|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
هاوڕێ ره‌حمه‌تی كلاه قووچی!
هاوری ره‌حمه‌تی كلاه قووچی سالی
١٣٤٦ له شاری سنه له دایك بوو.
وه هه‌ر له‌و شاره هه‌تا سالی
ئه‌وه‌لی راهنمایی ده‌رسی خویند.
راپه‌رینی سالی ١٣٥٧ بۆ هاوری
ره‌حمه‌ت كه تازه لاویك بوو،
شادی و شوور و شه‌وقێكی تایبه‌تی
به دوا وه بوو. ئه‌و ویرای
جه‌ماوه‌ری خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش
له خۆپیشاندانه‌كاندا به شداری
ده‌كرد.
بوونی فه‌زای سیاسی و دێموكراتیك،
كه پیش له راپه‌رین له شاری
سنه هاتبوه كایه‌وه و ههوهتر
جهوو فه‌زای سیاسی له نیۆ
بنه‌ماله‌ی هاوری ره‌حمه‌ت،
كاریگه‌رێكی زۆری له سه‌ر هاوڕێ
ره‌حمه‌ت دانا كه له گه‌ڵ
مه‌سایلی سیاسی تیكه‌ڵ بێ، وه
به شوور و شه‌وقێكی زۆره‌وه
ده‌ستی به هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه له بنكه‌ی گه‌ره‌كی
"ئاغازهمان"ی شاری سنه كرد.
ره‌حمه‌ت كه هه‌لقولاوی
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیری بوو، به
روحیه‌یه‌كی موعتهرێز و موبارزه
وه بار هاتبوو، به دوای
داگیركرانی شاری سنه له لایه‌ن
هیزه‌كانی ج.ا یه‌وه له نیۆ
هاوكلاسی یه‌كانی و دوستان
وئاشنایانی خۆیدا تا ئه‌و
جیگایه‌ی له توانایی دا بوو له
كۆمه‌ڵه وسیاسه‌ته‌كانی پشتیوانی
ده‌كرد. ته‌بلیغاتی پاسدار
موعلیمهكانی دژی بزووتنه‌وه‌ی
حه‌ق خوازی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی
كوردستان له قاو ده‌دا و له
به‌رانبه‌ر دروهكانیاندا
راده‌وه‌ستا و شیعاری ده‌دا. هه‌ر
ئه‌مانه ببوونه هۆی خۆشه‌ویست
بوونی هاورێ ره‌حمه‌ت له نیۆ
هاوكلاسی یه‌كانیدا.
هاورێ ره‌حمه‌ت سالی ١٣٦٠ له
په‌یوه‌ندی ته‌شكیلاتی له گه‌ل
كۆمه‌ڵه دریژه‌ی به هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی خۆی له
گه‌ره‌كه‌كانی "ئاغا زه‌مان" و
"تازئاوا" ی سنه دا و ئه‌م
هه‌لسوورانه‌ی ئه‌و له چاوی
دوژمن شاراوا نه‌بوو، وه دوژمن
له هه‌ولی گرتنی دا بوون، به‌ڵام
پیش ئه‌وه‌ی بكه‌ویته داویان
شاری به جێ هیشتوو هاته نیۆ
ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
هاوڕێ ره‌حمه‌ت له نیۆ ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا، له گوردانه‌كانی
كاوه و شوان، له ناوچه‌ی جنووب،
له گروهی هونه‌ری و هی تر دا
هه‌لسوورانی بوو وه له ته‌واوی
ئه‌م مه‌یدانانه‌دا جددیت و
دڵسوزی زۆری له خۆشیان دا و وه‌ك
هاورێ یه‌كی جه‌سوور و
ره‌زمه‌نده ناسرا.
تایبه‌ت مه‌ندی به‌ر چاوی هاوڕێ
"رحمه‌ت كلاه قووچی" له‌وانه:
دلسۆزی، لێهاتوویی و ئیمانی
راسته‌قینه به ئامانجه‌كانی
حیزبی كۆمۆنیست و یار و یاوه‌ری
زه‌حمه‌تكێشان، رۆژ به رۆژ زیاتر
ئه‌وی له نیو هاورێانی
هاوسه‌نگه‌ری به تایبه‌تی له
نیۆ كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیشی
كوردستاندا خۆشه‌ویست ده‌كرد.
هاوری ره‌حمه‌ت، زستانی سالی ١٣٦٦
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران.
به داخه‌وه ریكه‌وتی ٢٧ اسفند
ساڵی ١٣٦٦ دوای مه‌سمووم بوون به
شیمایی بارانی شاری حه‌له‌بچه
به ده‌ستی رژیمی به‌عسی عیراق و
شه‌ریكی نابه‌رابه‌ر له گه‌ل
هیزیكی زوری رژیمی ئیسلامی گیانی
به‌ختكرد.
یادی هاوری ره‌حمه‌تی كلاه قووچی
به‌ریزه و ریگای، هه‌تا به‌دی
هاتنی ئامانجه‌كانی، پر له
ریبواری ماندوویی نه‌ناسه.
|