|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی كریكاری
وشیار و كۆمۆنیست، پێشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه هاورێ
"سه‌بریه دووست كامی" ناسراو به
ئاره‌زوو!
هاوری ئاره‌زوو له سالی ١٣٤٣ له
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی شاری
سنه دا له دایك بوو. به هۆی
ده‌سته‌نگی خانه‌واده‌ه‌یان
ده‌رسی نه‌خۆیند و كێشرایه پای
داری ته‌ون و ده‌ستی كرد به
فه‌رش چنین. ئه‌مه له حالیكدا
بوو كه ده‌ی بینی مناڵی
سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
زۆر كۆك و پۆشته‌ن و ره‌نج و
زه‌حمه‌ت هه‌ر له داستانه‌كان و
ئه‌فسانه‌كاندا ده‌بینن و له
راستی دا له دونیایه‌كی تردا
په‌روه‌رده ده‌بن. هاورێ
سه‌بریه سه‌ره‌رای كار كردن،
كاره‌كانی ناو مالیشی ده‌كرد. بێ
ده‌سه‌ڵاتی و بی مافی، له ژیر
ده‌ستی خاوه‌ن كار و و نێو
كۆمه‌ڵدا ئه‌وه‌نده‌ی تر باری
قورسی ده‌خسته سه‌ر شان.
پاش ماوه‌یه‌ك كه هێندێ وه‌زعی
ژیان یان باشتر بوو له
مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه تا ئه‌وه‌لی
راهنمایی ده‌رسی خوێند. ده‌ورانی
لاويه‌تی هاورێ سه‌بریه هاوكات
بوو له گه‌ڵ هه‌لگیرساندنی
بڵێسه‌ی ئاگری شۆرشی خه‌لكی ئێران
له دژی رژیمی شا وه به هۆی
فه‌زایه‌كی دێموكراتیك و
شۆرشگیرانه كه به دوای
سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ١٣٥٧ وه پیك
هاتبوو، له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی
ئاشنا بوو. ورده ورده له كۆر و
كۆمه‌ڵی كچانی شۆرشگیردا به‌شداری
ده‌كرد.
وه خویشی له‌م ره‌وته‌دا هه
رده‌هات وشیاری سیاسی زیاتروه
چووه سه‌رو باشتر بنچینه‌ی ئه‌م
هه موو بێ مافی و ره‌نج و
كوێره‌وه‌ری یه بێ حاسڵه‌ی
ده‌ناسی و سیمای دزێوی ئه‌م
نیزامه‌ی چاكتر بۆ روون ده‌بۆوه،
هه‌ر بۆیه‌ش زیاتر له‌و
مه‌یدانه‌دا تێوه وه چوو، وه
سه‌ره‌نجام رووی كرده خه‌باتی
چه‌كدارانه‌ی خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش
له دژی ئه‌م نیزامه و له
زستانی ١٣٦٤ دا هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
لیره‌دا گوی ده‌دینه بیره‌وه‌ری
كچیكی پیشمه‌رگه كه له‌م
باره‌وه له گه‌ل هاورێ سه‌بریه
هه‌یه‌تي: ــــــــ من و ئاره‌زوو
كه پێشتر ورده ئاشنا
یه‌تیه‌كمان هه‌بوو، پاش چه‌ند
جار قسه و باس، سه‌ره‌نجام
ته‌سمیمی یه‌كجاریمان گرت كه بێن
بۆ ناو كۆمه‌ڵه. رۆژی یه‌ك
شه‌ممه ١١ی به‌فرانبار بوو، له‌و
شوینه كه پێشتر قه‌رارمان بوو
یه‌كترمان بی ینيه‌وه و
ئه‌وشه‌وه له مالی كه‌سیكی
خۆمان، ماینه‌وه. سه‌رمایه‌كی
زۆر بوو. به‌ڵام خۆشي رزگاریمان
له بن ده‌ستی، گه‌رما به‌خشی
ده‌روونی پر له ئازارمان بوو.
ئاره‌زوو به تووندی خه‌ریكی
ته‌واو كردنی جاكه‌تێكی كاموا بوو
كه له ماوه‌یه‌ك له‌وه
پیشه‌وه ده‌ستی به چینی كرد
بوو.
زۆر خۆشحال بوو ئارامی نه‌ده‌گرت،
ده‌مه‌وبه‌یان بوو كاتێك ویستمان
له‌و ماڵه بینه ده‌ر ئاره‌زوو
به رووی گه‌ش و به زمانێكی
شیرین له گه‌ڵ ژنی ئه‌و ماله
قسه‌ی ده‌كرد. پاش ماڵئاوایی
گه‌رمی ئه‌و بنه‌ماڵه
زه‌حمه‌تكێشه به‌ره‌و شاری سه‌قز
و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌و
شوینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ بوون
كه‌وتینه رێ. نازانم چۆن باسی
ئه‌و كاته بكه‌م كه گه‌یشتینه
ڵای پێشمه‌رگه‌كان برسیكه‌ی شادی
له چاوی ئاره‌زوو دا شه‌وقی
ده‌دایه‌وه و له‌و كاته‌دا سیمای
سه‌بریه پر بوو له هیوا و هۆمید
به رزگاری، به سه‌ركه‌وتن به
سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ی ئاوات و
ئاره‌زووی میلیونها كچی
زه‌حمه‌تكیش یان له گه‌روویاندا
نوقم و گوم كردووه. به‌م جۆره
ئاره‌زوو بوو به پیشمه‌رگه و
پاش ته‌واو كردنی سه‌ركه‌وتوانه
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی_ نیزامی
له گوردانی شوان دا سازمان درا.
ئاشنایی له گه‌ڵ كۆمۆنیزم و
بیروباوه‌ری رزگاریده‌رانه‌ی
كریكاران ده‌روازه‌یه‌كی روون
به‌ره‌و سه‌كه‌وتن بوو كه به‌رو
رووی هاوری ئاره‌زوو كرایه‌وه،
وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵه له هه‌لسوورانی خۆیدا
قین و توانای بۆ بردنه پێشی
ئه‌ركه‌كانی، هه‌ر به‌م ئاسۆی
روونه‌وه خسته گه‌ر. چ ئه‌و كات
له نێو خه‌لكی زه‌حمه‌تكیشدا
حوزوری په‌یدا ده‌كرد و چ ئه‌و
كات كه له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی
بوو، به تایبه‌ت به دلسوزیه‌وه
گوێی بۆ ده‌ردی دڵ و قسه‌كانیان
ده‌گرت، وه به پێی توانا له
كردنه‌وه‌ی گرێی گیروگرفته‌كانیان
یارمه‌تی ده‌دان. له نێو خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش به تایبه‌تی ژناندا
به شوور و شه‌وقیكی تایبه‌تیوه
بۆ وشیار كردنه‌وه‌یان تێده‌كۆشا.
بۆ هه‌ر كۆی ده‌چوو زۆر زوو له
گه‌ل كچان و ژنان ده‌بوو به
ئاشنا و ریگای خه‌بات له دژی
ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره‌ی پێ
ده‌ناساندن.
به داخه‌وه رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ كاتیك چه‌ند واحید له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
جه‌ریانی تووند بوونه‌وه‌ی شه‌ری
نیوان عیراق و ئیران له ناوچه‌ی
حه‌له‌بجه ده‌یان ویست خۆیان
له‌م شه‌ره دوورخه‌نه‌وه له
نزیك چۆمی سیروان له گه‌ل هیزیكی
زۆری ج.ا تووشی شه‌ریكی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر بوون و هاوری
سه‌بریه دووست كامی ناسراو به
ئاره‌زوو پاش شه‌ریكی
قاره‌مانانه و مه‌سموم بوون به
شیمایی باران شاری حه‌له‌بجه
كه‌وته به‌ر گولله‌ی رژیم و
گیانی به‌خت كرد.
یادی هاورێ سه‌بریه دووست كامی
بۆ هه‌میشه له دلماندا زیندوو
ده‌مینیته‌وه و به درێژه‌ی
ریگایی پیروزی هه‌تا دامه‌زراندنی
حكوومه‌تی چه‌وساوه‌كان رێز له
یادی ئازیزی ده‌گرین!
|