|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاوری خالید واحیدی ناسراو به
لاله خالید پیشمه‌رگه فیداكار و
شۆرشگیری كۆمه‌له!
هاورێ خالید واحیدی یه‌كیك بوو
له‌و زه‌حمه‌تكیشه شۆرشگرانه
كه گیانی له پیناو ئامانجی
به‌رزی كومه‌لانی كریكار و
چه‌وساوه‌دا به‌خت كرد.
هاورێ خالید سالی ١٣٤٣، له كۆشی
خانواده‌یه‌كی ده‌سته‌نگی ئاوایی
حوسین ئاوای سنه له دایك بوو.
هیشتا سێ سالانه بوو كه دایك و
باوكی له ده‌ست دا و سه‌ر
په‌ره‌ستی و پێ راگه‌یشتنی ئه‌و
كه‌وته سه‌رشانی یه‌كیك له
خزمه‌كانی.
هه‌رچی زیاتر بالای ده‌كرد كاری
سه‌خت و دژواری سه‌رشانی قورس تر
ده‌بوو و ره‌نجی زیاتری ده‌كێشا.
به یارمه‌تی خه‌لكی ئاوایه‌كه
یان هه‌ر چۆنیك بێ ناردیانه
مه‌دره‌سه و به زه‌حمه‌ت توانی
تا ٥ كلاس ده‌رس بخۆینی.
ره‌نج و مه‌ینه‌تی چه‌ند ساله و
ژیانی پر ده‌رده‌سه‌ر له سیمای
دا ده‌بیندرا. ژیانی ئاوینه‌ی
باڵانوینی ژیانی ئینسانێكی به‌ش
مه‌ینه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بوو.
ئه‌م ژیانه بناغه‌ی رقیكی
چینایه‌تی له ده‌روونی هاورێ
خالید دا داڕشت.
ساڵی ١٣٦٣ هات بۆ نیو ریزی
پشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه و پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
سیاسی – نیزامی، له گوردانی
شوان‌دا سازمان درا.
هاوری خالید پێی نابووه
مه‌یدانیك له خه‌بات كه رزگاری
خۆی و هاو چاره‌نووسانی تێدا بوو.
به شوور و شه‌وقه‌وه
ئه‌ركه‌كانی به جێ ده‌گه‌یاند
وببووه هاورێ یه‌كی خۆشه‌ویست و
دلسوزی هاوسه‌نگه‌رانی. كاتیك
ده‌چووه نیۆ خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێشی، به زمانیكی ساده
له سه‌ر ریشه‌ی ده‌رد و
مه‌ینه‌تیان ده‌دواو، ریگای
رزگاری بۆ روون ده‌كردنه‌وه .
هه‌ولی ده‌دا وشیاری سیاسی
چینایه‌تی خۆی زیاتر به‌ریته
سه‌ر و بۆ هه‌لسوورانی
شۆرشیگرانه‌ی كه‌لكی لێ وه‌رگرێ.
هاوری خالید له مه‌ئمووریه‌ت و
هه‌لسوورانی هاورییانی گوردانی
شوان‌دا، به عه‌لاقه
وجیدیه‌ته‌وه به‌شداری ده‌كرد،
دلسۆزانه كاری ده‌كرد و بۆ به
جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی چالاكای
له خۆی ده‌نواند. خه‌لكی
ئاواییه‌كانی به‌شی ساراڵ به
باشی سیمای ئه‌م رۆله شۆرشگیریان
له بیره كه چۆن هه‌وڵی ده‌دا
بۆ خه‌باتی لیبراوانه له دژی
ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داران و ج.ا،
هانیان بدا.
له زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی
هاورییانی گوردانی شوان له و
ده‌ورانه‌دا به شداری چالاكانه‌ی
بوو، وه له جه‌ریانی شه‌ر له
گه‌ل گروهی زه‌ربه‌تی رژیم له
"قوولقوڵه‌ی" سه‌ر شیوی سه‌قز له
به‌هاری ١٣٦٥ دا، بریندار بوو،
به‌ڵام به دوای ساریژ بوونه‌وه‌ی
برینه‌كه‌ی سه‌ر له نۆی گه‌رم تر
له جاران ده‌ستی دایه‌وه
هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه.
هاورێ خالیدی واحیدی ناسراو به
لاله خالید، له‌م ریبازه‌دا
هه‌رده‌هات به‌ره‌و پێش ده‌چوو
وه تین و توانای خۆی ده‌خسته
گه‌ڕ به‌ڵام مه‌رگی ناوه‌ختی
مه‌جالی دریژه‌ی ئه‌م
هه‌لسوورانه پر سه‌مه‌ره‌ی پێ
نه‌دا و رۆژی ٢٧ ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ له كاتی دوور
كه‌وتنه‌ودا چه‌ند واحید له
هاورێیانمان له شه‌ری ئێران
وئیراق، له نزیك چۆمی سیروان،
هاورێ خالید واحیدی ناسراو به
لاڵه خالیدی حوسێن ئاوا، دوای
شه‌ریكی سه‌خت و قاره‌مانانه و
به مه‌سموم بوون به هوی كیمیا
باران هه‌له‌بجه و ناوچه‌كه‌وه
كه‌وته به‌ر گوڵله‌ی جه‌لادانی
رژیم و گیانی به‌خت كرد.
به درێژه‌ی ریگایی پیرۆزی، به
خه‌باتی بێ وچان و
شۆرشگێرانه‌مان، بۆ وه‌دی هێنانی
ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی
كارگه‌ری، رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین! |