|
به‌ریز بی یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هاوری مه‌حمه‌دی سادقی
ناسراو به حه‌مه‌ی باوه‌ریز
هاوری حه‌مه‌ی سادقی هاورییه‌كی وشیار و تیكوشه‌ری حیزبی
كومونیستی ئیران بوو كه له ره‌ۆتی كار و هه‌لسوورانی
شورشگیرانه‌ی دا گه‌لیك ده‌رس و ئه‌زمونی به نرخی له
فیداكاری و كار لیهاتوویی له ناو كومه‌لانی به‌ش مه‌ینه‌تی
ناوچه و هاورییانی پیشمه‌رگه‌دا له دوای خۆی به جی هیشت و
به‌م جۆره ئیمان و فاداری خۆی به رزگاری چینی كریكار و
هه‌موو چه‌وساوان نیشاندا.
هاوری مه‌حمه‌د ساڵی ١٣٤٢ له ئاوایی باوه‌ریزی ناوچه‌ی سنه
له دایك بوو. ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ر له دی یه‌كه‌ی خویان
ته‌واو كرد و پاشان بۆ دریژه‌دان به خویندن چووه شاری سنه.
له‌م شاره هه‌تا كه‌لاسی دووی راهنمای ده‌رسی خویند و دواتر
ناچار بوو ده‌س له ده‌رس هه‌ڵگری و بۆ كار رووی كرده
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه یا جاروبار له‌ئاوای
یه‌كه‌ی خۆیان خه‌ریكی كاری مووچه و مه‌زرا ده‌بوو.
ساڵی ٥٧ به شوور و شه‌وقه‌وه له زۆربه‌ی ته‌زاهورات و
میتنگه‌كه‌كانی شاری سنه‌دا به‌شداری كرد.
ساڵی ٥٨ له جه‌ریانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لیك حیزب و ریكخراوه‌ی
سیاسی دا مه‌یل و گرایشی به‌ره‌و كومونیزم په‌یدا كرد و پاییزی
ئه‌و ساڵه بوو به مدافعی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه.
به‌م جۆره هه‌ر له ساڵی ٥٨ وه هاته مه‌یدانی خه‌بات بۆ
رزگاری چینی كریكار له چنگ كوت و به‌ندی نیزامی
سه‌رمایه‌داری، ئه‌و كات مه‌یدانی فه‌عالیه‌تی هاوری مه‌حمه‌د
زۆرتر ئاوایی باوه‌ریز له په‌نا شاری سنه بوو وه جار و
باره‌ش به شۆینی ماموریتدا ئیره‌و ئه‌وێ ده‌چوو. هه‌ر ئه‌و
كات له دی یه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڵ ژوماره‌یه‌ك له هاورییانی
كتیبخانه‌یكیان دانا بوو كه بیجگه له كتیب و ئاساری
ماركسیستی، ببوو به مه‌كۆ بو كۆبوونه‌وه‌ی لاوان و
زه‌حمه‌تكیشانی ئاوایی و تییدا له سه‌ر مه‌سایلی سیاسی قسه و
باسیان ده‌كرد.
كاتیك شاری سنه به ده‌ست هیزی جنایت خولقینه‌ری رژیم داگیر
كرا ئیتر نه‌یتوانی له شار بمینیته‌وه و به ناچار
هه‌لسوورانی خۆی له چاوی دوژمن شارده‌وه. به‌هاری ساڵی ٦٠ بۆ
ماوه‌یه‌ك چووه تاران و پاشان له جه‌ریانی ٣٠ی خوردادی ئه‌و
ساڵه‌دا گه‌رایه‌وه بۆ دی یه‌كه‌ی خویان و دواتر شیركه‌تیكی
دامداری دانا.
شور وشه‌وقی هاوڕی حه‌مه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر گه‌شه‌ی
ده‌كرد، فه‌عالیه‌ت و هه‌ڵسوورانی دلسوزانه و بی و چان كرده
بوویه روخساریكی سه‌رشناس و خۆشه‌ویستی ناو كریكاران و
كومه‌لانی خه‌لكی مه‌نته‌قه وه له راستیدا وینه‌یه‌ك بوو له
كومه‌ڵه كه له زه‌ین و میشكی خه‌لكدا جیگای كرد بووه.
جاسوسانی رژیم شه‌و رۆژ به شوین یه‌وه بوون به‌لام خه‌لك
وه‌ك گڵینه‌ی چاویان ده‌یانپاراست و نه‌یان ده‌هیشت ده‌ستی
دوژمنی پێ بكا. هاوری مه‌حمه‌د بیجگه له‌م فه‌عالیته‌تانه
هه‌میشه له گه‌ڵ ته‌شكیلات له په‌یوه‌ندی گرتن دا بوو وه
له كاری ئاماده كردنی ته‌داركات و كۆكردنه‌وه‌ی ئیتلاعات و
زۆر كاری تردا یارمه‌تی هاورییانی پیشمه‌رگه‌یی ده‌دا.
به‌هاری ساڵی ٦٥ له گه‌ڵ واحیدی شار فیداكارانه هاوكاری
كردوو و له مه‌یدانه‌كانی ئه‌م فه‌عالیه‌ته‌دا ده‌وری
به‌رچاۆی له خۆ نیشاندا. هه‌ر له‌م سه‌ر وبه‌نده‌دا پولیس
به تووندی به شۆینه‌وه بوو و به‌م جۆره ئیمكانی فه‌عالیه‌ت
كردنی به شیوه‌ی نهینی لی بڕاو ئه‌مجار بۆ دریژه‌دانی خه‌بات
پێ نایه قوناغیكی نۆی له خه‌باتی شورشگیرانه.
هاوری مه‌حمه‌دی سادقی سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ٦٥ هاته ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و پاش دیتنی ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی
له گوردانی شوان سازمان درا.
ئه‌و مه‌یدانانه‌ی كه هاوری حه‌مه‌ی باوه‌ریز له ماوه‌ی
پیشمه‌رگایه‌تیدا تیاندا هه‌ڵسوورا، بریتین له گرتنی مه‌قه‌ری
ئاوایی سوورازه، گرتنی مه‌قه‌ری ئاڵی پینه‌ك، عه‌مه‌لیاتی
ناوشاری سنه، عه‌مه‌لیاته‌كانی سه‌ر جاده‌ی مامۆخ،
عه‌مه‌لیاتی حه‌ماسی سه‌ر جاده‌ی سنه _ هه‌مدان و گه‌لیك
عه‌مه‌لیاتی دیكه كه له هه‌موویاندا نه‌قشی به‌رچاوی هاوری
حه‌مه دیار بوو. ئاخرین مه‌یدانی هه‌ڵسوورانی هاوری مه‌حمه‌دی
سادقی شه‌ڕ له دژی جنایتكارانی رژیم ج-ا بوو كه رۆژی ٢٣ی
مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٦٦ له نزیك ئاوایی مه‌له‌كشانی ناوچه‌ی
سنه روویدا، له جه‌ریانی ئه‌و شه‌ره حه‌ماسی یه‌دا هاوری
مه‌حمه‌د بریندار ده‌بی كه پاشان له نزیك ئاوایی كیڵانه
گیانی له پیناو رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشاندا به‌خت كرد.
یادی هاوری مه‌حمه‌دی سادقی ناسراو به حه‌مه‌ی باوه‌ریز بۆ
هه‌میشه له دلمانا زیندووه.
|