|
به‌رز و به‌ڕیز بی یادی پیشمه‌رگه‌ی تیكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه و به‌ر
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران هاوڕی عومه‌ری ئاوخ ناسراو به
عومه‌ری شوراوا
هاوری عومه‌ر روڵه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش بوو كه ساڵی
١٣٤٦ له ئاوایی شوڕاوا له به‌شی مه‌نگوڕانی مه‌هاباد چاوی به
ژین پشكووت. هه‌ر له دیه‌كه‌ی خویان تا پۆڵی پینجه می
سه‌ره‌تایی ده‌رسی خویند و پاشان بۆ دریژه دانی خویندن چووه
شاری مه‌هاباد.
له ته‌مه‌نی ٨ ساڵیه‌وه هه‌موو هاوێنان ده‌چووه كووره‌خانه
و به‌م جۆره هه‌ر له منالیه‌وه له گه‌ڵ كاری سه‌خت و
تاقه‌ت پروكینی كوورخانه ئاشنا بوو. ده‌سكورتی بنه‌ماله‌كه‌ی
مه‌ودای پی نه‌دا له كلاسی دووی راهنمایی زیاتر بخۆینی.
ئه‌و كات كه راپه‌رینی شكوداری ساڵی ٥٧ ده‌ستی پی كرد، هاوری
عومه‌ر دوازده سالانه بوو كه وه‌ك هه‌ر تازه لاویكی
شورشگیر به شوور و شهوقهوهله ته‌زاهوورات و مانگرتنه‌كانی
شاری مه‌هاباددا به‌شدرای ده‌كرد و هه‌ر له جه‌رگه‌ی ئه‌م
راپهرینهشدا ورده ورده له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو.
هاوری عومه‌ر پاش راپهرڕین له نزیكه‌وه له گه‌ڵ كومه‌ڵه
ئاشنا بوو وه‌به‌م جوره دریژه‌ی خه‌باتی شورشگیرانه‌ی خۆی
هه‌ر له ساڵی ٥٩ به دواوه به كومه‌له‌وه گری دا‌و به‌هاری
ساڵی ٦٠ هاته ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له له ناوچه‌ی
مه‌هاباد.
ئه‌و سه‌رده‌م له زوربه‌ی شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی مه‌هاباد دا
به‌شداری كرد، نمونه‌ی ئه‌و تیكوشانه به نرخه شه‌ڕی گه‌وره
و حه‌ماسی ناو شاری مهاباد له روژی ١٢ی مانگی گوڵانی ساڵی ٦١
وه هه‌روه‌ها زۆریه‌ك له عه‌مه‌لیاته‌كانی سه‌رجاده‌ی ديبوكر
و جاده‌ی قازی ئاوا و شه‌ڕی گه‌وره‌ی قه‌ره‌بڵاخ و سنگسار و
حاجی ئالی كه‌ند بوو كه له هه‌موویان دا جه‌سوورانه
به‌شداری كرد و گه‌لیك فیداكاری له خۆ نواند.
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی مه‌هاباد به تایبه‌ت به‌شه‌كانی
مه‌نگووڕ به باشی له گه‌ڵ شه‌خسیه‌تی شورشگیرانه‌ی هاوری
عومه‌ر ئاشنان و هه‌ڵسوورانی لیبڕاوانهی ئه‌م رۆڵه وشیار و
كومونیستهی خۆیان قه‌د له بیر ناكه‌ن.
هاوری عومه‌ر هاوینی ساڵی ٦٢ له گه‌ڵ په‌لیك له
پیشمه‌رگه‌كانی گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد بۆ ماموریتیك چووه
ناوچه‌ی شنوۆ هه‌ر ئه‌و كات وه‌ك معاونی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كان دیاری كرا. له‌و ماوه‌یه‌دا كه له ناوچه‌ی
شنوو بوو له چه‌ندێن عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و حه‌ماسی دا وه‌ك
عه‌مه‌لیاتی "رادار" به‌شداری كرد و ده‌وری تایبه‌تی گیڕا.
هاوری عومه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا به هۆی ده‌سته‌نگی
خانوادهكهیهوه و هه‌ندی گیر‌و گرفتی دیكه ناچار بوو
ماوه‌یه‌ك واز له كاری پیشمه‌رگانه بینی، به‌ڵام ئه‌و هیچ
كات له ته‌بلیغ و ته‌رویجی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه و كاری
وشیاری درانه بۆ ساتیكیش غافل نه‌ده‌بوو وه له و ماوه‌یه‌دا
كه له نیۆ شاره‌كانی كوردستان دا بوو چه‌ندین جار له لایه‌ن
عاملینی رژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لی كرا‌و مه‌ترسی گیران كه‌وته
سه‌ری.
سه‌ر ئه‌نجام هاوینی ساڵی ٦٥ هاته‌وه ناو ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌مجار لیبراوانه‌تر له جاران
ده‌ستی دایه هه‌ڵسووڕان. هاوری عومه‌ری ئاوخ سه‌ر له نوی له
گوردانی ٢٤ی مهاباد سازمان درایه‌وه وه له‌م قوناغه له
ژیانیدا به هۆی وشیاری و لیهاتوویهوه بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و هه‌روه‌ها مهسئولیتی تیمیك له
پیشمه‌رگه‌كانی پێ سپیردرا. هاوری عومه‌ر له شه‌ڕه‌كانی ناو
شاری مه‌هاباد له ساڵی ٦٥دا، شه‌ڕه‌كانی سه‌ر جاده‌ی بۆكان و
مهاباد و شه‌ڕی قوڵقوولهی سهرشیووی سه‌قز و زور عه‌مه‌لیاتی
گه‌وره و بچووكی تر له دژی هیزی داگیركه‌ری رژیم
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد و چالاكی له خۆ نوواند.
ئاخرین مه‌یدانی فیداكاری هاوری عومه‌ری ئاوخ ناسراو به
عومه‌ری شورئاوا شه‌ڕ له دژی جنایتكارانی رژیم له ریكه‌وتی
١٤ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٦٦ له به‌رزایه‌كانی ئاوایی
میشیاوی ناوچه‌ی سه‌قز بوو كه به داخه‌وه له‌و شه‌ره‌دا
كه‌ته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له پیناو رزگاری چینی
كریكار و هه‌موو به‌ش مه‌ینه‌تانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌خت كرد.
به دریژه پی دانی ریگای هاوری عومه‌ری ئاوخ ناسراو به
عومه‌ری شوراوا ریز له یادی ئازیز و خوشه‌ویستی ده‌گرین.
|