|
به‌رز و به‌ریز بی یادی هاوڕی
شه‌ریفی كه‌ریمی ناسراو به
شه‌ریف تیرگه‌ران
هاوری شه‌ریف ساڵی ١٣٤٤ له
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش له
ئاوایی تیرگه‌ران له به‌شی چه‌م
شاری ناوچه‌ی سنه له دایك بوو.
ئه‌ویش هه‌ر له سه‌ره‌تایی
منالیه‌وه شان به شانی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێچوونی ژیان
كاری ده‌كرد و ره‌نجی ده‌كیشا.
له ته‌مه‌نی ٦ سالیه‌وه چووه
مه‌دره‌سه و هه‌تا پۆلی پینجمی
سه‌ره‌تایی هه‌ر له دی یه‌كه‌ی
خۆیان ده‌رسی خویندوو پاشان بۆ
دریژه‌دان به خویندن چووه شاری
سنه.
هاوری شه‌ریف سه‌ره‌ڕای ده‌رس
خویندن، كاریشی ده‌كرد و له‌م
ریگایه‌وه یارمه‌تی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كرد. له
شه‌رایتیكی ئاوادا هه‌ستی به
نابه‌رابه‌ری نیۆ كۆمه‌ڵگا كرد و
ئاواتی ژیانیكی به‌رابه‌ر له دڵی
دا سه‌ری هه‌ڵدا.
له ڕاپه‌رینی ساڵی ٥٧ دا كه
تازه لاویكی سێزده ساڵانه بوو،
به شوور و شه‌وقه‌وه
له‌ته‌زاهوورات و میتینگه‌كاندا
به‌شداری كرد و له جه‌ریانی ئه‌م
راپه‌ریندا ده‌رسی شورش و خه‌باتی
سیاسی فیر بوو.
هاوڕی شه‌ریفی كه‌ریمی پاش
ڕاپه‌رینی، شاری سنه ده‌ستی به
كریكاری كرد و كارگای جۆشكاری و
ده‌ڕابه سازی له‌و جوره
شوینانه بوون كه هاوری شه‌ریف
تیاندا كاری ده‌كرد. پاش
ماوه‌یه‌ك كار كردن له شاری
سنه، به شوین كار دا روی كرده
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و
ماوه‌یه‌كی زۆر له شاره‌كانی
ئه‌هواز و ئه‌ندی مشك كاری كرد.
له جه‌ریانی ئه‌م كاركردنه‌دا
هه‌ر چی زیاتر له گه‌ڵ ژیانی
تاڵی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان
ئاشنا بوو وه مه‌ینه‌ته‌كانی
نیزامی سه‌رمایه‌داری باشتر ناسی.
هاوری شه‌ریف له‌م ره‌وته‌دا
هه‌تا ده‌هات وشیاری سایسی و
چینایه‌تی زیاتر ده‌چووه سه‌ر و
له نیزامی چه‌وسینه‌ری
سه‌رمایه‌داری بیزارتر بوو، هه‌ر
له‌م ره‌وته‌شدا له گه‌ل سیاسه‌ت
و ئامانجی كومونیستی كومه‌ڵه
ئاشنابوو.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا زۆریه‌ك له
كریكارانی هاوچاره‌نووسی له گه‌ڵ
ریبازی كومونیستی ئاشنا كرد و
ئه‌وانی بۆ خه‌باتی چینایه‌تی
هاندا. هاوری شه‌ریفی كه‌ریمی
هاوینی ساڵی ٦٤ بۆ دریژه‌دانی
خه‌باتی شورشگیرانه هاته نیۆ
ریزی تیكوشه‌رانی كومه‌ڵه و پاش
دیتنی ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی له
گوردانی شوان سازمان درا.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له
نزیكه‌وه هاوڕی شه‌ریف یان
ده‌ناسی به باشی له گه‌ل
سه‌داقه‌ت وئیمانی به‌رزی به
رزگاری چینی كریكار و بی به‌شانی
ناو كومه‌ڵ ئاشنان.
هاوری شه‌ریف هه‌ر له زستانی
ساڵی ٦٤وه هه‌تا كاتی گیان به‌خت
كردنی له زوربه‌ی هه‌لسوورانی
سیاسی و نیزامی گوردانی شوان‌دا
چالاكانه به شداری كرد و له‌م
مه‌یدانانه‌دا گه‌لیك فیداكاری و
لیهاتوویی له خۆ نواند. نمونه‌ی
ئه‌م فه‌عالیه‌ته به نرخانه
بریتین له گرتنی پایگاكانی دگاگا
سوراژه، ئالی پینه‌ك و بازی
ڕه‌وا شه‌ره حه‌ماسی یه‌كانی
سه‌ر جاده‌ی سنه- قروه
عه‌مه‌لیاته‌كانی نیو شاری سنه و
ده‌یان عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و
بچووكی تر كه له هه‌موویان دا
به جه‌ساره‌ته‌وه به‌شداری كرد
و گه‌لیك له خۆبوردووی نیشاندا.
ئه‌م هاوری خۆشه‌ویسته‌مان روژی
٣١ی مانگی پووشپه‌ری ساڵی ٦٦ له
نزیك ئاوایی قشلاقی ناوچه‌ی سنه
كه‌وته كه‌مینی عاملینی
داگیركه‌ری رژیم و له جه‌ریانی
شه‌ریكی سه‌خت و قاره‌مانانه‌دا
گیانی له پیناو به دی هينانی
ئازادی و سوسیالیزمدا به‌خت كرد.
یادی هاوری شه‌ریفی كه‌ریمی
ناسراو به شه‌ریف تیرگه‌ران بۆ
هه‌میشه له دڵماندا زیندووه و
ریگای پر ریبواره.
|