێش و هه‌ر رۆژه گه‌لێك
ده‌رس و ته‌جره‌به‌ی وه‌رده‌گرت.
له ساڵی ١٣٦٥ دا له‌م ره‌وته
به‌ره‌و پێشه‌دا لێبڕاوانه
ته‌سمیمی گرت كه، بێته ناو ریزی
خه‌باتی چه‌كدارانه‌وه درێژه‌ی
خه‌باتی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ
دا. به هاتنی بۆ نێو ریزه‌كانی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، چوه
ئامووزشگای پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه و دوای تێپه‌ركردنی
ده‌وره‌ی ئامووزشی، سیاسی،
نیزامی، چووه ناوچه‌ی سنه و له
گوردانی شوان سازمان درا.
هاورێ جه‌ماڵ له ئه‌م بواره
تازه‌یه له ره‌وتی خه‌باتیدا
به‌شوور و شه‌وقی كی زۆره‌وه و
به ته‌جره‌به‌یه‌كی زیاتره‌وه
ده‌ستی دایه هه‌ڵسوورانی
خه‌باتكارانه‌ی خۆی و ئه‌م ده‌رس
و ته‌جره‌به و ئه‌زموونانه‌ی كه
له جه‌ریانی راپه‌رین و خه‌باتی
بێ وچانی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشانی دا، به ده‌ستی
هینا بوو، نایه پیناو ئامانجی
پیرۆزی گه‌یشتن به رزگاری به‌ش
مه‌ینه‌تان و چه‌وساوه‌كان.
هاورێ جه‌ماڵ هه‌ر چه‌ند تازه
لاو بوو، به‌لام حزووری له
مه‌دره‌سه‌ی قیام دا و به‌شداری
كردنی پڕ شوور و شه‌وقی له
خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی كۆمه‌ڵانی
خه‌لكی كوردستان له‌دژی ج.ا و
دواتریش دیتنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
پیشمه‌رگایه‌تی وه‌ك ئینسانێكی
به ته‌جره‌به و ره‌زمه‌نده‌ی
لێ هاتبوو كه قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی چینی كریكاری
ده‌ناسی و به ده‌ركی چینایه‌تی
چینی كریكاره‌وه ئامانج و
سیاسه‌ته‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران هه‌ڵده‌سنگاند و هه‌ر
بۆیه‌ش له ره‌وتی هه‌ڵسوورانی دا
ئیمانی قورس و قایمی به‌و رێبازه
به باشی وه‌ده‌ر كه‌وت.
هاورێ جه‌ماڵ هه‌ر چه‌ند له مێژ
نه‌بوو هاتبووه، نێو ریزی هیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه، به‌ڵام
هه‌ر له‌و ماوه كورته‌شدا توانی
به باشی خۆی وه‌ك هه‌لسووراویكی
خاراوای مه‌دره‌سه‌ی قیام و
كۆمه‌ڵه، نیشان بدا كه ده‌رسی
جه‌ساره‌ت و فیداكارییان، لێ فێر
بوو.
به نیشان دانی تایبه‌ت مه‌ندی
كۆمۆنیستی و شورشگیرانه زۆر زوو
جیێ خۆی له دڵی هاوسه‌نگه‌رانیدا
كرده‌وه‌و بووبه خوشه‌ویست و جیی
متمانه‌یان و بڕوایان پێ ده‌كرد،
هاورییان و هاوسه‌نگه‌رانی هاورێ
جه‌ماڵ، له سیمای تیكوشه‌ر و
ره‌زمه‌ندی دا و تایبه‌ت مه‌ندی
كۆمۆنیستی و شورشگیرانه‌ی دا
ئاسۆیه‌كی گه‌ش و روونیان له
داهاتووی دا، بۆ چاوه‌ڕوان
ده‌كرد؛ به‌ڵام مه‌رگی ناوه‌خت،
له‌وه زیاتر مه‌ودای به‌م هاورێ
خۆشه‌ویست و جه‌نگاوه‌ره‌مان
نه‌دان، تا بتوانێ ته‌واوی توانا
و ئێستعداده‌كانی له پێناو
به‌ره‌وپێش چوونی ئامانجه‌كانی دا
بخاته گه‌ڕو له جه‌ریانی شه‌ڕی
قورسی نێوان ئیران و ئیراق له
ناوچه‌ی حه‌له‌بجه كاتیك له‌گه‌ل
واحدێك له هاورێیانی گوردانی
شوان، ده‌یانه‌ویست خۆیان له
جه‌رگه‌ی ئه‌م شه‌ڕه دوور
خه‌نه‌وه، له گه‌ڵ هیزیكی زۆری
ج.ا تووشی شه‌ریكی قورسی و
نابه‌رابه‌ر هاتن و ئه‌م شه‌ڕه
بوو به ئاخرین مه‌یدانی تێكۆشانی
و جه‌ساره‌تی هاورێ جه‌ماڵ به
داخه‌وه دوای مه‌سموم بوون به
كیمیا بارانی شاری حه‌له‌بجه كه
وته به‌ر گولله‌ی جه‌نایه‌تكارانی
پارێزه‌ری زۆڵم و زۆر و
كۆنه‌په‌ره‌ستی و گیانی له پیناو
رزگاری كریكاران زه‌حمه‌تكیشان
دا، به‌خت كرد.
یادی هاوری جه‌ماڵ محمد
عه‌لیزاده و هه‌موو ئه‌و ئازیزه
سه‌ر به‌رزو خوشه‌ویستانه بۆ
هه‌میشه له دڵماندا زیندووه.
|