|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیزی
هاوری شاپووری محمدی ناسراو به
شاهۆ پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری و
شورشگیری كۆمه‌ڵه
هاوری شاپووری محمدی، یه‌كیك بوو
له‌و لاوه شورشگیره و
كۆمۆنیستانه، كه‌په‌روه‌رده‌ی
راپه‌رین و خاراوی شۆڕشی چه‌ندین
ساڵه‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان
بوو.
خۆی ئاوا باسی رابوردوی ژیانی پڕ
له مه‌ینه‌تی ده‌كرد؛ باشم له
بیر نییه، به‌لام ئه‌وه‌نده
ده‌زانم زۆر مناڵ بووم كه به
هۆی ده‌ست ته‌نگی ماڵمانه‌وه
چوومه كارگایه‌كی میكانیكی و
وه‌ك شاگرد میكانیك ده‌ستم به
كار كرد.
ئه‌و سه‌رده‌مه، كه هێشتا زۆر
مناڵ بووم به‌رده‌وام به شوێن
كاردا، ئه‌مبه‌ر و ئه‌و به‌ریان
پێ ده‌كردم.
به‌یانیان زۆر زوو، له ماڵه‌وه
له خه‌و هه‌ڵیان ده‌ستاندم و به
لیباسێكی چه‌ور و رۆناوی یه‌وه
به‌ره‌و كارگا ده‌ره‌ۆیشتم. كۆلی
گریان دای ده‌گرتم و پێم وا بوو،
خه‌تای دایك و باوكمه.
من نه‌خوینده‌وار بووم و نه
ده‌چوومه مه‌دره‌سه، له
كاتێكدا هاو ته‌مه‌نه‌كانی من
ده‌رس یان ده‌خویندو، زۆر
ئیمكاناتی ریفاهی دیكه یان هه
بوو، كه من لیی مه‌حرووم بوو.
كاتێك راپه‌رینی سالی ٥٧ ده‌ستی
پیكرد، من هیشتا زۆر مناڵ بووم.
به‌ره به‌ره سه‌رچاوه‌ی
فه‌لاكه‌ت و به‌ش مه‌ینه‌تی خۆم و
مناڵانی وه‌ك خۆمم ده‌دۆزێیه‌وه.
به‌ره به‌ره، ده‌م زانی ئه‌وه‌ی
زۆلمم لێ ده‌كان، دایك و باوكم
نین، ئاخر منیش، له گه‌ڵ ئه‌وان
له مالێك دا ده‌ژیام و
به‌یه‌كه‌وه ئه‌م هه‌موو ده‌ست
كورتی و مه‌حروومیه‌ته مان
ده‌كیشا.
ئه‌وان دڵیان پڕ بوو له
موحه‌به‌ت و خۆشه‌ویستی،
سه‌باره‌ت به من. ئه‌و ئینسانه
شه‌ریف و زه‌حمه‌تكێش و
خوشه‌ویستانه ئه‌وه نه‌بوون كه
بكرێ قینیان لێ هه‌ڵ بگرم.
ئه‌وه‌ی من و دایك و باوكم و
هه‌زاران مناڵ و دایك و باوكی تری
ده‌چه‌وسانده‌وه نه‌ك له
ماڵه‌وه، به‌لكوو ده‌بوا له‌و
كارگای خۆم كارم لێ ده‌كرد، وه
ده‌یان و سه‌دان كارگای تردا لیی
بگه‌رێم، ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می
كار‌و ره‌نجی من و هه‌زارانی وه‌ك
منی ده‌برد، ساحه‌ب كاره
سه‌رمایه‌داره‌كان بوون.
كاتێك ئه‌و شتانه‌م زانی، لام وا
بوو دنیا هی منه و خۆم به سه‌ر
به‌رز ئه‌زانی. چون ئیستا تا
راده‌یه‌ك ده‌م زانی دونیا به‌ری
به كۆیه و‌ه‌یه و بۆچی تا ئێستا
ئاوا ژیاوم و ئیستا ئیتر دایك و
باوكم ئه‌و ئینسانه خۆشه‌ویست و
مه‌حروومانه‌م، به پێك هێنه‌ری
به‌دبه‌ختی خۆم نه ده‌زانی.
هاوری شاهۆ به‌ره به‌ره كه
ته‌مه‌نی ده‌چووه سه‌ر، پرسیاری
زیاتر ده‌هاته نیۆ میشكیه‌وه و
رۆژ له گه‌ڵ رۆژ عه‌لاقه‌ی بۆ
جواب وه‌ر گرتنه‌وه یان زیاتر
ده‌بوو. به پرس و جۆ له‌م و له‌و
كۆشا جوابیسان وه‌رگریته‌وه. له
ره‌وتی تیكۆشانی دا بۆ ناسینی
ئه‌م دونیایه، هاوری شاهۆ له
گه‌ل مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو و،
به‌ره‌و پێش ده‌چوو، وه له و
ره‌وته به‌ره‌وپیشه‌دا بوو كه
كۆمه‌له‌ی ناسی، گوی بۆ ته‌بلیغات
و قسه و باسه‌كانی ڕا ده‌گرت و
فكری لێ ده‌كرده‌وه‌و خولیای
دونیایه‌كی به دور له فه‌قر و
فه‌لاكه‌ت و نابه‌رابه‌ری، هه‌موو
میشكی دا ده‌گرت.
هاوری شاهۆ كه فه‌قر و
فه‌لاكه‌تی به پێست و ئێسكه‌وه
هه‌ست پیكرد بوو وه له گه‌ڵ ی
گه‌وره ببوو وه ده‌ست و
په‌نجه‌ی له گه‌ڵ نه‌رم كرد بوو،
به باشی له كۆمه‌ڵه ده‌گه‌یشت و
ئیتر له‌مه‌و به‌دوا وه‌ك جاران
له حاست كار فه‌رما و ساحه‌ب
كاردا بێ ده‌رنگ نه‌بوو، به
گژیان دا ده‌چوو وه و له
به‌رانبه‌ر زۆڵم و
زۆرویژییه‌كانیاندا ڕاده‌وستا.
هاوری شاهۆ له ڕه‌وتی به‌ره‌و
پێش چوونی دا چه‌ند كه‌سێك له
هاوته‌مه‌نه‌كانی گه‌ره‌كی خۆیانی
كۆ ده‌كرده‌وه و قسه‌ی له گه‌ڵ
ده‌كردن و باسی فه‌عالییه‌ت و
تیكۆشانی شورشگیرانه‌ی بۆ
ده‌كردن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ
په‌یوه‌ندی یه‌كی به كۆمه‌ڵه‌وه
بێت یارمه‌تی كۆ ده‌كرده‌وه‌و بۆ
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌نارد.
له جه‌ریانی ئه‌م هه‌ڵسوورانه‌ی
دا زیاتر له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا
ده‌بوو و ه باشتری ده‌ناسیی، تا
له ئاكام دا ساڵی ١٣٦٥ هات بۆ
پێشمه‌رگایه‌تی كومه‌له دوای
وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن كۆمه‌له‌وه،
چوه ئامووزشگای پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌له‌و دوای تیپه‌ركردنی
ئاموزشی سیاسی، نیزامی چوو بۆ
ناوچه‌ی سنه و له‌گوردانی شوان
سازمان درا. هاوری شاهۆ هه‌ر له
هه‌وه‌لین رۆژه‌كانی سازمان درانی
له نیۆ گوردان دا به‌و په‌ڕی
شه‌وق و عه‌لاقه‌وه خه‌ریكی فیر
بوون و ئامووزشی خۆی بوو.
له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا نووسینی و
خویندن فێر بوو، و ه ئه‌و
مه‌حروومیه‌تانه كه له ژیانی
دا هه‌میشه ره‌نجی لێ ده‌برت،
جوبرانی كرده‌وه. هاوری شاپوور
ئیتر ئیستا لاوێكی شورشگیر و
كۆمۆنیستی لێ ده‌رهاتبوو.
بۆ رزگاری هاوچینه‌كانی ماندوویی
نه‌ناس و جه‌سوور و لێ بڕاو بوو.
هاوری شاهۆ ده‌چوو، تا له
داهاتووی ژیانی خه‌باتكارانه‌ی
خۆی دا ببێته جێی هیوا و هۆمیدی
هاورییانی. به‌ڵام به داخه‌وه
مه‌رگی ناوه‌خت مه‌جالی به‌م
هاوری كۆمۆنیست و شورشگیره‌مان
نه‌دا و نه‌یتوانی چی دی رێگای
پیروزی رزگاری یه‌كجاری كرێكاران
و زه‌حمه‌تكیشان بپێوی و له
رێكه‌وتی ٢٧/١٢/١٣٦٦ له جه‌ریانی
تێپه‌ر بوونی واحدیك له گوردانی
شوان له جه رگه‌ی شه‌ری قورسی
نێوان ئێران و عیراق له ناوچه‌ی
حه‌له‌بجه ئه‌م سیما پڕ له شوور
و شه‌وق و خوشه‌ویسته، دوای
مه‌سموم بوون به شیمیایی باران
شاری هه‌له‌بجه كه‌وته به‌ر
گولله‌ی، جه‌نایه‌تكارانی ج.ا و
دڵی پڕ له عیشق و هیوای
به‌رزگاری به‌ش خواروان و
چه‌وساوه‌كان له لێ دان كه‌وت و
گیانی له پێناو رزگاری
هاوچینه‌كانی خوی دا به‌خت كرد
.
بێ شك ڕواڵه‌تی سه‌میمانه و
خوشه‌ویستی هاورێ شاپووری محمدی
ناسراو به شاهو هیچ كات له بیر
هاورییانی ناچی ته‌وه‌و ریگای تا
گه‌یشتن به ئامانجی به‌رزی
چه‌وساوه‌كان دریژه‌ی هه‌یه.
یادی به‌رێز و رێگای پڕ رێبوار
بێت.
|