به یادی پیشمه‌رگه‌ی شورشگیر و
فیداكاری كومه‌له
هاوری نادری سلیمانی
هاوری نادری سلیمانی سالی ١٣٤٤
له یه‌كیك له گه‌ره‌كه فه‌قیر
نشینه‌كانی شاری سنه، له
خانه‌واده‌یه‌كی ده‌ستكورت و
زه‌حمه‌تكیش دا چاوی به ژین
پشكووت.
نادر ته‌مه‌نی گەیشتە کاتی چون بۆ
مه‌دره‌سه و به هه‌زاران
ئاره‌زووی شیرینی مندالانه‌وه
به یارمه‌تی دایك و بابی ریگای
مه‌دره‌سه‌ی گرته به‌ر. به‌لام
ده‌كری مندالی دایك و باوكیكی
زه‌حمه‌تكیش بی و به خه‌یاڵی
ئاسودەوە بچیته مه‌دره‌سه و
ده‌رس بخوێنی.
سه‌ره‌نجام نادر چوه مه‌دره‌سه
و به هه‌رده‌ردی سه‌ری یه‌ك بوو
توانی هه‌شت كه‌لاس ده‌رس بخۆێنی.
نادر له كاتی ته‌عتیلی
مه‌دره‌سه‌دا بو ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
یه‌ك به بنه‌ماله‌كه‌ی بكا و
گوشه‌یه‌ك له پێداویستیەکانی
ژیانیان بۆ پر بكاته‌وه، شیرینی
فروشی ده‌كرد.
له ساله‌كانی ٥٦ و ٥٧ دا و
هاوكات لە گەڵ سه‌رهه‌لدانی
ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران دژی رژیمی شا، تیكه‌لاوی
ئه‌و خروشانه به‌ربلاوه بوو.
له راستیدا نادر هه‌ر ده‌بوو له
یه‌كه‌م كه‌سه‌كانی پیشه‌وه‌ی
جوولانه‌وه‌ی خه‌لك بێ، چون
هەلیکی له‌بار ره‌خسا بوو كه
لاوانی وه‌ك نادر تیدا ده‌ور
بگیرن.
لاوانیك كه سه‌ره‌تای ژیانیان
له سایه‌ی نیزامی نه‌گبه‌تی
سه‌رمایه‌داری هه‌ر فه‌قیری و بێ
به‌شی لە خۆشیەکانی ژیان بووە ،
به دوای قیام دا نیزامی
سه‌ركوتگه‌ری ج.ا هاته سه‌ر كار
و بە هۆی ناسینی ناوەرۆکی دژی
ئینسانی ئەو رژیمە ، هه‌ر چی
زیاتر نادری كیشایه مەیدانی
خه‌باتیكی لیبراوانه وهەڵسورانی
خۆی برده ناو ریزی ریکخراویک كه
ئاڵای ئازادی و به‌رابه‌ری، ئاڵای
رزگاری بەشمەینەتان لە دەس ستەم و
چەوسانەوە یانی ریزەکانی کۆمەڵە ؟
هاوری نادری سلیمانی، كاتیك كه
شاری سنه وه‌ك باقی شاره‌كانی
تری كوردستان به ده‌ست
پیشمه‌رگه و خه‌لكی شورشگیره‌وه
بوو، له گه‌ره‌كی سیرووس، ویرای
كومه‌ڵیكی تر له هاوری و
دوسته‌كانی، په‌یوه‌ندی یه‌كی
گه‌رم و گوریان له گه‌ل هاوری
یانی كومه‌له پێك هێنا بوو وه
له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا
به‌رده‌وام خه‌ریكی كوكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی بۆ پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه بوون و له جه‌ریانی
شه‌ره‌كاندا خویان ده‌گه‌یانده
سه‌نگه‌ه‌كانی به‌رگری و ببوونه
یاوه‌ری نزیکی پیشمه‌رگه‌ی
كومه‌له.
نادر سالی ١٣٦٠ بە ریزی
پیشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
دەبێت و هه‌تا سالی ٦٣ وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی فیداكار و
جه‌سوور كاری كرد و چالاكی نواند.
نادر له چه‌ند دیدار له گه‌ڵ
خانه‌واده‌كه‌ی ده‌یكوت. ئیستا
ریگای خه‌بات دژی برسیه‌تی و
نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگام
دوزیوه‌ته‌وه و لیره‌وه خه‌بات
ده‌كه‌م بو ئه‌وه‌ی ئیتر منداڵ
به برسیه‌تی له دایك نه‌بێ و
موحتاجی و فه‌قیری و ده‌ستكورتی،
كورپه له باوه‌شی دایك
نه‌رفێنێ.
به هاتنی نادر بو
پیشمه‌رگایه‌تی، وه‌زعی ژیان و
مه‌عیشه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی
هینده‌ی تر خراپ و ناله‌بار بوو و
دیسان نه‌بوونی ته‌نگی پێ
هه‌ڵچنیبوون. ئه‌م سه‌ختی ژیانه
كاك نادری ناچار كرد كه بو
ماوه‌ی ٧ مانگ بچیته‌وه نیو شار.
ئه‌وه‌ی كه نادر له ماوه‌ی ئه‌و
٧ مانگه‌دا له نیوشار كردی،
گه‌لیك زیاتر له پێشوو له نیو
خه‌ڵكدا خوشه‌ویستی كرد.
نادر كه ژیانی سه‌ختی خۆی و
سه‌دان هه‌زار ئینسانی وه‌ك خوی
له‌م كومه‌لگایه‌دا ته‌جره‌به
كردبوو و پیی باش بوو جاریكی تر
له نزیكه‌وه له ریزی
خه‌باتكارانی ریگای رزگاری
چه‌وساوه‌كاندا خوی ببینیته‌وه‌ن
پاش ئه‌و حه‌وت مانگه بۆ جاریكی
تر و لیبرواتره له پیشوو له
ریزی هاوری یانی كومه‌له‌ی دا
ده‌ستی دایه‌وه تیكوشان و به
بیریكی خاراوتره‌وه بوه‌وه
ریبواریكی شێلگیر له ریزەکانی
كۆمه‌له و له نیو هاورییانی
گوردانه خوشه‌ویسته‌كه‌ی خه‌لكی
ناوچه جوراوجوره‌كانی سنه
گوردانی شوان.
هاوری نادری سلیمانی له ماوه‌ی
ژیانی پیشمه‌رگانه‌ی دا، له
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی هاوری یانی
گوردانی شواندان له‌وانه گرتنی
پایگاكانی هاڵه‌یه‌ره،
ئه‌وێهه‌نگ، مامۆخ و باینچۆو،
شه‌ره‌كانی چه‌م شاری سنه و
چه‌ندین كه‌مینی گه‌وره و
چكوله‌دا به‌شداری كرد و وه‌ك
پیشمه‌رگه‌ی لیهاتووی كومه‌له
ده‌وری گیرا و فیداكاری نواند.
روژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی سالی ٦٦ له
كاتی توند بوونه‌وه‌ی شه‌ری ئیران
و عیراق له ناوچه‌ی هه‌له‌بجه و
له نزیك چومی سیروان، هاوریانی
پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له له گوردانی
شوان، له گه‌ڵ هیزیكی گه‌وره و
ته‌یاری جنایه‌تكارانی ج.ا توشی
شه‌ریكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر هاتن
و له‌ماوه‌ی دوور روژدا،
موقاومەتێکی قارەمانانەیان لە
خۆیان نیشآن دا كه تا ئیستاش
وه‌ك نیشانه‌ی گیانبازی و
قاره‌مانه‌تی پیشمه‌رگه‌ی
كومه‌ڵه، له زه‌ینی خه‌لك دا
ماوه‌ته‌وه.
هاوری نادری سلیمانی له جه‌ریانی
ئه‌م شه‌ره قاره‌مانانه‌یه‌دا،
له‌و په‌ری شه‌هامه‌ت و ئیمان به
ریبازی رزگاری چه‌وساوه‌كان،
گیانی به‌خت كرد و ریگای پیروزی
هه‌تا به دێهینانی ئا واته
به‌رزەكانی، به ئیمه
هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
یادی هاوری نادری سلیمانی
به‌ریزه و ریگای پر له ریبواری
شیلگیر ماندوویی نه‌ناسه
|