|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاورێ محه‌مه‌د عه‌لی وه‌زیری
كادری لێهاتووی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه!
هاورێ محه‌مه‌د عه‌لی سالی ١٣٤٢
له‌شاری سنه له كوشی
بنه‌ماله‌یه‌كی هه‌ژار دا له
دایك بوو. خۆیندنی خۆی له
شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه هه‌تا
وه‌رگرتنی دیپلۆم دریژه پێ دا.
له‌مه‌ودای ده‌رس خۆیندنی دا له
نیو كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان شار
و دێهاتی ئه‌م ناوچانه دۆست و
ئاشنایه‌كی زۆری هه‌بوو. هه‌ستان
و دانیشتن و هات و چۆی له گه‌ل
كریكاران و ژیانی كریكارانه‌ی خۆی
له كاتی ته‌عتیلاتی هاویناندا
ئه‌وی له نزیكه‌وه له گه‌ل
ره‌نج ومه‌ینه‌تی ئه‌وان ئاشنا
ده‌كرد. تیكه‌لاویی و ئاشنایی له
گه‌ل روناكبیرانی شۆرشگیر به
تایبه‌ت له سه‌رده‌می
ده‌بیره‌ستاندا، ده‌ربیجه‌یی
شۆرشگیرانه‌ی له دژی
نابه‌رابه‌ری و سته‌مه‌كانی ئه‌م
نیزامه لێ كرده‌وه.
له دریژه‌ی ئه‌م ره‌وته دا بوو
كه له كۆر و كۆمه‌ڵی سیاسی و
خه‌باتكارانه‌دا جیی خۆی كرده‌وه
و له سالی ١٣٥٠ و ٥١ وه
هه‌لسوورانی به‌رده‌وامی
ته‌شكیلاتی له گه‌ل كۆمه‌ڵه
ده‌ست پێ كرد.
هاوری محه‌مه‌د عه‌لی هه‌ر له
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ست بوونیه وه
به كاروانی تێكوشه‌رانی ریی
رزگاری به‌ش مه‌ینه‌تان، یه‌ك
تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی له خۆی
نیشاندا ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه
ساغ بوو له سه‌ر ئه‌وه كه
ده‌كرێ ئه‌م كۆمه‌لگایه ژیر و
ژوور بكرێ و له سه‌ر كه‌لاوه‌ی
ئه‌م نیزامه سه‌ر له نوی
كۆمه‌لگایه‌كی دابمه‌زرێ كه
تێیدا ئینسانه‌كان ئازاد و
به‌رابه‌ر بژین.
له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م بیر‌و
بۆچوونه بوو كه پر به دڵ
نه‌فره‌تی له مل هوڕان
وچه‌وسنیه‌ران بوو. وه له
قوولایی دلیه‌وه كریكار و
زه‌حمه‌تكێشی خۆش ده‌ویست. هه‌ر
بۆیه‌ش له و سه‌رده‌مه‌دا هاوری
محمد عه‌لی یه‌كیك له و هاورێ
یانه بوو كه رووی كرده ناو
زه‌حمه‌تكێشان و هاوینانه وێرای
ئه‌وان ده‌ژیا و كاری ده‌كرد وه
له‌م نیوه‌دا هه‌ولی ده‌دا
ئاسۆیه‌كی رۆشنیان بۆ بكاته‌وه‌و
بیروبۆچوونی شۆرشگیرانه له
ناویان دا په‌ره پێ بدا.
له گه‌ل خرۆشانی هیزی راپه‌ریوی
خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی شا،
هاورێ محمد عه‌لی جه‌سوورانه
له‌و خه‌باته‌دا به‌شداری كرد و
به دوای راپه‌رین دا یه‌كیك له
فه‌عالینی ناو شاری سنه بوو. وه
له هه‌لسوورانی مه‌یدانه جۆر
به جۆره‌كانی خه‌باتی خه‌لكی
ئه‌و شاره‌دا، له شورای
گه‌ره‌كه‌كان له جه‌معییه‌ته
دیموكراتیكه‌كان دا به‌شداری كرد
وده‌وری شورشگیرانه‌ی خۆی نواند.
له گه‌ل هه‌لگیرسانی
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی
كوردستان به پێی رێنوینی
ته‌شكیلات له ناو شار مایه‌وه
له به‌شی هه‌لسوورانی نهینی دا
دریژه‌ی به تیكوشانی دا. هاورێ
محمد عه‌لی وه‌زیری كه
ته‌جره‌به‌ی چه‌ندین سال
هه‌لسوورانی نهینی هه‌بوو له و
ماوه‌یه‌دا كه له ناو شاری سنه
له گه‌ل ته‌شكیلات كاری ده‌كرد
نمونه‌ی هاورێیه‌كی جه‌سوور و
فیداكاری و كار لیهاتوو بوو. له
سازماندان و به‌رێوه بردنی
ئه‌ركه پێ سپیردراوه‌كانی دا
شاره‌زا و له خۆ بردوو بوو. له‌و
ماوه‌یه‌دا توانی به‌شی نیزامی
ناو شار سازمان بدا و سه‌ره‌رای
خه‌فه‌قانی ج.ا ئه‌م به‌شه‌له
فه‌عالییه‌تی ته‌شكیلات ئیداره
بكا و به‌رێوه به‌رێ.
هه‌ر له‌و ده‌ورانه دا بوو كه
وه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه ناسراو،
رۆژ به رۆژ له سه‌ر دریژه‌ی
ئه‌م ره‌وته كۆمۆنیستی یه كه
گرتبوویه پێش ساغ تر و مه‌حكوم تر
ده‌بوو.
هاورێ محمد عه‌لی ئاخر و ئوخری
سالی ١٣٦١ بوو كه به پێی
رێنوێنی ته‌شكیلات هاته ده‌رو
دوای ماوه‌یه‌ك به‌ریزی ته‌شكیلات
عه‌له‌نی په‌یوه‌ست بوو. زستانی
سالی ١٣٦١ دوای به‌شداری له
سمیناری شمالدا كه مقه‌ده‌ماتی
پێك هینانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
بوو، ماوه‌یه‌ك له ئۆرگانه‌كانی
مه‌ركه‌زی دا كاری كرد و به دوای
ئه‌وه دا له مه‌لبه‌ندی سه‌ر
سنووری له ناوچه‌ی بانه‌دا
سازمان درا.
هاورێ یانی ناوچه‌ی بانه و
زه‌حمه‌تكێشانی به‌شی "نجنێ" و
"سه‌دبار" هه‌رگیز سیمای ئه‌و
هاوری دلسۆز وخۆ شه‌ویسته‌یان له
بیر نابنه‌وه كه بێ وچان
خه‌ریكی هه‌لسوورانی كۆمۆنیستی
بوو وه كار له نیو خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش دا وه‌ك به‌شیك له
ژیانی وا بوو.
هاوری محمد عه‌لی له دریژه‌ی كار
وهه‌لسوورانی له ناوچه‌ی بانه
سه‌ره‌نجام وه‌ك جێگری كۆمیته‌ی
ناوچه‌ی بانه هه‌لبژییردرا.
پاییزی سالی ١٣٦٥ گه‌رایه‌وه بۆ
ناوچه‌ی سنه و وه‌ك مه‌سئوولی
سیاسی په‌ل له گوردانی شاهۆ دا
ده‌ست به كار بوو. هاورێ یانی
گوردانی شاهۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و
ئازیزه‌یان هه‌رگیز له بیر
ناچیته‌وه و وه‌ك یادگارێكی
شیرین بۆ هه‌موو كاتیك لایان
ده‌مێنیه‌ته‌وه.
ئاخر و ئۆخری به‌هاری ١٣٦٦ بوو
كه له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
وه‌ك مه‌سئوولی ده‌سته‌ی رێكخستنی
ساراڵ دیاری كرا. هه‌ر چه‌ند
مه‌ودای مانه‌وه‌ی له به‌شی
ساراڵ دا كورت بوو به‌لام هه‌ر
له‌و ماوه‌یه‌دا له ده‌یان كۆر و
كۆمه‌لی خه‌لك دا به‌شداری كرد و
تێده‌كۆشا له هه‌ر ریگا
یه‌كه‌وه كه ئیمكانی هه‌یه
یه‌كگرتوویی نیوان زه‌حمه‌تكێشان
پته‌وتر بكا و ئامانجه‌كانیان پێ
بناسێنی.
ئه‌و تیكۆشه‌ر كۆمۆنیسته كه
زیاتر له ١٥ سال له ژیانی خۆی
خسته پێناو خه‌بات له رێی ی
رزگاری كریكاراندا، رێكه‌وتی ٢٧ی
ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ له
جه‌ریانی شه‌ری ئێران وعیراق له
ناوچه‌ی حه‌له‌بجه له نزیك چۆمی
سیروان كاتیك كه چه‌ند واحید له
هاورێ یانمان ده‌یان ویست خویان
له ئاگری ئه‌م شه‌ره دوور
خه‌نه‌وه له گه‌ل هێزیكی زۆری
ج.ا تووشی شه‌ریكی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر هاتن و دوای مه‌سموم
بوون به كیمیابارانی حه‌له‌بجه
به داخه‌وه هاورێ محمد عه‌لی
وه‌زیری هاوری له گه‌ل هاوسه‌ر و
هاوسه‌نگه‌ری خۆی هاوری عه‌زیزه
ئه‌عزه‌می دوای شه‌ریكی سه‌خت و
قاره‌مانانه گیانیان به‌خت كرد.
به دریژ دانی ریگای هاورێ محمد
عه‌لی وه‌زیری و سه‌رجه‌م ئه‌و
ئازیزانه‌ی كه له‌م روداوه
دلته‌زینه‌دا گیانیان نایه پێناو
وه‌دی هێنانی ئامانجه
به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵانی بێ به‌ش و
چه‌وساوه ریز له یادی هه‌میشه
زیندوویان ده‌گرین!
|