|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی هاوریی گیانبه‌خت
كردوو، كه‌مال قادر كه‌ریمی
ناسراو به كه‌مال كاڵێ
ناوی هاورێ كه‌مالی قادر كریمی بۆ
خه‌لكی گه‌ره‌كی كه‌ڵه‌جاری شاری
سنه و خه‌لكی فه‌قیر و هه‌ژار و
بنه‌ماڵه‌ی پیشمه‌رگه‌كان ناویكی
ئاشنا و ئازیز و خۆشه‌ویسته.
هاورێ كه‌ماڵ روله‌یه‌كی
تیكوشه‌ر بوو كه له زوربه‌ی
مه‌راسمه‌كانی ریزگرتن له یادی
هاورییانی گیان به‌خت كردوودا به
تاجه‌گوڵی رازاوه‌وه هه‌میشه
به‌شداری ده‌كرد، له پیك هینانی
و به‌ریوه‌بردنیاندا نه‌قشی
هه‌لسووراوی بوو وه هه‌میشه به
وره‌یه‌كی شورشگیرانه و شوور و
شه‌وقه‌وه تێیدا ده‌وری
ده‌نواند.
ساڵی ١٣٦٣ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی گرت و ده‌ستی دایه
موبارزه‌یه‌كی ریكخراوترو به
جیدیه‌ته‌وه
خه
ریكی ئه‌نجامی ئه‌ركه‌كانی بوو.
له شار راننده‌ی تاكسی بوو.
پاشان كاری نه‌قاشی ساختمانی و
شیشه بوری ده‌كرد. ئه‌و بیجگه
له مه‌راسمی بیروه‌ری هاوری یانی
گیانبه‌خت كردوو له به‌ر پا كردن
و به‌ریوه‌بردنی مه‌راسمی رۆژی
جیهانی ژن و كریكار و٢٦ی
رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه دا
به‌شداری چالاكانه‌ی بوو.
ساڵی ١٣٦٥ دوژمن به‌و
فه‌عالییه‌ته‌ی زانی و ئه‌و جار
كه‌ماڵ روویكرده پیشمه‌رگایه‌تی.
ده‌وره‌ی ئامووزشی سه‌ركه‌وتوانه
تیپه‌ر كرد كه له‌و ده‌ره‌یه‌دا
به هۆی كاری هه‌لسووراوانه و
شوور و شه‌وقی شورشگیرانه كه بۆ
فیر بوون و بردنه سه‌ری توانایی
سیاسی و نیزامی له خوی نیشاندا
له لایه‌ن ئاموزشگاوه ته‌شویق
كرا.
هاوری كه‌مال به كاری
دلسوزانه‌ی نیشانی ده‌دا كه
لیبراوانه پیی ناوه‌ته مه‌یدانی
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كومه‌ڵانی
سته‌م لێكراو و به هیوای رزگار
بوونیان تێده‌كوشی و
تواناییه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ.
بویه‌ش له نیو ده‌ورووبه‌ری دا
ببو به سیمایه‌كی خوشه‌ویست و
ناسراو و بۆ هه‌ر كاریك ئاماده
بوو. هاورێ كه‌مال قادر كه‌ریمی
دوای ماوه‌یه‌ك چوه ناوچه‌ی سنه
و له گوردانی شوان سازمان درا.
ئه‌و ئیتر ببوو به
پیشمه‌رگه‌یه‌كی وشیار و تیكوشه‌ر
كه ته‌جره‌به‌ی زیاتری به ده‌س
هینا بوو، زیاتر راهاتبوو، وه
هه‌ر ده‌هات زیاتر به‌ره‌و پێش
ده‌چوو.
رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌ممه‌ی سالی ١٣٦٦
كاتیك چه‌ند واحید له
هاورییانمان ده‌یانه‌ویست خۆ له
جه‌رگه‌ی ئاگری شه‌ڕی ماڵ
ویرانكه‌ری ئێران و عیراق له
مه‌نته‌قه‌ی هه‌ڵه‌بجه دوور
كه‌نه‌وه، له نزیك چۆمی سیروان
له گه‌ڵ هیزیكی گه‌وره‌ی رژیمی
جه‌نایه‌تكاری ج.ا توشی شه‌ریكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ر هاتن و دوای
مه‌سمووم بوون به شیمایی بارانی
شاری هه‌له‌بجه پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه هاورێ كه‌ماڵ قادر
كه‌ریمی گیانی به‌خت كردوو بۆ
هه‌میشه به جێی هێشتین.
به دریژه‌ی ریگای شورشگیرانه‌ی
وه به خه‌باتی لێبراوانه‌مان بۆ
تیكه‌وپێچانی نه‌زم و نیزامی
زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری و
بنیادنانی حكوومه‌تی كارگه‌ری رێز
له یادی ئازیزی ده‌گرین!
یادی هاوری كه‌مال قادر كه‌ریمی
ناسراو به كه‌ماڵ كاڵی به‌رز و
ریگای پر ریبوار!
|