به‌رز و به‌رێز بێ یادی
زه‌حمه‌تكیشی تێكۆشه‌ر، ئه‌ندامی
حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پیشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاوری مسته‌فا نه‌سری
هاوری مسته‌فا
ئه‌ویهه‌نگ سیمای ناسراوی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان و‌یار و
یاوه‌ری خۆشه‌ویستی ژنان و
پیاوانی زه‌حمه‌تكیش به‌شه‌كانی
ژاوه‌رۆ، كه‌لاته‌رزان، به‌رپله‌ی
ساراڵ و كۆماسی، ساڵی ١٣٤٣ له
كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش
ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له دایك بوو.
سه‌ره رای فه‌قیری و نه‌داری
خانه‌وادەکە‌یان، تا كه‌لاسی
ئه‌وه‌لی راهنمایی ده‌رسی خۆیند.
به‌لام بێ ده‌ره‌تانی و نه‌بوونی
و هه‌ژاری خانه‌واده مه‌ودای پێ
نه‌دا ده‌رسه‌كانی ته‌واو بكا و
ده‌ستی له خۆیندن هه‌ڵ گرت.
ویرای باقی ئه‌فرادی خانه‌واده‌ی
ده‌ستی به‌كار كردن كرد. له
ده‌ست دانی باوكی له ته‌مه‌نی ١٠
سالی یه‌وه هاوری مسته‌فای ناچار
كرد كه زیاتر كار بكا و ره‌نج
بكێشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی خه‌رجی
ژیانی خانه‌واده ته‌ئمین بكات.
شۆرشی ساڵی ٥٧ی
كۆمه‌ڵانی خه‌لكی ئیران بۆ هاوری
مسته‌فا وه‌ك مه‌یدانیكی
ده‌ربرینی نه‌فره‌ت و بێزاری
ده‌رحه‌ق به پاریزه‌رانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری بوو. هه‌ر بۆیه
هه‌ڵسووراوانه تییدا به‌شداری
كرد و هه‌میشه وه‌ك كرێكاریكی
وشیار له ریزی پیشه‌وه‌ی ئه‌م
خه‌باتانه‌دا بوو.
ئه‌و كاته‌ی كه
له ساڵی ٥٨ دا خه‌لكی ئاوایی
ئه‌وێهه‌نگ، پایگای رژیم له‌م
ئاواییە یان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
چه‌كه‌كانیان گه‌مارۆ دا و چۆكیان
پێ داهینان. ئه‌و كاته‌ی كه ژنان
و پیاوانی تیكۆشه‌ری ئه‌ویهه‌نگ
ته‌واوی وه‌سایلی جیهادی
سازه‌ندگی رژیمیان موساده‌ره
كرد، ئه‌و كاته‌ی به‌كار و
هه‌لسوورانی لاوانی شۆرشگیر كتیب
خانه‌ی دوكتور فه‌تحولا له
ئه‌وێهه‌نگ دامه‌زرا، ئه‌و
كاته‌كه شیعاری شۆرشگیرانه له
سه‌ر ده‌رك و دیواری ماله‌كان
ده‌نووسرا، ئه‌و كاته‌ی كه له
كۆر و كۆمه‌ڵی جۆراوجۆری ژنان و
پیاوانی ئاوایی دا له سه‌ر
مه‌سایلی سیاسی جۆراوجۆر و
هه‌ڵویستی شۆرشگیرانه ده‌گیرا و
قسه و باس ده‌كرا و‌یان ته‌بلیغی
سیاسه‌ت و ئامانجی كرێكاران و
ناوه‌روكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه ودژی
كرێكاری رژیمی جمهوری ئیسلامی له
قاو ده‌دا، هاوڕی مسته‌فا له
ریزی پیشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا
به‌شوور و شه‌وقه‌وه به‌شداری
ده‌كرد. هه‌ر بۆیه‌ش ببوو به
رۆله‌یه‌كی جێ متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی
خه‌لك و، خۆشیان ده‌ویست. هاوری
مسته‌فا نه‌سیری له ساله‌كانی ٥٩
و ٦٠ دا بۆ كرێكاری چووه
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان
و، له ده‌ماوه‌ند و چه‌ند شوینی
تر كاری كرد.
پاییزی سالی ٦١
هاوری مسته‌فا نه‌سری له دریژه‌ی
ئه‌م خه‌باته چینایه‌تیدا هاته
ناو ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
و پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
ئاموزشی، له په‌لی شه‌هید
نه‌ورۆز له هیزی شۆرش له
ناوچه‌ی سنه‌دا سازمان درا.
كینه و نفره‌تی
قوول به‌رامبه‌ر به زوڵم و
نابه‌رابه‌ری ئه‌م كومه‌ڵگایه
وعیشق و عه‌لاقه به رزگاری بێ
به‌شان و به‌هره‌مه‌ند بوونیان
له ژیانیكی ئازاد و به‌رابه‌ر،
هاوری مسته‌فای رۆژ له رۆژ زیاتر
هان ده‌دا كه وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه له به
جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه
شۆرشگیرانه‌كانی دا له
په‌یوه‌ندی گرتن و دۆستایه‌تی له
گه‌ڵ ژنان و پیاوانی زه‌حمه‌تكیش
دا و به خه‌م بوون و دڵسۆزی بۆ
گیروگرفته‌كانیان و ڕی نوێنی
كردنیان له بردنه سه‌ری وشیاری
سیاسی چینایه‌تی خۆی دا و له
جه‌ساره‌ت وفیداكاری له مه‌یدانی
شه‌ری چه‌كدارانه دا له دڵسوزی
و سه‌میمیه‌تی درحه‌ق به هاو
سه‌نگه‌رانی و به ده‌ربه‌ست بوون
بۆ گیر و گرفته‌كانیان
هه‌لسووراوانه تیكۆشێ.
هاوری مسته‌فای
ئه‌وێهه‌نگ ئه‌م كریكاره
كۆمۆنیسته به هۆی ئه‌م
خسووسیاته‌وه له به‌هاری ٦٣ دا
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران و هه‌ر له‌م ره‌وته روو
له گه‌شه‌یه‌دا مه‌سئولیه‌تی
فه‌رماندهی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كانی گوردانی ئاریزی پێ
سپیردرا، كه له هه‌مووی ئه‌م
كارانه‌ی دا چالاکی بی وینه ی له
خۆی نواند. شه‌ری نیوان
ئاواییه‌كانی كه‌ڵاتی و
ئه‌ویهه‌نگ، گرتنی پایگای تازاوای
چل گه‌زی وته‌واوی شه‌ره
قاره‌مانانه‌كانی هیزی شۆرش له
سالی ٦٢ دا، گرتنی پایگاكانی
ئه‌وێهه‌نگ و نه‌جێ و ته‌ی نال
له پاییزی ئه‌و ساله‌دا، درگیریی
كانی به‌شه‌كانی كه‌لاته‌رزان و
كۆماسی له سالی ٦٣ و ته‌واوی
فه‌عالییه‌ته سیاسی و نیزامی
یه‌كانی پیشمه‌رگاكانی گوردانی
ئاریز و گرتنی پایگای سپی بن له
زستانی ئه‌و ساله‌دا، گرتنی
پایگاكانی بلچه سوور و مامۆخ له
مه‌نته‌قه‌ی كۆماسی، گه‌وناوی
مه‌ریوان و گوڵ چیه‌ر له سالی ٦٤
دا و هه‌لسوورانی سیاسی- نیزامی
گوردانی ئاریز له سالی ٦٥ له
دژی رژیمی سه‌ركوتگه‌ری جمهوری
ئیسلامی، هه‌ر له‌م سالانه‌دا،
ئه‌و مه‌یدانانه له شه‌ره
قاره‌مانه‌كان كۆمه‌ڵه‌ن كە هاوری
مسته‌فا نه‌سری تیاندا به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و له سه‌نگه‌ری
پیشه‌وه‌دا جه‌ساره‌ت و كارزانی
له خۆ نیشان دا.
هاوری مسته‌فا
نه‌سری سالی ٦٦ له یه‌كێك له
واحیده مه‌رزیه كانی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه دا
سازمان درا بوون به داخه‌وه
رۆژی 5ی شه‌هریوه‌ری ئه‌و ساله
له مه‌ئموریه‌تێكدا چوه سه‌ر
مینێكی جه‌نایه‌تكارانی جمهوری
ئیسلامی و دلی پر له هیوا و
ئومیدی به رزگاری له ڵیدان
كه‌وت و به‌م جۆره كرێكاریكی
جه‌نگاوه‌ری ریگای رزگاری
چه‌وساوه‌كان گیانی له پیناو
وه‌دی هاتنی ئامانجه‌كانی دا
به‌خت كردوو دریژه‌ی رێگای پر له
شانازی به ئیمه سپارد.
به دریژه‌دانی
رێگای ئه‌م ئازیزه تیكۆشه‌ره‌مان
رێز له یادی ده‌گرین
|