|
به‌رز وبه‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاوری نادری سه‌با پیشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه!
هاورێ نادر سالی ١٣٤٦ له
خانه‌واده‌یه‌كی كرێكاری له شاری
سنه له دایك بوو. ژیان و به
سه‌رهاتی ئه‌ویش ئاوێنه‌ی باڵا
نوێنی ئه‌و سه‌دان هه‌زار
كرێكاره‌یه كه هه‌ر له
سه‌ره‌تای مندالیه‌وه له‌شی
نه‌ونه‌مامیان ده‌خنه ژیر فشاری
كار و، ئاره‌ق و تینی له‌شیان
ده‌بیته سه‌رمایه‌ی زۆرتر بۆ
دوژمنانی چینایه‌تیان.
هاوری نادر به هۆی ده‌ست كورتی
خانه‌واده‌یان ته‌نیا تا پێنج
كلاس ده‌رسی خۆیند و پاشان له
رووی ناچاریه
وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
بنه‌ماله‌كه‌ی بدات ده‌ستی كرد
به كرێكاری و له خه‌یاتیك دا ده
ست به کار بوو.
ئه‌و دنیایه‌ی ئه‌و چاوی تیدا كرد
بۆوه وه تیدا ده‌ژیا، گه‌لیك
پرسیاری له مێشكی دا ورووژاند.
بۆی پرسیار بوو كه بۆچی به‌شێكی
زۆر له ئینسانه‌كان له
ئیمكاناتی ژیانێكی ئاسووده بێ
به‌هره‌ن و به‌رهه‌می ره‌نج و
كاریان ئه‌وه‌نده نیه
ده‌ردێكیان لی ده‌رمان بكا.
به‌لام به‌شێكی تر هه‌ن كه بێ
ئه‌وه‌ی سه‌ختی كار پشتیان
بچه‌مینیه‌ته‌وه و ئازاریان پێ
بگه‌ینی له ژیانێكی تیر و
ته‌سه‌ل به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌و
پرسیارانه و كینه‌یه‌ك كه
ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو مه‌ینه‌ته
له دلی نیشتبوو، هانی دا كه
ورده ورده تێكه‌لاوی نیۆ
كۆروكۆمه‌لی كرێكاران بێ، گۆی بۆ
قسه‌و ده‌ردی دلی ئه‌واینش راگرێ
و زیاتر په‌یی به ناوه‌رۆكی ئه‌م
نیزامه به‌رێ و ئه‌وانیش به هاو
ده‌رد و هاوچاره‌نووسی خۆی بزانێ.
ئه‌و هیشتا كرێكارێكی تازه‌لاو
بوو كه حه‌قانیه‌تی ریبازی حێزبی
كۆمۆنیستی ئیرانی بۆ دیفاع له
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان بۆ ده‌ركه‌وت و
ته‌سمیمی خۆی گرت و سالی ١٣٦٥
ریگای پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه ی
گرته به‌ر.
زستانی سالی ١٣٦٥ پاش تێپه‌ركردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی- نیزامی له گوردانی شوان
سازمان درا. له‌و ماوه‌یه‌دا
تیكۆشا که وشیاری چینایه‌تی خۆی
باشتر به‌رێته سه‌ر و زیاتر بیر
و باوه‌ری رزگاری ده‌رانه‌ی
كومونیستی لێ حالی بێ، هه‌روه‌ها
له گه‌ل هاورێ كانی په‌یوه‌ندی
نزیك و سه‌میمانه‌ی بوو وه به
هۆی كار و هه‌لسوورانی به‌رچاوی،
خۆشه‌ویست و جێ متمانه بوو.
به‌داخه‌وه ماوه‌ی كورتی
پیشمه‌رگایه‌تی مه‌جالی به هاوری
نادر نه‌دا كه‌تین و توانای
چینایه‌تی بۆ به‌ره‌وپیش بردنی
ئه‌ركه‌كانی و به‌شداری زیاتر له
خه‌باتی هاوچینه‌كانی وه‌گه‌ر بخا
و به‌و عیشق و عه‌لاقه‌وه كه
پێی نابووه مه‌یدانی موبارزه
به‌ره‌و پیش تر بچێ وه بۆ وه‌دی
هێنانی ئاواته‌كانی تێ بكۆشی.
سه‌ره‌نجام رۆژی ٢٧ ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ كاتیك كه له گه‌ل
باقی هاورێ كانی له گوردانی شوان
ده‌یانویست له مه‌نته‌قه‌ی شه‌ری
ئیران و عیراق له مه‌نته‌قه‌ی
حه‌له‌بجه دوور كه‌ونه‌وه، له
قه‌راغ چومی سیروان له گه‌ل
هیزه‌كانی ج.ا تووشی شه‌رێكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ر هاتن و پاش
شه‌رێكی قاره‌مانانه و
نابه‌رابه‌ر و به هوی مه‌سموم
بونیان به كیمیابارانی شاری
هه‌له‌بجه و ناوچه‌كه به ده ست
رژیمی بعثی عیراق هاورێ نادری
سه‌با كه‌وته به‌ر گولله‌ی
جه‌نایه‌تكارانی ج.ا و گیانی
به‌خت كرد.
یادی به‌رز و ریگای پر رێبوار
بیت!
|