به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیزی
هاورێ سه‌لاحی به‌شاره‌تی كادری
لێهاتووی ریزه‌كانی كومه‌له و
سیمای ناسراوی نیو زه‌حمه‌تكێشانی
مه‌لبه‌ندی جنووب!
هاوری سلاحی به شارتی ساڵی ١٣٣٥
له شاری "سنه" له
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش دا
له دایك بوو.
هێشتا منداڵ بوو كه باوكی له
ده‌سدا. به مه‌رگی باوكی وه‌زعی
مه‌عیشه‌تی خانه‌واده‌یان دژوارتر
بوو. تازه لاو بوو كه هه‌ندێك
تایبه‌ت مه‌ندی به‌رز له
شه‌خسیه‌تی هاوری سه‌ڵاحدا شكل
یان گرت.
له جه‌ریانی كرێكاری له
شیركه‌ته ساختمانی و جاده سازی
یه‌كاندا گه‌لێك ره‌فیقی كریكاری
په‌یدا كرد و مه‌تانه‌تی
ره‌فیقانه ده‌رحه‌ق به‌و
دۆستانه‌ی، هه‌ر له‌و كاته‌وه
كه‌سێكی له دڵان نزیك و
شه‌خسیه‌تی كی میهره‌بانی له ناو
كرێكاراندا پێدا.
ماڵه‌كه‌یان ئه‌غڵه‌ب جێگای كۆ
بوونه‌وه و دانیشتنی سه‌میمانه‌ی
هاورییانی كریكاری بوو.
له ساڵه‌كانی ئاخری
ده‌بیرستانیدا له كۆمیته‌ی
"پیكار با بی سوادان" دا
دامه‌زراو شه‌وانه ده‌رسی
ده‌وته‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه بوو
كه له كلاسی ده‌رس، به پێی
تایبه‌ت مه‌ندی مه‌تین و
خۆشه‌ویستانه‌ی رابته‌یه‌كی
دوولایه‌نه له نێوان ئه‌و و
شاگردهكانی دا پیك هات.
شاگردهكانی كلاسی شه‌وانه
ئه‌غڵه‌ب كرێكارانێكی به سابقه
بوون كه زۆربه‌یان له شۆینی
كاردا باوه‌ڕ پیكراو و خۆشه‌ویستی
كریكاران بوون. كریكارانێكی
جه‌سوور بوون كه له رووی خاوه‌ن
كاره‌كاندا به سه‌ری به‌رزه‌وه
له مافی خۆیان و باقی كریكاران
دیفاع یان ده‌كرد.
به‌ڵێ! به‌م شێوه‌یه هاورێ
سه‌ڵاح له سه‌ر كلاسی ده‌رس،
چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه و نوسینی
فێری ئه‌و كرێكارانه ده‌كرد، له
هه‌مان كاتدا خۆیشی شاگردێكی گوێ
ڕایه‌ڵی ئه‌وان بوو وه له گیر و
گرفتی ژیان و ئاوات و
ئاره‌زووه‌كانیان وهه‌ر وه‌ها
ئێعتراز و خه‌باتیان له دژی ئه‌م
وه‌زعه‌یان سه‌ری ده‌ر دێنا.
ساڵی ١٣٥٥ له ته‌ریق دۆسته‌كانی
یه‌وه له گه‌ڵ كۆر و كۆمه‌ڵه
شورشگیرانه‌كانی دانشجوویانی
دانشگای ته‌ورێز ئاشنا بوو وه
له ژێر ته‌ئسیری خه‌باتی
دانشجووییدا ده‌ستی به
فه‌عالییه‌تی سیاسی كرد و
ئێعلامیه و تراكتی ده‌نووسی و
بلاوی ده‌كرده‌وه.
ساڵی ١٣٥٦ كه له دانش سه‌رای
راهنه‌مایی "سنه" دانشجوو بوو،
هاوكات له گه‌ڵ هه‌ڵ گیرسانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌ویش
یه‌كیك له فه‌عالین و
تیكۆشه‌رانی موبارزه‌ی دانشجوویی
له دانش سه‌را بوو.
ساڵی ١٣٥٧ یه‌كه‌مین ته‌شكیلاتیكی
سیاسی كه هاورێ سه‌لاح
په‌یوه‌ندی پێوه گرت، اتحادیه
یه‌ی كۆمۆنیسته‌كانی ئیران بوو.
ئه‌وه‌ی بۆ هاورێ سه‌لاح
ئه‌هه‌مییه‌تی هه‌بوو وه تاكاتی
مه‌رگی سه‌ر به‌رزانه پێی
وه‌فادار مایه‌وه، ئه‌وه بوو
كه ریبواریكی تیكۆشه‌ری خه‌باتی
كریكاران و دامه‌زراندنی
سۆسیالیزم بێ.
له جه‌ریانی راپه‌رینی ساڵی ١٣٥٧
دا هاورێ سه‌لاح یه‌كیك له
هه‌لسووراوان و تیكۆشه‌رانی ناو
شاری "سنه" بوو. به شۆین
راپه‌ریندا هاوری سه‌لاح وێرای
چه‌ند ره‌فیقی تری سازمانی ره‌زمی
دانشجوویان و دانش ئامووزانیان
پیك هێنا.
دوای هیرشی ج.ا بۆ سه‌ر كوردستان
وشكل گرتنی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی كوردستان، دیسان
هاوری سه‌لاح له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
له هاورییانی گروهیكیان به ناوی
"ندای زه‌حمه‌تكیشان" پیك هێنا و
ده‌ستیان به بلاو كردنه‌وه و
باز ته‌كسیری ئێعلامیه و هه‌واڵی
موبارزاتی باقی شاره‌كانی ئیران
كرد. ئه‌و سه‌رده‌مه هاوری
سه‌لاح ده‌بیری مه‌دره‌سه‌ی
راهنه‌مایی "بێساران" بوو. وێرای
ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئاموزشی
ماركسیزم ، به لاوانی
زه‌حمه‌تكیش مه‌دره‌سه ده‌دا و
ئه‌وانی له گه‌ڵ علمی رزگاری و
خه‌باتی كریكاران ئاشنا ده‌كرد.
هه‌ر وه‌ها له نیۆ
زه‌حمه‌تكیشانی ئاوایی شدا وه‌ك
رۆخساریكی خوشه‌ویست و سه‌میمی
ناسرا بوو. به جۆرێك كه ئێستاش
سیمای خۆشه‌وسیتانه‌ی، قسه و
ئامووزشه‌كانی و ئه‌خلاقیاتی
به‌رز وشورشگیرانه‌ی وه به
كورتی شه‌خسیه‌تی انقلابی و
كریكاری ئه‌و مۆعه‌لمه
تێكۆشه‌ره له بیر خه‌ڵكی ئه‌و
ئاوایی یه نه‌چووه ته‌وه و
وه‌ك یادگاری شیرین له گه‌ڵ
بیره‌وه‌رییه‌كانی یه‌ك به یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و دێ یه
تێكه‌ڵ و ئاوێته بوون.
دوای شه‌ڕی ٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه
كه چالاكانه تێدا به شداری
كرد، له ئاخر و ئۆخری ساڵی ١٣٥٩
دا وه‌ك هاورێ یه‌كی كۆمه‌ڵه
درێژه‌ی تێكۆشانی به‌و
ته‌شكیلاته‌وه گرێ دا و له
پایزی هه‌ر ئه‌و ساڵه دا له
چه‌ك كردنی سپای ئیرتجاعی رزگاری
دا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه
به‌شداری كرد.
له ماوه‌ی هه‌ڵسوورانی له
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌دا له
مه‌سئوولێیه‌تی مه‌قه‌ڕه وه له
ئاوایی "پایگلان" هه‌تا مه‌سئوولی
سیاسی ده‌سته، له به‌هاری ساڵی
١٣٦٠ دا له ناوچه‌ی "كامیاران" ،
هه‌تا مه‌سئوولێیه‌تی سیاسی
زیندانی مه‌ركه‌زی، كاركردنی له
ده‌نگی شورشی ئێران، له ساڵی
١٣٦٢ دا بوونی له كاری ستادی
وه‌ك ده‌ستیاری ته‌بلیغاتی
كومیته‌ی مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه، وه
له ساڵی ١٣٦٤ وه هه‌تا ساڵی
١٣٦٦ فه‌عالییه‌تی له
ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی مه‌كه‌زی
كۆمه‌ڵه‌دا هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
ناوچه‌ی سنه و سازمان درانی له
گوردانی ئاریزدا وه‌ك مه‌سئوولێكی
سیاسی، ئه‌و مه‌یدانانه بوون كه
ئه‌و كادر ئازیزه گه‌لیك ده‌رس و
ته‌جره‌به‌ی له فیداكاری و
ماندوویی نه‌ناسی له خۆی به جێ
هیشتووه.
به داخه‌وه ریكه‌وتی ٢٧ اسفندی
سالی ٦٦ هاوری سه‌لاحی ئازیز دوای
مسموم بوون به شیمیایی بارانی
هه‌له‌بجه و شه‌ری سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر له گه‌ل جنایتكارانی
ج. ا گیانی ئازیز و خوشه‌ویستی
به‌خت كرد و بۆ هه‌میشه به جی
هیشتین.
به مه‌رگی هاوری سه‌لاح حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران ، یه‌یكی له
باشترین كادره‌كانی و كومه‌ڵانی
كریكار و زه‌حمه‌تكیش، یه‌كیك له
دلسوزترین و كار لێهاتووترین
ریبه‌رانی له ده‌ستدا.
به دریژه‌ی رێگای هاوری سه‌لاح
ریز له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی
ده‌گرین.
|