|
به‌رز و به‌ریز بی یادی ئه‌ندامی تیكوشه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران و پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوری مه‌حمه‌دی پیروزی
ناسراو به حه‌مه‌ی مه‌زناوی
هاوری مه‌حمه‌دی پیروزی ساڵی ١٣٤٣ له ئاوایی مه‌زناویێ به‌شی
ئالانی سه‌رده‌شت له دایك بوو، هیشتا مندال بوو كه دایكی بۆ
هه‌میشه چاوی لیك نا و باوكی كه زه‌حمه‌تكیشیكی هه‌ژار و
ده‌سته‌نگ بوو ماڵه‌كه‌یانی هێنایه شاری سه‌رده‌شت و له‌و
شاره بۆ به‌ریچوونی ژیان زۆر كاری سه‌خت و تاقه‌ت پڕوكینی
ته‌حمول كرد. هاوری مه‌حمه‌د به هه‌ر شیوه‌یه‌ك بوو چووه
مه‌دره‌سه و هه‌تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی ده‌رسی خویند.
راپه‌رینی ساڵی ٥٧ ده‌رگای دونیایه‌كی تازه‌تری له میشكیدا
كرده‌وه. به دوایی راپه‌ریندا به‌ره به‌ره فشاری ژیانی
روژانه و وه‌زعی به‌ریچوونی ژیان قورسایی ده‌كرد. سه‌ر ماڵیان
و ده‌ستی دایه كاروانچی یه‌تی. له‌م ماوه‌یه‌دا له گه‌ڵ زۆر
كریكار و زه‌حمه‌تكیشی تر ئاشنا بوو وه لیره‌شه‌وه هیزه
سیاسی یه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی كوردستانی ناسێ و هاته ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه‌وه.
به‌م جوره هاوری حه‌مه‌ی مه‌زناوی له ساڵی ٥٩ وه ئاماده‌گی
خۆی بۆ كار له گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه ده‌ربریو دواتر وه‌ك
هیزی به‌رگری كومه‌ڵه له ئاوایی مه‌زناوی چه‌كی وه‌رگرت.
به‌ڵی هاوڕی حه‌مه‌ی مه‌زناوی له‌و كاته‌وه وه‌ك كریكاریكی
وشیار و شورشگیر له دژی ئه‌م ره‌سم و یاسا پرتوكاوه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داری هاته مه‌یدانی خه‌بات و تیكوشان وه بۆ خه‌بات
دژی ئه‌م نیزامه له ماوه‌ی ژیانی خه‌باتكارانه‌یدا بی وچان
هه‌وڵی ده‌دا و هه‌ر به هۆی ئه‌م خسووسیاتی شورشگیرانه‌یه‌ش
بوو كه له ناو دڵی هاورییانی دا وه‌ك هاورییه‌كی خۆشه‌ویست
جیگای كرده‌وه. هاوری مه‌حمه‌د پاییزی ساڵی ٦٢ به دوایی
شه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئالاندا به دژی هیرشی دڕندانه‌ی رژیم كه
قاره‌مانانه تیدا به‌شداری كرد، وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌ك به ریزی
هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له په‌یوه‌س بوو.
به‌ڵی جه‌ساره‌ت و فیداكاری و كوڵنه‌ده‌ری و كۆمه‌ڵیك
خسووسیاتی شورشگیرانه‌ی تر جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی هاوری
حه‌مه‌ی مه‌زناوی بوون كه هه‌ر له سه‌ره‌تایی پیشمه‌رگایه‌تی
وه له خۆی نیشاندا. هاوری مه‌حمه‌د
پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی پیشمه‌رگایه‌تی له گوردانی
سه‌رده‌شت له په‌لی شه‌هیدانی به‌رده‌سوور سازمان درا.
هاوری مه‌حمه‌دی پیروزی له ماوه‌ی ژیانی پیشمه‌رگانه‌یدا له
زۆریه‌ك له ناوچه‌كانی كوردستان وه‌ك بانه، مه‌ریوان، سه‌قز
و بۆكان ئه‌ركی شورشگیرانه‌ی خۆی به‌ڕێوه برد و هه‌ر له‌م
ره‌وته‌دا له گه‌لیك شه‌ری حه‌ماسی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
به لیهاتوویه‌وه به‌شدرای كرد و له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتیكدا
له ناوچه‌ی بانه جاریك بریندار بوو. به هۆی كارزانی و
فیداكاری له كاری نیزامی‌دا زۆر مه‌سئولیه‌تی وه‌ك فه‌رمانده‌ی
تیم، معاونی ده‌سته و سه‌رئه‌نجام فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی پی
سپیردرا، كه له به‌ره‌و پیش بردنی هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌شدا
سه‌ركه‌وتوو بوو.
به‌هاری ساڵی ٦٥ وه‌ك به‌ر ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
ناسرا و به‌هاری ساڵی دواتر بوو به ئه‌ندامی ره‌سمی حیزبی
كومونیستی ئیران. به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت له‌وه زیاتر
مه‌ودای به هاوڕی مه‌حمه‌دی پیروزی نه دا تا بۆ به‌ره‌وپیش
بردنی خه‌باتی چه‌وساوان به دژی چه‌وسینه‌ران تی بكۆشی و
شه‌وی ١٢ی مانگی گه‌لاویژی ساڵی ٦٦ له شه‌ری حیزبی دیموكرات
له گه‌ل كومه‌له‌دا له سه‌رده‌شت گیانی له پیناو قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشاندا به‌خت كرد.
به دریژه پی دانی ریگای هاوری محه‌مه‌دی پیروزی ناسراو به
حه‌مه‌ی مه‌زناوی ڕیز له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی ده‌گرین.
|