|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاوری شاهروخ بنی به‌شه‌ر ناسراو
به "ده‌بیر" سیمای ناسراوی نیۆ
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كانی ساراڵ
و چه‌م شاری سنه
هاوری شاهروخ ی بنی به‌شه‌ر سالی
١٣٤٣ له شاری سنه له دایك بوو.
هه‌تا كلاسی دووهه‌می ده‌بیرستان
ده‌رسی خویند. سه‌رده‌می لاوی
هاوری شاهروخ هاوكات بوو له گه‌ل
كه‌وتنه رێی شه‌پولی ئاخیزی
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكیش و شورشگیر
بۆ روخاندنی رژیمی شا. هاوری
شاهروخ له كۆمه‌لگایه‌ك دا
گه‌وره ببو كه زولم و زۆر و
ته‌حقیر و سته‌م بۆ سه‌ر ژیانی
ملیونها خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش زۆر
ئاسایی ده‌ینواند، به دڵیكی پر
له هیوا به نه‌مانی ئه‌م سیما
دزیوه له ژیانی به‌شه‌ر و
به‌هره‌مه‌ند بوونی هه‌موو
ئینسانه‌كان له به‌رهه‌مه‌كانی
ده‌سكردی خۆیان، تیكه‌لاوی
شه‌پولی خرۆشاوی شۆرشی سالی ١٣٥٧
بوو. هاورێ شاهروخ پاش
سه‌ركه‌وتنی راپه‌رین رووی كرده
خه‌باتی سیاسی و بوو به
لایه‌نگری سازمانی چریكه
فیداییه‌كان. به دوای ماوه‌یه‌كی
كه‌م دا په‌یوه‌ندی له گه‌ل ئه‌م
سازمانه نه‌ما و سالی ١٣٦٠
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
بوو به هه‌لسووراویكی دلسوزی
كۆمه‌له. ماوه‌ی سێ ساڵ وه‌ك
هه‌لسووراوێكی شۆرشكگیری كومه‌له
ئه‌ركه‌كانی به باشی به جێ
ده‌گه‌یاند و له نیۆ كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشاندا سیاسه‌ته‌كانی
كومه‌له‌ی به باشی ته‌بلیغ
ده‌كرد و یارمه‌تی مالی بۆ
كۆمه‌له كۆ ده‌كرده‌وه.
سالی ١٣٦٣ هاوری شاهروخ چی تر
مه‌جالی ئه‌و شیوه هه‌لسوورانه‌ی
بۆ نه‌ما و رووی كرده
پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه و پاش
تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی- نیزامی
له گوردانی شوان‌دا سازمان درا.
هاوری شاهروخ هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه جیدیه‌ت و دلسۆزی
زۆری له خۆ نیشان دا و له
سه‌رجه‌می هه‌لسوورانی سیاسی-
نیزامی هاورێ یانی گۆردانی شوان
له‌و ده‌ورانه‌دا به دژی هیزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ج.ا به‌شداری
كرد. له هه‌لسوورانی هاوری یانی
تیپی ١١ی سنه له ساله‌كانی ٦٣ و
٦٤، ٦٥، ٦٦ له‌وانه شه‌ره‌كانی
"نشكاش" سه‌ڵ واتاوا و گه‌ره‌كی
شه‌ریف ئاوای شاری سنه به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی جسوور و فیداكاری
كۆمه‌ڵه له سه‌نگه‌ری پیشه‌وه
رقی پێرۆزی ده‌كرده بلیسه‌ی ئاگر
و به سه‌ر سه‌نگه‌ری
داگیركه‌راندا داي ده‌باراند.
هاوێنی سالی ١٣٦٥ له جه‌ریانی
گرتنی پایه‌گای. "بازی ره‌وا" دا
بریندار بوو كه به دوای سارێژ
بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی به
وره‌یه‌كی خه‌باتكارانه‌وه
گه‌رایه‌وه نیۆ هاوسه‌نگه‌رانی و
دریژه‌ی به هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی خۆیدا.
هاوری شاهروخ بنی به شه‌ر ناسراو
به "ده‌بیر" سالی ١٣٦٤ به هۆی
لیهاتوویی و كارزانی یه‌وه بوو
به جیگیری فه‌رمانده‌ی ده‌سته و
له مانگی رێبه‌ندانی ئه‌و ساله‌ش
دا بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران.
هاوری شاهروخ هاوینی سالی ١٣٦٥ بۆ
ماوه‌ی چه‌ند مانگ له ده‌سته‌ی
رێكخستنی به‌شی "سارال" دا كاری
كرد. كه له‌و ماوه‌یه‌دا بێ وچان
بۆ په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تی له
گه‌ل خه‌لكی زه‌حمه‌تكیشی ئه‌و
ناوچه‌یه بۆ ریكخستن و هان
دانیان له دژی ده‌سه‌لاتی
نه‌گبه‌تی ج.ا و سیاسه‌ته دژ به
شورشه‌كانی و، وه بۆ خه‌باتی
شورشگیرانه له پێناو
دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كاریگه‌ری
هه‌ولی ده‌دا و بی وچان
تیده‌كوشا. ئه‌م كار و ته‌لاشه
ماندویی نه‌ناسانه‌یه‌ی كرد بووی
به سیمایه‌كی ناسراوی
زه‌حمه‌تكیشانی "سارال" و له نیو
دلیان دا جیگای كرد بۆوه.
هاوری شاهروخ بنی به‌شه‌ر ناسراو
به "ده‌بیر" له‌و هاوری
ئازیزانه‌مان بوو كه به ئیمان
به حه‌قانیه‌تی ئامانجه‌كانی و
به عیشق به سه‌ركه‌وتنی چینی
كریكار جه‌نگا و ریگایه‌ك كه
ئه‌و بۆ به دی هینانی گیانی خۆی
فیدا كرد ئیستا له دلی هه‌زاران
كۆمۆنیستی شورشگیر و كریكاری
وشیاردا نه‌قشی به‌ستووه و
هه‌روا به‌ره‌و پیش ده‌روا.
به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت چیی
تر مه‌ودای به‌و ئازیزه‌مان نه‌دا
تین و توانای خوی زیاتر بخاته
گه‌ر، وه رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ له جه‌ریانی تووند
بوونه‌وه‌ی شه‌ری نیوان ئێران و
عیراق له ناوچه‌ی حه‌له‌بچه
كاتیك چه‌ند واحید له هاوری
یانمان ده‌یان ویست خۆ له
جه‌رگه‌ی ئه‌م شه‌ره ماڵ
ویرانكه‌ره دوور كه‌نه‌وه له
نزیك چومی سیروان له گه‌ل هێزیكی
زوری رژیمی ج.ا تووشی شه‌ریكی
سه‌خت و خۆیناوی بوون كه هاوری
شاهروخ بنی به‌شه‌ر ناسراو به
ده‌بیر پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه
و مه‌سموم بوون به كیمیا بارانی
شاری حه‌له‌بچه به ده‌ستی رژیمی
به‌عسی عیراق له شه ر له گه ل
جنايه تكاراني ج.ا دا گیانی به‌خت
كرد.
یادی به‌رز و ریگای پر رێبوار بێ!
|