به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاوری ماشاللا مهر په‌نا
پیشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه!
هاوری ماشالله سالی ١٣٣٣ له
كۆشی بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
شاری سنه چاوی به ژین پشكووت.
هه‌ر له‌و شاره چووه مه‌دره‌سه
و تا كلاسی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی
ده‌رسی خویند. هه‌ژاری
وته‌نگده‌ستی بنه‌ماله‌كه‌ی
مه‌ودای پێ نه‌دا دریژه به
خویندن بدات و به ناچار رووی
كرده كریكاری.
هه‌ل و مه‌رجی زال به سه‌ر
كۆمه‌لگا، كه رۆژیك لاوان و
تازه لاوانی به‌ره‌و ئیعتیاد هان
دا، بیكاری، هه‌ژاری، بێ به‌شی،
نابه‌رابه‌ری و بێ عه‌داله‌تی و
سته‌م و چه‌وسانه‌وه زۆرێك له‌و
ئینسانه شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی ناو
كۆمه‌لگای به‌ره‌و داهاتوویه‌كی
ره‌ش و بێ هیوایی ده‌برد. هاورێ
ماشاللا له زۆمره‌ی ئه‌و
ئینسانه زه‌حمه‌تكێشانه بوو كه
وه‌زعی مه‌وجوود و ته‌ئسیری له
سه‌ر دانا و به‌ره‌و ئیعتباری
راكێشا. به‌م جۆره چه‌ندین سال
له باشترین ساله‌كانی ژیانی له‌م
رێگایه‌دا له ده‌ست دا. ئه‌م
وه‌زعه كه به سه‌ر هاوری
ماشالله هاتبوو له گه‌ڵ
خسووسیاتی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی
ئه‌و جیاوازی زۆر هه‌بوو. به
دوای ماوه‌یه‌كی كورت دا
سه‌ره‌نجام ته‌سمیمی گرت كه له
گه‌ل ئیعتیاد موبارزه بكات واز
له‌م به‌لا مال وێرانكه‌ره
بهێنێت.
له گه‌ل ده‌ست پی كردنی
راپه‌رینی شكۆداری سالی ١٣٥٧
هاورێ ماشالله له نیو خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری نارازی دا شان به
شانی كۆمه‌لانی شۆرشگیری كوردستان
هه‌لسووراوانه له‌م خه‌باتانه‌دا
به‌شداری كرد. به دوای داگیر
كردنی شاره‌كانی كوردستان له
لایه‌ن هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
جمهوری ئیسلامی یه‌وه، هاوری
ماشالله هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی خۆی دریژه پێ دا‌و
له زۆربه‌ی كۆر و كۆمه‌ڵی نارازی
خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش شاری سنه
له‌وانه، شه‌ری حه‌ماسی ٢٤
رۆژه‌ی شاری سنه به دژی ج.ا و
له ئیعترازی مانگرتنی
شوفێره‌كانی تاكسی له‌و شاره
ده‌وری به‌رچاوی گیرا.
هاورێ ماشاللا مهر په‌نا سالی
١٣٥٩ تا سالی ١٣٦٥ وه‌ك
هه‌لسووراوێكی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه
بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه
به‌رزه‌كانی كۆمه‌لانی بێ به‌ش و
چه‌وساوه خه‌باتی كرد.
سالی ١٣٦٥ هاوری ماشاللا
په‌یوه‌ندی به‌رێزه‌كانی
كۆمه‌له‌وه گرت و به دوای
تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی - نیزامی
له گوردانی شوان دا سازمان درا.
هه‌ر چه‌ند هاورێ ماشاللا
ماوه‌یه‌كی كه‌م له نێو هاوری
یانی پیشمه‌رگه‌دا بوو، به‌لام
له‌و ماوه كورته‌ش دا زۆر زوو
توانی جیگای خۆی له نیۆ هاوری
یانی هاوسه‌نگه‌ری دا بكاته‌وه.
تایبه‌ت مه‌ندی شۆرشگیرانه و
كۆمۆنیستی هاورێ ماشاللا، هێز و
توانایه‌كی زۆری پێ ده‌دا تا به
شوور و شه‌وقێكی تایبه‌تیوه له
به‌ره‌و پیش بردنی ئه‌و خه‌باته
كۆمۆنیستی دا زیاتر تیبكۆشی،
به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگی
ناوه‌خت مه‌جالی زیاتری به‌م
هاورێ خۆشه‌ویسته‌مان نه‌دا و
سه‌ره‌نجام هاوری ماشاللا
مهرپه‌نا رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ له جه‌ریانی شه‌ریكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ر له گه‌ل
هێزه جینایه‌تكاره‌كانی ج.ا له
قه‌راخ ئاوی سیروان پاش مه‌سموم
بوون به كیمیا بارانی شاری
حه‌له‌بجه كه‌وته به‌ر گولله‌ی
جلادانی ئه‌م رژیمه دژی
به‌شه‌رییه و گیانی له پیناو
ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌لانی
كریكار و زه‌حمه‌تكیش دا به‌خت
كرد.
یادی بۆ هه‌میشه له دلماندا
ده‌ژیت.
|