|
به‌رێز بێت یادی كرێكاری كومۆنیست هاروی موحه‌ممه‌دی كازمی
هاوری محمد كازمی له ساڵی ١٣٠٧ دا له شاری سنه چاوی به
دنیا هه‌ڵ هێنا. هه‌ژاری و به‌ش مه‌ینه‌تی ی خانه‌واده‌كه‌ی
له هه‌مان ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانی و جه‌وانی یه‌وه به‌ره‌و كار
كردن پاڵ پێوه‌نا. ئه‌و گه‌لێك ساڵ بۆ دابین كردنی بژیوی خۆی و
خانه‌وده‌كه‌ی له به‌شه جۆربه‌جۆره‌كاندا ده‌ستی دایه
كرێكاری و نزیكه‌ی ٢٢ ساڵ له‌ته‌مه‌نی له‌نانه‌واییه‌ك دا و
له هه‌ل و مه‌رجێكی سه‌ختی كاردا تێپه‌ڕ كرد.
واقعییه‌ته‌كانی ژیان و بارودۆخی كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری،
سه‌رئه‌نجام هاورێ محمد به‌ره‌و كۆڕی خه‌بات بۆ رزگاری
یه‌كجاری له چه‌وساندنه‌وه و ئه‌م نیزامه زاڵمانه راكێشا.
ئه‌و كرێكار بوو، ده‌چه‌وسێندراوه و هه‌میشه كاری ده‌كرد،
به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو كارێكی سه‌خت و دژوار هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست ده‌كه‌وت كه خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی پێی
زیندوو بن.
هاورێ محمد سه‌رتا پا رق و نه‌فره‌ت بوو له دژی ئه‌م
نابه‌رابه‌ری یانه و هه‌ر بۆیه له هه‌وڵی خه‌باتێكی
یه‌كگرتووانه‌تر و جیددی تردا بوو.
شورشی ساڵی ٥٧ بۆ ئه‌ویش ئاسۆیه‌كی روون و ئومێد به‌خش بوو بۆ
رزگاری له ده‌ست ئه‌م وه‌زعییه‌ته ناله‌باره و هه‌ر بۆیه
چالاكانه له‌ته‌واوی ئیعترازات و خۆپشاندانه‌كانی ئه‌و
ده‌وره‌یه‌دا به‌شداری كرد. له پاش شورش و هاتنه سه‌ر كاری
جمهوری ئیسلامی، به هه‌مان بڕوا و ئومێده‌وه له دژی ئه‌م
رژیمه ش، شان به‌شانی زه‌حمه‌تكیشان ده‌ستی دایه خه‌بات.
ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته هاوكات له گه‌ڵ به‌شداریكانی
له‌خه‌باتی شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی سنه‌دا، له گه‌ڵ ئامانجه
كۆمونیسته‌یه‌كانی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و هاته نیۆ
ریزه‌كانیه‌وه. وه له‌م تاریخه به دواوه خه‌باتی خۆی له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا درێژه پێدا.
له‌ساڵی ٦٤ دا كاتێك هاورێ محمدی كازمی خه‌به‌ری گیان به‌خت
كردنی كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له جه‌ره‌یانی شه‌ڕی حیزبی
دیموكرات له گه‌ل پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه دا بیست، به
رواڵه‌تێكی ئارام و له سه‌رخۆوه وتی: گیان به‌خت كردنی
ئیقبال بۆ من و خانه‌واده‌كه‌م و بۆ هه‌موو به‌ش مه‌ینه‌تانی
كۆمه‌ڵ، جێگای شانازی یه. فیداكاری و گیان بازی بۆ رزگاری و
سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كانمان شتێكی پێویسته".
ساڵی ٦٣ به‌تاوانی لایه‌نگری له‌كومه‌له و بوونی په‌یوه‌ندی ی
ته‌شكیلاتی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه، دوو جار له‌لایه‌ن رژیمه‌وه
له شاری سنه ده‌ستگیر كرا و خرایه ژێر ئه‌شكه‌نجه و
ئه‌زیه‌ت وئازاره‌وه. به‌ڵام ته‌قالای رژیم نه‌یتوانی چۆكی پێ
دا بدا و له‌و رێگایه‌ی كه‌هه‌ڵی بژارد بوو پاشكه‌زی
بكه‌نه‌وه. ئه‌و هه‌ر جاره‌ی له پاش ئازاد بوون درێژه‌ی به
هه‌لسووران و تیكۆشانی خۆی ده‌دا. سه‌ره‌نجام عاملینی رژیم
رۆژی 15/ابان/1366
وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌رماڵه‌كه‌ی و له گه‌ڵ
منداڵه‌كه‌ی دا ده‌سگییر یان كرد. هاورێ محمدی كازمی توشی سکته
ی قه‌لبی هات و چه‌ند سه‌عات دواتر و پێش ئه‌وه‌ی بگاته
دوكتۆر، گیانی به‌خت كرد. به‌م شێوه‌یه دڵی پڕ له هیوای ئه‌م
هاورێ ئازیزه‌مان به رزگاری زه‌حمه‌تكیشان و ئه‌م كرێكاره
موعته‌ریزه و به ئاگایه بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و
درێژه‌پێدانی رێگاكه‌ی به‌ئیمه ئه‌سپارد.
هه‌ر بژی یادی خۆشه‌ویستی و ریگای پر ریبوار بێت.
|