|
به‌ریز بێ یادی هاوڕی كه‌ماڵی
ئیسماعیلی (دكتور ره‌حمه‌ت)
هاوری كه‌مالی ئیسماعیلی كه له
نیو هاوسه‌نگه‌رانی دا به دكتور
ره‌حمه‌ت ده‌ناسرا سالی ١٣٤٠ له
ئاوایی باوه‌رێزی سنه له دایك
بوو. ده‌ورانی سه‌ره‌تایی خۆیندنی
هه‌ر له ئاوایه‌كه‌ی خویان
ته‌واو كرد.
پاشان هاورێ كه‌مال بو دریژه‌ی
خویندن چوو بۆ شاری تاران. كاتیك
ده‌نگی ئیعترازی جه‌ماوه‌ری
خه‌لكی ئیران به دژی رژیمی شا
به‌رز بۆوه، هاورێ كه‌مالیش كه
خۆی سه‌ر به‌و نه‌سڵه مه‌حرووم و
به‌ش مه‌ینه‌ته بوو تیكه‌ل
ئیعترازاتی ئه‌و سه‌ر ده‌مه بوو.
ورده ورده له گه‌ڵ مه‌سایلی
سیاسی ئاشنا بوو، پاش سه‌ركه‌وتنی
راپه‌رینی ٥٧ گه‌رایه‌وه شاری
سنه و دواتریش چووه ئاوایی
باوه‌رێز. ئه‌و ده‌ورانه خۆی به
تیكۆشه‌رێكی ریگاری كومه‌له
ده‌زانی و جگه له به‌شداری
فه‌عالانه له خۆپیشاندانی شاری
سنه‌دا، له ئاوایی خۆشیان
دریژه‌ی به هه‌لسوورانی خوی
ده‌دا.
به هوی كاری هاوری گیانبه‌خت
كردوو كه‌ریم ی حاجی میرزایی
موعه‌لیمی شۆرشیگر له ئاوای
یه‌كه‌یان، به تیکوشانی بی وچان
له نیو ژنان و پیاوانی ئاوایی دا
له سه‌ر مه‌سایلی جۆراوجۆری
سیاسی و خه‌باتكارانه ده‌وان و
ته‌ئسیری زۆریان هه‌بوو.
هاوری كه‌مال دوای هیرشی
سه‌ركوتگه‌رانی رژیم له موردادی
٥٨ بو سه‌ر كوردوستان به ناچار
بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌رایه‌وه بۆ شاری
تاران، وه دریژه‌ی هه‌لسوورانی
سیاسی له‌و شاره زیاتر له جاران
په‌ره پێ دا. دوای شكستی
هیزه‌كانی ج.ا له به‌رانبه‌ر
موقاوه‌مه‌ت و موبارزه‌ی
شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان
جاریكی تر گه‌رایه‌وه شاری سنه
له پێوه‌ند له مه‌قه‌ڕه‌كانی
كۆمه‌ڵه ئه‌ركی شورشگیرانه‌ی وه
ئه‌ستو گرت.
له جه‌ریانی شه‌ری قاره‌مانانه‌ی
خه‌ڵكی شاری سنه دژی هیرشی جنایه
كا‌رانی ج.ا كه ٢٤ رۆژی خایاند
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد‌و، پاش
داگیر كه‌رانی شاری بۆ چه‌ند مانگ
چووه بو تاران و پاشانیش
گه‌ڕایه‌وه ئاوایی باوه‌ریز.
هه‌تا هاوێنی سالی ٦٠ وه‌ك
هاوڕییه‌كی دڵسوزی كۆمه‌ڵه له
ته‌بلیغی بیروباوه‌ڕی كۆمۆنیستی،
په‌یوه‌ندی سیاسی له گه‌ڵ لاوان
و زه‌حمه‌تكیشانی ئاوایی
یه‌كه‌یان، بڵاو كردنه‌وه‌ی
نه‌شریات و نوسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه
و شیعار نووسینی له سه‌ر ده‌ر و
دیواره‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی ماڵی بۆ پیشمه‌رگه‌كان
له هیچ فیداكاریك دریغی
نه‌ده‌كرد و خۆی پیوه ماندو
ده‌كرد.
هه‌ر بۆیه پولیسی رژیم پێیان
زانی‌و ئه‌م جاره بۆ دریژه‌دان
به خه‌باتی خۆی هاته نیۆ
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه و
زستانی ساڵی ٦٠ دوای دیتنی
ده‌وره‌ی سیاسی، نیزامی بوو به
پیشمه‌رگه و به‌هاری ساڵی ٦١
ده‌وره‌ی ئامووزشی پزشكیاری
ته‌واو كرد و له په‌لی شه‌هید
سه‌لاح سازمان درا.
له‌و ده‌ورانه‌دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش
مانگ له تیكۆشانی هاورییانمان
له مه‌نته‌قه‌ی ساراڵ و چه‌ند
عه‌مه‌لیات له گه‌ڕه‌كی ته‌ق
ته‌قان و ئاوایی باقلاوا و
شوینه‌كانی تر به‌شداری
هه‌ڵسوراوانه‌ی بوو، پاییزی ئه‌و
ساڵه ناردرایه هێزی شوان و
ئه‌ركی پزشكیاری هێزی پی سپیردرا،
كه دڵسوزی و خه‌م خۆری یه‌كانی
له نیۆ خه‌ڵك و هاوسه‌نگه‌رانی
دا له بیر ناچنه‌وه.
له دریژه‌ی ئه‌م كار و
هه‌وڵدانه ماندوی نه‌ناسانه‌دا
پاییزی ساڵی ٦٢ بوو به ئه‌ندامی
حكا و ئه‌و جار زۆر زیاتر توانی
له كار و فه‌عالییه‌تی
واحیده‌كه‌یان دا ده‌وری بێ و
بتوانی هیز و ئیستعدادی
خه‌باتكارانه‌ی وه كار بخا.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا بوو كه
به هۆی لیهاتوویی و لی زانی له
كاری ته‌بلیغی و سیاسی له نیۆ
خه‌ڵكدا وه‌ک ئه‌ندامی كومیته‌ی
به‌خشی ناردرایه چه‌م شاری سنه.
به‌هاری ٦٣ ناردرایه گوردانی
شوان و ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ر
له‌م مه‌نته‌قه‌یه بوو. هاوڕی
كه‌مال ئیسماعیلی، پاشی شه‌ش مانگ
له فه‌عالییه‌تی به‌رچاوی له
ده‌وروبه‌ری شار هه‌تا ساڵی ٦٦
له گوردانی شوان له ده‌سته‌ی
سازمانده‌یی چه‌م شار و واحدی
شاری خه‌ریكی هه‌ڵسووران بوو كه
له هه‌موو ئه‌و كارانه‌دا
لیبراوی و ئیحساسی مه‌سئولیه‌تی
شیاوی كۆمۆنیستیكی له خۆی نیشان
دا و خۆیشی هه‌تا ده‌هات به
ئه‌زموون تر و كارامه‌تر ده‌بوو.
به تایبه‌ت كاتیك كه له گه‌ڵ
واحیدی شاری سنه بوو به هۆی
ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ خه‌ڵكی شار
توانی له به جی گه‌یاندنی
ئه‌ركه‌كان و مه‌ئموریته‌كانی
ئه‌و واحده له نیۆ شار و
راگه‌یشتنی به وه‌زعی
برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كان به‌و
په‌ڕی جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌ته‌وه
به‌شداری بكا.
ساڵی ٦٤ هاوڕی كه‌مال له
پینجه‌مین ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی
حیزبی ئوكتوبردا به‌شداری كرد كه
توانی زیاتر له گه‌ل مه‌سایلی
كومونیستی خه‌باتی ریگای رزگاری
كریكاران ئاشنا بێ.
هاوڕی كه‌ماڵ له فه‌عالییه‌تی
نیزامیش دا هاوڕییه‌كی هه‌ڵسوڕو
لیهاتوو بوو، و له زۆربه‌ی
شه‌ڕه‌كانی هاوڕییانی تیپی ١١ ی
سنه‌دا چ وه‌ک پزشكیار و چ وه‌ك
پ.م هه‌لمه‌ت به ر به‌شداری بوو.
بۆ نمونه له گرتنی پایگاكانی
رژیم له ئارێنان، توارمه‌ڵا،
هاڵه‌یه‌ره و ئه‌ویهنگ، باینچۆ،
تازه‌ئاوا، بلچه‌سوور، مامۆڵه،
ته‌ێناڵ، ساوسڵیمانه، كه‌ڕه‌سی،
ته‌ورێوه‌ر و ده‌یان عه‌مه‌لیاتی
سه‌ركه‌وتووانه‌ی تر و چه‌ندین
جاریش تیك شكاندنی هێرشی
جنایه‌تكارانی رژیم، ده‌ور
ونه‌قشی هاوڕییه‌كی كارزان و
لیهاتووی بوو.
سه‌ر ئه‌نجام هاوری كه‌مالی
خوشه‌ویست ساڵی ٦٦ له كاتیك دا
كه تازه گه‌رابووه‌وه نیو ریزی
هاورییان گوردانی شوان ریكه‌وتی
٢٧ اسفندی سالی ٦٦ له جه‌ریانی
شه‌ریك زۆر سه‌خت و نابه‌رابه‌ر
له گه‌ل جنایتكارانی رژیمی
ئیسلامی و به هوی مه‌سموم بونی
به شیمیایی بارانی شاری
هه‌لبجه، پاش شه‌ریكی
قاره‌مانانه له گه‌ل هاوری و
برای خوشه‌ویستی هاوری بدیعی
اسماعیلی گیانی ئازیز و
خوشه‌ویستی به‌ختكرد.
یاد بۆ هه‌تا هه‌تایه له
دلماندا ده‌ژی.
|