|
به‌یادی هاورێ مه‌نسووری پاك سرشت
پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری كۆمه‌ڵه!
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژیانی هاورێ
مه‌نسووری پاك سرشت، ئاوینه‌ی
باڵا نوێنی ژیانی ئه‌و لاوه ستم
لێ چووانه‌یه كه هه‌ر ئیستا له
سایه‌ی نه‌گبه‌تی رژیمی ئیسلامی
دا كه‌وتوونه‌ته گێژاوی ئێعتیاد
به مه‌وادی موخه‌در و زه‌ڕه‌ی
وجودیان له گه‌ڵ تێپه‌ر بوونی
زه‌مان ده‌توێته‌وه.
هاورێ مه‌نسوور به هه‌ستێ كی به
سۆزی ئینسانی ئێحساسێكی به‌رز و
شه‌رافه‌تمه‌ندانه له
ده‌روونیدا له گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه
ناله باره‌ی ژیان به‌رده‌وام له
كێشمه‌كێش دا بوو. به جۆرێك كه
توانی له دژی ئه‌و وه‌زعه
ناله‌باره و به سه‌ر ئه‌و
فه‌زایه‌دا، زاڵ بێ و خۆى له
ریزی كه‌سانیك دا بدۆزێته‌وه،
كه رێبواری رێگای رزگاری ئینسان
له ده‌ست هه‌موو مه‌ینه‌ت و
دژواری ئه‌م نیزامه‌ن. هاورێ
مه‌نسووری پاك سرشت ساڵی ١٣٢٦ له
شاری سنه له دایك بوو.
ده‌ورانی مناڵی و لاوه‌ی له‌م
شاره‌دا تێپه‌ر كرد و هه‌تا كلاسی
دووی راهنمایی ده‌رسی خویند و
دواتر ده‌ستی له خویند هه‌ڵگرت.
ئیتر له‌و سا‌وه، ژیانیكی پڕ
مه‌ینه‌ت و
چه‌رمه‌سه‌ری به
تووشه‌وه بوو، به‌ڵام هاورێ
مه‌نسور له‌و لاشه‌وه، وه‌ك
ئینسانێك كه هه‌موو رۆژێ بێ
به‌شی و مه‌حروومیه‌ت و ته‌حقیر
ته‌جره‌به ده‌كا، وه‌ك ئینسانێك
كه هه‌موان به چاوی توانج و ته
شه‌ره‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن. هه‌موو
جارێك شه‌پۆلی قین و نه‌فره‌ت له
دڵی دا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند. ناكۆكی
یه ده‌روونی یه‌كانی له گژیه‌ك
ڕا ده‌چوون و دیسان هیوا
ده‌كه‌وته‌وه دڵی و به ژیان
دلخۆش ده‌بوو وه وه.
هاورێ مه‌نسوور ئه‌و سه‌رده‌مه
به باشی ده‌یزانی كه سه‌ر
چاوه‌ی ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی
ژیانی ئینسانه‌كان رژیمی شا و دام
و ده‌زگای حكوومه‌تی ئه‌و
رژیمه‌یه. هه‌ر بویه‌ش له
مه‌یدانی به‌ره‌و روو بوونه‌وه
له گه‌ڵ عاملینی ئه‌و رژیمه‌دا،
ئینسانێكی ئازاده و جه‌سوور بوو.
زۆر جار له لایه‌ن رژیمی شاوه،
ده‌كه‌وته زیندان و زۆریك له
ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌ورانه‌ی له
زینداندا تیپه‌ر ده‌كرد.
ئه‌و كه به ته‌واوی وجودیه‌وه
له‌م رژیمه بێزار بوو، ئه‌و كه
سه‌رچاوه‌ی رۆژ ره‌شی خوی و هاو
چاره‌نووسانی له چاوی رژیمی شا
ده‌زانی، له زینداندا كه سێكی
جه‌سوور و موعته‌رز بوو.
ئه‌م جه‌ساره‌ت و رۆحییه
ئێعترازی یه له ناو زیندانی
یه‌كاندا رۆخسارێكی خوشه‌ویستی پێ
به‌خشی بوو.
زۆرجار ده‌وكه‌وته سه‌روی
خه‌باتی زیندانیان و ته‌نانه‌ت بۆ
پشتیوانی له خه‌باتی زیندانیانی
سیاسی له ناو زینداندا رۆخسارێكی
گه‌ش و كۆلنه‌ده‌ری نیۆ زیندانی
یه عادی یه‌كان بوو.
ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندی یه
شه‌رافه‌ت مه‌ندانه به جۆرێك
له‌ودا په‌ره‌ی سه‌ند بوو كه
جنایه‌تكارانی زیندانه‌وان
ده‌یانهه‌ویست به پووڵ و ته‌ماع
وه وازی پێ له‌و كارانه بێنن.
به‌ڵام هه‌ستی ئینسان دوستی و
ئازادگی هاورێ مه‌نسوور هه‌رگیز
ئیجازه‌ی پێ نه‌دان كه هه‌نگاوی
پێ شل كه‌ن.
سه‌رئه‌نجام له زیندانی "سنه"
وه بۆ زیندانی "قزل حه‌ساری
كه‌ره‌ج" ته‌بعید كرا. وه هه‌تا
راپه‌رینی ساڵی ١٣٥٧ كه ده‌رگای
زیندانه‌كان به ده‌ستی به هیزی
جه‌ماوه‌ری خه‌لك شكان، هه‌ر له
زینداندا مایه‌وه.
بۆ هاوری مه‌نسووری پاك سرشت زۆر
ئاسان بوو كه دوای هاتنه ده‌ری
له زیندان، قین و نه‌فره‌تی
ده‌یان ساڵه‌ی شكڵ پێ بدا و ساڵی
١٣٦٦ بێته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه‌وه.
ریزی پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه
وڵامی گه‌لێك پرسیاری بێ وڵامی
چه‌نده‌ها ساڵه‌ی پی دایه‌وه.
ئه‌و كه خۆی هه‌موو نابه‌رابه‌ری
و ته‌بعیز و ده‌رد و
مه‌ینه‌ته‌كانی ئه‌م نیزامه‌ی له
ژیانی ئاسایی خۆیدا ته‌جره‌به
كرد بوو، به زوویی بوو به هاورێ
یه‌كی ره‌زمه‌نده و خوشه‌ویستی
هاوسه‌نگه‌رانی.
له ده‌وره‌یه‌ك له هه‌ڵسوورانی
هیزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا،
هاوینی ساڵی ١٣٦٦ كه له گه‌ڵ
هاورییانی گوردانی شوان له
"جنووبی كوردستان" هه‌له‌سووڕا،
وه‌ك ره‌فیقی كی باوه‌ر پیكراو
جیگای رێزی هاورییانی پیشمه‌رگه‌ی
بوو وه له زۆر مه‌یدانی
تیكۆشانی شورشگیرانه‌دا سیمای
كۆمۆنیستی كی سادق و شورشگیری له
خۆ نواند.
به داخه‌وه رۆژی ٢٧ ی
ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦٦ كاتێك چه‌ند
واحد له هاورییانمان
ده‌یانه‌ویست خۆیان له ئاگری
شه‌ڕی "ئیران" و "ئیراق" له
ناوچه‌ی حه‌ڵه‌بجه دوور
بخه‌نه‌وه، له نزیك چۆمی سیروان
له‌گه‌ڵ هێزیكی گه‌وره‌ی رژیم
تووشی شه‌رێكی قورس و خوێناوی
بوون که پاش مه‌سمووم بوون به
شیمیایی باران هه‌له‌بجه به ده
ستی رژیمی به‌عسی عیراق هاوری
مه‌نسووریش یه‌كیك له‌و
هاورییانه‌مان بوو كه له‌م
شه‌ڕه‌دا گیانی به‌خت كرد.
یادی به‌رز و رێگای پڕ رێبوار
بێت!
|