|
به‌رز و
به‌ریز بیت یادی هاوریی خوشه‌ویست
و پیشمه‌رگه‌ی شورشگیری كومه‌له
وئەندامی حێزبی کومونێستی ئێران
هاوری قه‌سیمی
مه‌ولوودی
سێمای دلسوزانە و سه‌میمی،
جه‌سوور و فیداكار، شیلگیر و
ماندوویی نه‌ناسی هاوری قه‌سیمی
مه‌ولوودی، خوشه‌ویست و جیگا
متمانه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی
مهاباد، هه‌رگیز له بیر
ناچیته‌وه.
هاوری قه‌سیم ساڵی ١٣٣٨ له کۆشی
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی جزیاوای ناوچه‌ی مه‌هاباد
له دایك بووە.
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه توانای
كاركردنی په‌یدا كرد، هاته
مه‌یدانی كار ، كار له مووچه و
مه‌زرا، كریكاری لیره و له‌وی
له‌و كارانه بوون كه له
سه‌رده‌می ژیانیدا پی یانه‌وه
خه‌ریك بوو هه‌تا ژیانی خوی و
خانه‌واده‌كه‌ی دابین بكا. هاوری
قه‌سیم له جه‌رگه‌ی ئه‌م ره‌نج و
مه‌ینه‌تانه‌دا نابه‌رابه‌ری نیو
کۆمەڵگای سه‌رمایه‌داری هه‌ست پی
كرد.
راپه‌رینی شكوداری سالی ٥٧
مه‌یدانیك بوو بو په‌ره‌وه‌رده
بوونی زور یه‌ك له كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشانی وه‌ك هاوری
قه‌سیم.
پاش
راپه‌رین و هاتنه سه‌ر كاری ج.ا
و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م رژیمه
كونه‌په‌ره‌سته هیرشی درندانه‌ی
خوی بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
ده‌سكه‌وته‌كانی شورش بۆ سه‌ر
كوردستان ده‌س پیكرد، هاوری
قه‌سیم به ناسینی ماهییه‌تی دژ
به شورشی ئه‌م رژیمه خه‌بات
وتیكوشانی خوی دریژه پێداوسالی٥٩
بە ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له‌پەیوەست بوو.
هاوری قه‌سیم به هوى موشكلاتی
خانه‌واده‌كه‌یه‌وه ناچار بوو
رێزی پیشمه‌رگه‌کانی کٶمەڵە بەجێ
هێلی وبۆ دابێن کردنی بژێوی
بنەماڵەکەیان روی كرده
كوره‌خانه‌كان ودەستی دایە كار
كردن.
له‌و مایه‌وه‌دا په‌یوه‌ندی له
گه‌ل هەسوراوانی كومه‌له قایمتر
كرد و به ناسینی روشن تری
ئامانج و سیاسه‌تی كومونیستی ی
كومه‌له، ئه‌مجارە وه‌ك
هەڵسوراوێکی دلسوز و تیكوشه‌ر
ده‌ستی به تێکۆشان كرده‌وه، له
جه‌ره‌یانی ئه‌و فه‌عالییه‌ته‌دا
به هوی هاوكاریی نزیك و گه‌رم و
گور له گه‌ل پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له، بو ماوه‌ی سێ مانگ و
نیو كه‌وته زیندانی ج.ا و به
توندی شكه‌نجه درا.
پاش
رزگار بوون له زیندان كه‌وته
داوی سه‌ربازگیری رژیم و پاش مانگ
و نیویك له مه‌ركه‌زیكی ئامووزشی
سه‌ربازیی رژیم هه‌لات.
پاش
هه‌لاتنی له سه‌ربازی ، زستانی
سالی ٦٦ هاوری قه‌سیم جاریكی تر
بو دریژه دانی خه‌بات و تیكوشانی
هاته‌وه ناو ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له و پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ئامووزشی پیشمه‌رگایه‌تی
له گوردانی ٢٤ی مهاباد سازمان
درا. له ماوه‌ی ژیانی
پیشمه‌رگایه‌تیدا زو زوو توانی
له دلی هاوسه‌نگه‌رانیدا جیگا
بكاته‌وه‌و ببیته ره‌فیقیكی
خوشه‌ویست و جیگای متمانه.
هه‌ر له ئامووزشگاوه به شوور‌و
شه‌وقه‌وه كه‌وته شوین ئاواتی
دیرینه‌ی كه فیر بوونی خویندن و
نووسین بوو و له ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا به‌م ئاواته‌ی گه‌یشت.
هه‌ر وه‌ها له پال خویندن و
تیكوشانی شورشگیرانه‌یدا هه‌ولی
ده‌دا عیلمی رزگاڕی هاوچینه‌كانی،
عیلمی ماركسیسزم فیر بی و،
به‌مجوره خوی بو وشیار
كردنه‌وه‌ی هه‌ر چی زیاتری
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان ته‌یار
بكا.
له‌ماوه‌ی ژیانی پیشمه‌رگایه‌تیدا
له گه‌لیك جه‌وله‌ی سیاسی و
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچو‌وكدا
هه‌لسووراوانه، به‌شداریی كرد و
چالاكی له خوی نواند.
.
سه‌ره‌ئه‌نجام هاوری قه‌سیمی
مه‌ولوودی له‌جه‌رگه‌ی ئه‌م
ره‌وته روو له گه‌شه‌یه‌دا رۆژی
٢٣ی مانگی خەرمانانی سالی ٦٦ له
كاتی به‌ریوه‌بردنی
مه‌ئموورییه‌تیكی ته‌شكیلاتیدا
له ناوچه‌ی بانه به هوی
ته‌قینه‌وه‌ی مینیکی
بەکرێگێراوانی رژیمەوە گیانی له
پیناو رزگاری بی به‌شان و زور
لیكراوان‌دا به‌خت كرد.
یادی به‌رز و ریگای پیروزی پر
ریبوار بیت.
|