|
به‌ریز بێ یادی هاوڕی عومه‌ری خۆش
نه‌واز
هاوڕی عومه‌ری خۆش نه‌واز یه‌كی
له‌و زه‌حمه‌تكیشه تیكوشه‌رانه
بوو كه ساڵی ١٣٤١ له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی نێ له حومه‌ی شاری
مه‌ریوان له دایك بوو.
ره‌وتی ژیانی مندالانه‌ی هه‌تا
ته‌مه‌نی ١٠ ساڵی هاوكات بوو له
گه‌ڵ خه‌باتی جوتیارانی
زه‌حمه‌تكیشی دێ یه‌كان له دژی
زه‌خت و زۆر وه هه‌ر ئه‌وه بوو
به هۆی ئاشنا بوونی له گه‌ڵ
زوڵم و بی عه‌داڵه‌تی نیۆ
كۆمه‌ڵگا و گیرسانی قینی
چینایه‌تی له زه‌ینیدا.
ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر مناڵه
زه‌حمه‌تكیشیكی تر پی به پێ
ده‌رس خوێندن كاری ده‌كرد و
یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌دا.
پاشان كه ئیتر بی ده‌ره‌تانی
خانواده‌كه‌ی نه‌یهیشت دریژه به
خویندن بدا. شان به شانی باوكی
هه‌ژار و زه‌حمه‌تكیشی بۆ
به‌ڕیچوونی ژیانی ده‌ستی به‌كار
كرد. كاریك كه پڕ بوو له
مه‌ترسی و ماندوویه‌تی. له‌م
ماوه‌یه‌دا ده‌یان جار له گه‌ڵ
كه‌مینی ژاندارمه‌كانی رژیمی شادا
به‌ره‌و ڕوو بوو. له‌و شه‌رایته
سه‌خت و دژواره‌دا باوك و كوڕ
به‌و په‌ڕی ناره‌حه‌تیه‌وه بۆ
به‌ڕیچوونی خانواده‌كه‌یان تی
ده‌كۆشان.
هاوڕی عومه‌ری خۆش نه‌واز له
ڕاپه‌رینی ساڵی ٥٧ دا شان به
شانی خه‌ڵكی تیكۆشه‌ر له
ته‌زاهوورات و میتینگه‌كانی شاری
مه‌ریوان دا هه‌ڵسوڕوانه
به‌شداری كرد.
هاوڕی عومه‌ر ساڵی ٦٠ به‌ده‌ست
جاسووسانی رژیم گیراو بۆ ماوه‌ی
٢٠ مانگ له ژیر ئه‌شكنجه و
ئه‌زیت و ئازاری جه‌لادان دا بوو.
پاشان له زیندانی هه‌ڵاتوو
دیسانه‌وه بۆ دابین كردنی بژیوێ
خانواده‌ی له مه‌رزه‌كان ده‌ستی
به قاچاخ فروشی كرد.
به‌هاری ساڵی ٦٤ هاته ڕیزی
پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه و پاش
دیتنی ده‌وره‌ی ئاموزشی له
گوردانی كاك فوئاد دا سازمان درا
وه به هوی لیهاتووی
وفیداكاریه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا توانی له ناو دڵی
هاوڕییانی دا جیگا بكاته‌وه.
هه‌میشه له قسه وباسه‌كانیدا
له‌ناو هاوڕییانی پیشمه‌رگه و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشدا باسی ئه‌و
ڕه‌نج و كویره‌وه‌رییه‌ی ده‌كرد،
كه له ماوه‌ی ژیانیدا تووشی
ببوو وه هه‌میشه ده‌یووت. من
ڕیگای ڕزگار بوون له چنگ ئه‌م
ژیانه تاڵه‌م له خه‌بات و
تیكوشانی شوڕشگیرانه و
كۆمۆنیستیدا دوزیۆه‌ته‌وه. وه
به‌م جۆره هاوزنجیره‌كانی بۆ
خه‌بات و تیكۆشان له دژی پیك
هێنه‌رانی ئه‌م ژیانه مه‌ینه‌ت
باره هان ده‌دا.
هاوڕی عومه‌ر له ماوه‌ی خه‌باتی
پیشمه‌رگانه‌یدا له ده‌یان شه‌ڕی
گه‌وره و بچوكی ناوچه‌ی
مه‌ریواندا به‌و په‌ڕی فیداكاریه
وه به‌شداری كرد. شه‌ڕه‌كانی
ناوشاری مه‌ریوان، گرتنی چه‌ندین
مه‌قه‌ڕی رژیم بۆ نمونه مه‌قه‌ڕی
ئاوایی ڕه‌شه‌دێ، عه‌ملیاتی
گه‌وره‌ی ٣١ خوردادی ساڵی ٦٤ له
ئاوایی نشكاش، وه گه‌لیك
عه‌مه‌لیاتی كه‌مین دانان له
سه‌ر جاده‌ی سنه- مه‌ریوان و تیك
شكاندنی چه‌ندین گروهی زه‌ربه‌تی
رژیم، به‌شیكی له‌و چالاكیانه ن
كه هاوڕی عومه‌ر هه‌ڵسووڕوانه
تیایاندا به‌شداری كرد.
هاوڕی عومه‌ر به هۆی لیهاتووی و
جه‌ساره‌تیكه‌وه که له
به‌ڕیوه‌بردنی فه‌عالیه‌تی
نیزامی‌دا بووی، مه‌سئولیه‌تی
نیزامی تیم و پاشانیش
مه‌سئوولیه‌تی ده‌سته‌ی له
گوردانی كاك فوئاد دا پێ سپیردرا.
به داخه‌وه ئه‌م هاوڕی
خۆشه‌ویسته‌مان ڕوژی ٢ی خوردادی
ساڵی ٦٦ له جه‌ریانی تیك شكاندنی
گروهی زه‌ربه‌تی نه‌بی ئه‌كرم له
نیوان دی یه‌كانی بالك وشارانی
نزیك شاری مه‌ریوان دا كه‌وته
به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له
ڕیگای ڕزگاری چینی كریكار و
سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
یادی هاوڕی عومه‌ری خۆش نه‌واز
به‌رز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بی.
|