|
به‌رز و به‌ریز بی یادی ئازیزی
هاورێ مه‌حموودی سه‌مه‌دی ناسراو
به مه‌حموودی ئه‌فراسیاو و
پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه!
هاورێ مه‌حموودی سه‌مه‌دی كه به
هاورێ مه‌حموودی ئه‌فراسیاو
ده‌ناسرا، ئازیزیكی
گیانبه‌ختكردووی ترمانه كه له
ماوه‌ی ٢٠ سال ته‌مه‌نی پر له
مه‌ینه‌ت و بی به‌شی خۆی دا سیمای
راسته‌قینه وه دژی به‌شه‌ری
ئه‌م نیزامه‌ی له ژیان و ده‌رد و
ره‌نجی خۆی و هاوچینه‌كانی دا
بینی، هه‌ستی به‌ناره‌وا بوون و
سته‌م كارانه بوونی ده‌سه‌لاتی
سه‌رمایه‌داران و رژیمی ج.ا
كردوه به دلێكی كه‌یلی نه‌فره‌ت
و قین له‌م نیزامه چه‌وسینه‌ره،
پێی نابووه مه‌یدانی خه‌بات.
سه‌رده‌می مندالی و لاوه‌تی
ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو منداله
زه‌حمه‌تكێیشك به سه‌ختی و
كۆیره‌وه‌ری تێپه‌ری. هه‌ژاری و
ده‌ست ته‌نگی بنه‌ماله‌كه ی،
مه‌ودای خۆیندنی پێ نه‌دا و،
ناچار بوو ده‌ست بداته كار كردن.
تا ته‌مه‌نی ١٤ سالی كه له
ئاوایی ئه‌فراسیاو بوون، به
كریكاری ژیانی تیپه‌ر كرد و
خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ ته‌ئمینی
گوزه‌رانیان یارمه‌تی ده‌كرد.
پاش راپه‌رینی سالی ١٣٥٧، زیاتر
له گه‌ل ریبازی كۆمه‌لانی
زه‌حمه‌تكیش ئاشنایی په‌یدا كرد و
به ده‌ست پێ كردنی فه‌عالیه‌تی
ئاشكرای كومه‌له بوو به
هه‌لسۆۆراوی كومه‌له و
هه‌لسووراوانه له ته‌بلیغات به
دژی دوژمنانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش،
دیفاع له سیاسه‌ته‌كانی كومه‌له
و له قاودانی ناوه‌رۆكی
كۆنه‌په‌ره ستان، به گه‌رمی
به‌شداری كرد.
سالی ١٣٦٠ هاورێ مه‌حموود هاورێ
له گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی چوون بۆ
شاری سنه و له‌ۆیش زۆر زوو له
نیۆ كومه‌لانی كرێكار و
زه‌حمه‌تكیش دا دۆست و ئاشنایی
په‌یدا كرد و، له نیۆ ئه‌وانیشدا
دیفاعی له سیاسه‌ته‌كانی
كومه‌له ده‌كرد و ئه‌وانی بۆ
خه‌باتێكی یه‌كگرتوانه هان
ده‌دا.
هاورێ مه‌حموود چه‌ند جار
په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی
كۆمه‌له‌وه گرت به‌لام به هۆی
ته‌مه‌نی كه‌میه‌وه، وه‌ر
نه‌ده‌گیرا. سه‌ره‌نجام هاوینی
سالی ١٣٦٦ بۆ جاریكی تریش
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌له‌وه كرد و
پاش ته‌واو كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌وره‌ی ئاموزشی – سیاسی نیزامی،
له گوردانی شوان دا سازمان درا.
ئه‌گه‌ر چی ژیانی پیشمه‌رگانه‌ی
هاوری مه‌حموود به هوی
گیانبه‌ختكردنی زۆر كه‌م بوو وه
نه‌ی توانی به پێی ئاواتی
چه‌ندین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی لاویی
وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌كی كومه‌له
له ناو كۆمه‌لانی ره‌نجده‌ردا
ده‌ست بداته فه‌عالیه‌تی
كومونیستی به‌لام له‌و
ماوه‌یه‌دا كه له گوردانی شوان
بوو به شوور و شه‌وقیكی
تایبه‌تیه وه هه‌ولی دا وشیاری
سیاسی چینایه‌تی به‌ریته سه‌ر و
له گه‌ل سیاسه‌ت و ئامانجی حیزبی
كۆمۆنیست زیاتر ئاشنا بی و خۆی بۆ
بردنه پێشی ئه‌ركی پیشمه‌رگانه‌ی
زیاتر ئاماده بكا.
به‌داخه‌وه رۆژی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦، كاتیك چه‌ند واحید له
هاورییانمان ده‌یانه‌ویست خۆیان
له جه‌رگه‌ی شه‌ری نیوان عێراق و
ئیران له مه‌نته‌قه‌ی حه‌له‌بچه
دوور كه‌نه‌وه له نزیك چۆمی
سیروان له گه‌ل هیزیكی گه‌وره‌ی
رژیمی ج.ا تووشی شه‌ر بوون و له
كاتیك دا به هوی كیمیابارانی
ناوچه‌كه‌وه به ده ستی رژیمی
بعثی عیراق وه مه‌سموم ببون هاورێ
مه‌حموود ناسراو به مه‌حموودی
ئه‌فراسیاو دوای شه‌رێكی
قاره‌مانانه گیانی به‌خت كرد.
به درێژه دانی رێگای هاورێ
مه‌حموودی سه‌مه‌دی و سه‌رجه‌م
ئه‌م ئازیزانه‌ی كه له‌م روداوه
دلته‌زینه‌دا گیانیان نایه پیناو
وه‌دی هێنانی ئامانجه
به‌رزه‌كانی كومه‌لانی بێ به‌ش و
چه‌وساوه، ریز له یادی هه‌میشه
زیندویان ده‌گرین!
|