|
به‌رێز بێ یادی پشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه هاوری سابیر
مه‌له‌كی!
هاوری سابیر سالی ١٣٤٨ له ئاوایی
كۆركۆره‌ی چه‌م شاری سنه له
دایك بوو، هێشتا مندال بوو كه
له جه‌ریانی ته‌سادوفی ماشین دا
دایك و باوكی له ده‌ستدا. ئه‌م
وه‌زعه جگه له مه‌حروم كردنی
خۆی و براكه‌ی له میهر و
مه‌حه‌به‌تی دایك و باوكی،
ده‌روازه‌ی زۆر مه‌حرومیه‌تی تری
لێ كرده‌وه و كێشایه مه‌یدانی
كار، و شوانی و ئاودیری و درۆینه
ی كرد و به‌م جۆره ویرای براكه‌ی
ژیانی خۆیان ته‌ئمین ده‌كرد. بۆ
كه‌سیكی ئاوا كه ده‌یان
مه‌حروومیه‌ت وبێ به‌شی له ژیانی
هه‌موو رۆژه‌ی دا دووپات
ده‌بۆوه‌و ده‌ی دیت كه خاوه‌نانی
واقه‌عی و به‌رهه‌م هینه‌رانی
ژیانی ره‌نگاو ره‌نگ و تیر‌و
ته‌سه‌ڵ بۆ موفته خۆرانی
سه‌رمایه‌دار، یانی كۆمه‌ڵانی
چینی كرێكار خۆیان له‌م
به‌رهه‌مانه بێ به‌رین، دژایه‌تی
له گه‌ڵ ئه‌م نیزامه له
ده‌رونیدا په‌روه‌رده بوو و
سه‌ره‌نجام كێشایه مه‌یدانی
موبارزه.
هه‌لسوورانی وشیاری ده‌رانه‌ی
كۆمه‌ڵه له ناو ئاوایه‌كیان
زیاتر یارمه‌تی كرد تا بتوانێ پێی
به ڕاستی یه‌كانی ئه‌م
كومه‌لگایه و نه‌زمه
زالمانه‌یه ببینی و ریگه‌ی
ریبازی كۆمۆنیستی كریكاران بگریته
به ر و خۆی به تیكۆشه‌ریكی ئه‌م
ریبازه ده‌زانی. له نیۆ ئاوایی
یه‌كه‌یان له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی
ج.ا و ناوه‌رۆكی كونه‌په‌ره‌ستان
قسه و ته‌بلیغی ده‌كرد.
هاورێ سابیری مه‌له‌كی هاوینی
سالی ١٣٦٦ رووی كرده هه‌لسوورانی
چه‌كدارانه و له ئاموزشگای
پیشمه‌رگایه‌تی، پاش ته‌واو كردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
له گوردانی شوان سازمان درا. ئه
و كه خۆی سه‌ر به نه‌سلی ئه‌و
كه‌سانه بوو كه دژی ئه‌م نه‌زم
و نیزامه راساون، زۆر زوو بوو
به هاورێ یه‌كی دلسۆزی
ده‌وروبه‌ری. یه‌كیك له‌و كاره
به نرخانه‌ی كه له‌و
ده‌ورانه‌دا كردی ئه‌وه بوو كه
به عه‌لاقه و جیدیه‌ته‌وه
خه‌ریكی سه‌واد و ده‌رس خۆیندن
بوو، و توانی تاراده‌یه‌ك تیدا
سه‌ركه‌وتوو بێت. هه‌ر وه‌ها وه‌ك
زه‌حمه‌تكیشێكی وشیار هه‌ولی
ده‌دا زیاتر له گه‌ل مه‌سایلی
سیاسی و چینایه‌تی ئاشنا بێ. تا
بتوانێ له جه‌ریانی خه‌باتی
خۆیدا له دیفاع له ئامانج و
ریبازی كریكاران به كاریان بێ
نی و له‌م باره‌شه‌وه هه‌تا
ده‌هات وشیار ده‌بوو وه زیاتر
له گه‌ل ناوه‌رۆكی واقه‌عی
كۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داری و
ده‌سه‌لاتی نه‌گبه‌تی
سه‌رمایه‌داران، وه حكوومه‌تی
كارگه‌ری و بیر و باوه‌ری
كۆمۆنیستی ئاشنا بێ.
ئه‌گه‌ر چی هاورێ سابیر كه‌م
توانی وه‌ك پیشمه‌رگه
بمێنیه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م
مه‌ودایه‌شدا سه‌میمیه‌ت و دلسۆزی
به‌رانبه‌ر كار و تیكۆشان و
هاورییانی ده‌وروبه‌ری له خۆ
نیشاندا.
رۆژی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦
هاورێ سابیر مه‌له‌كه‌ی ناسراو
به سابیر كۆركۆره له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له هاورێیانمان پاش
مه‌سموم بوون به كیمیابارانی
شاری هه‌له‌بجه و له ده‌رگیری
له گه‌ل هێزه‌كانی ج.ا، له نزیك
چۆمی سیراوان ده‌ستگیر كرا.
زیندان به‌شێكی تر له مه‌یدانی
دیفاعی ئه‌م هاورێ فیداكاره‌مان
له ئامانج و بیروباوه‌ری كریكاری
بوو. ماوه‌ی چه‌ند مانگ له
زیندان زۆر فشاریان بۆ هێنا، یان
ته‌سلیم و مل دان به مه‌رگی
هه‌موو رۆژه‌و تواندوه‌و
چه‌وسانه‌وه، یان ئیعدام و مردن
له پێناو ژیانی سه‌ربه‌ست و
ئازادی ئینسانه‌كان دا هه‌لبژیرێ.
به‌ڵام هاوری سابیر كه دڵی پڕ
له نه‌فره‌ت له‌م نیزامه چه‌و
سینه‌ره بوو، وه ده‌مێك بوو
له دژی موبارزه‌ی كرد بوو ریگای
دووهه‌می هه‌لبژارد و گیانی
ئازیزی نایه پیناو تێكوشان بۆ
ئازادی و به‌رابه‌ری و حكومه‌تی
كارگه‌ری.
به درێژه‌ی ریگای سه‌ربه‌رز و
شوجاعانه‌ی وه به دی هێنانی
ئاواته پیروزه‌كانی ریز له یادی
خۆشه‌ویستی ده‌گرین، یادی تا رۆژی
سه‌ركه‌وتن ئازیز و له بیر
نه‌چۆوه‌یه!
|