به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاورێ شوكرالله‌ی خیرئابادی
ناسراو به
شۆكێ، فه‌رمانده‌ی شۆرشگیر و
سیمای ناسراوی نیۆ هاوریانی
پیشمه‌رگه و زه‌حمه‌تكیشانی
مه‌لبه‌ندی جنووب!
هاورێ شوكرالله
كه له ناو خه‌لك و هاوری‌كانی
دا به شۆكێ ده‌ناسرا كریكاریك
بوو كه له ناو كار و ره‌نج دا و
به ده‌ست فرۆشی له ناو
شه‌قامه‌كاندا پێ گه‌یشتبو، به
ده‌م ئه‌م ژیانه سه‌خته‌وه تا
ئه‌وه‌لی هونه‌ره‌ستان ده‌رسی
خویند.
قورسایی باری
نه‌داری و نابه‌رابه‌ری زۆر جار
شوکی ئازار ده‌دا و له به‌ر دڵی
زۆر گران ده‌هات، بۆیه‌ش هه‌میشه
له به‌رانبه‌ری دا راده‌وه‌ستا و
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له نێو
کەسانی ده‌ورو به‌ری دا خۆشه‌ویست
و جێی متمانه بوو. له گه‌ل سه‌ر
هه‌ڵدانی خه‌بات و ئیعترازی دژی
رژیمی شا بوو به یه‌كیك له
به‌شدار بوانی هه‌ڵسووراوی ئه‌و
خه‌باته گه‌وره‌یه و هه‌میشه
له ریزی پیشه‌وه دا بوو، به
تایبه‌ت له جه‌ریانی چه‌ك كردنی
مه‌ركه‌زه نیزامی یه‌كان دا
شه‌هامه‌تی زۆری ده‌نواند. ئه‌و
كریكاره تیكۆشه‌ره پاش
سه‌ركه‌وتنی شۆرشیش ده‌ستی دایه
هه‌لسوورانێكی جیدی سیاسی و وه‌ك
هاورییه‌كی كۆمه‌ڵه، له ته‌واوی
موباره‌زاتی خه‌ڵكی شاری سنه له
دژی ده‌سه‌ڵاتی ج.ا وەک رێپیوانی
میژوویی به‌ره‌و شاری مه‌ریوان،
شه‌ری حه‌ماسی و قاره‌مانانه‌ی ٢٤
رۆژه‌ی شاری سنه، ته‌بلیغی
بیروباوه‌ری وشیاری ده‌رانه،
دامه‌زراندنی كتیب خانه‌ی كۆمۆن و
به‌رێوه‌بردنی كار وباری بنكه‌ی
شه‌هید شاپووری ته‌قه‌رووبی،
به‌شداری كرد.
بیری نه‌سره‌وتوو
سه‌ركه‌شی، هانی ده‌دا كه له‌م
تیكۆشانه‌دا زیاتر و
لیبراوانه‌تربەشداری بکات ،
به‌هاری ساڵی ١٣٥٩ بوو به
پیشمه‌رگه و ئه‌و جار وه‌ك
پێشرەویكی چه‌ك له شانی
هاوچێنه‌كانی و له سه‌نگه‌ری
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كوردستاندا
به‌ره‌و رووی داگیركه‌ران و
دوژمنانی كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشان راوه‌ستا.
هاورێ شۆكێ هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه توانایی و
جه‌ساره‌تی زۆری له مه‌یدانی
شه‌ری چه‌كدارانه‌دا له خۆ نیشان
دا‌و بۆیه‌ش پی به پیی چوونه
سه‌ری توانایی و كارامه‌یی،
ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی پی سپیردرا.
له پیش دا
ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی ده‌سته و
جیگری فه‌رمانده‌ی په‌ڵ، پاشان
فه‌رمانده‌هی په‌ل و فه‌رمانده‌هی
گوردان، كه‌وته سه‌رشانی كه له
هه‌مووی ئه‌م ئه‌ركانه‌دا به
جیدیه‌ت و به‌ر پرسایه‌تێه وه،
لێ وه شاوه‌یی له خۆ ده‌نواند و
به‌ره‌و پیش ده‌چوو.
ئه‌گه‌ر بمان
هه‌وێ سیمای راسته‌قینه‌ی ئه‌و
هاورێ ئازیزه‌مان باشتر بناسێنین
ده‌بێ بروانینه ئه‌و
هه‌ڵسوورانه سیاسی و نیزامی یه
سه‌ركه‌وتوانه‌یه كه له‌ماوه‌ی
ژیانی خەباتكارانه‌یدا له
جه‌رگه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان به
پایه‌گا و پادگان و هێزی داگیر
كه‌ر ته‌ن دراوه و له جه‌رگه‌ی
شار و دیهاتی به گولله و تۆپ و
بۆمب و پاسدار و ئه‌رته‌ش
داكيركراو دا به‌ریوه‌ی برد. بۆ
وینه ده‌بێ بروانینه لووتكه‌ی
ئاویه‌ر كه هێزیكی گه‌وره‌ی رژیم
به رۆژی رووناك و له به‌ر چاوی
ده‌یان هه‌زار کەس لە خه‌ڵكی شاری
سنه له به‌رانبه‌ر خۆراگری و
شه‌ری قاره‌مانانه‌ی هاورییانی
گوردانی شوان، كه هاورێ شۆكێ
فه‌رمانده‌ی بوو، تامي تاڵی
شكستیان به گه روو دا كرد.
ئه‌و
فه‌رمانده‌یه‌ك بوو كه تایبه‌ت
مه‌ندی خه‌باتی چه‌كدارانه له
شوێنه داگیركراوه‌كانی به باشی
ناسی بوو وه ئه‌م شاره‌زاییەی
له گه‌ل پشت به‌ستنی به خه‌بات
و موبارزه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش
لێك هه‌ل پێكا بوو كه
سه‌مه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر كه‌وتنه
یه‌ك له دوایی يه كه كاني
هاورییانمان به باشی دیار بوو.
باچاویك له سه‌ر
ئه‌م ره‌وته روو له گه‌شه‌یه‌دا
بگيرین:
ساڵی ١٣٦١ پاش دوو
سال پیشمه‌رگایه‌تی، فه‌رمانده‌هی
ده‌سته‌یه‌ك له په‌لی شه‌هید
سه‌لاح و پاشانیش واحیدیكی
شناسایی هێزی شوانی پێ سپیردرا
كه فیداكاری زۆری له‌و
ده‌وره‌یه‌دا له خۆنیشاندا كه بۆ
هیچ كات له بیری هاورییانی
ناچنه‌وه. ماندوویی نه‌ناسی
له‌كاتی به‌ریوه‌بردنی
ئه‌ركه‌كانیدا جیگایه‌كی تایبه‌تی
له ناودلی هاورییانی دا بو
كردبووه و پاش سالیك، ئه‌ركی
جێگری فه‌رمانده‌یی په‌لی شه‌هید
حه‌مید و پاش ماوه‌یه‌كی كورتیش،
ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی
كه‌وته سه‌ر شان، كه له‌م
ده‌وره‌یه‌دا بۆ مه‌ئمووری یه‌تیك
به‌رێ كرایه ناوچه‌ی مریوان و
له یه‌كیك له شه‌ره‌كاندا به
توندی بریندار بوو. دوای ساریژ
بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی وه‌ك
فه‌رمانده‌ی په‌ل و جێگری
فه‌رمانده‌ی گوردانی كاوه چووه
ناوچه‌ی دیوانده‌ره و
هه‌لسووراوانه له
فه‌عالیه‌ته‌كانی هاورییانی
گوردانی كاوه دا به‌شداری كرد.
به‌هاری سالی ١٣٦٣ گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی سنه و وه‌ك جێگری
فه‌رمانده‌ی گوردانی ئاریز و
پاشانیش واحیدێكی عه‌مه‌لیاتی تر
له به‌شه‌كانی كۆماسی، شامیان،
ژاوه‌رۆ و كه‌لاته‌رزان سازمان
درا، كه له‌و ماوه‌یه‌دا
فیداكاری و كارزانی زۆری له خۆ
نیشان دا و سه‌ركه‌وتنی زۆری به
ده‌ست هێنا.
به‌هاری سالی ١٣٦٤
له چواره‌مین ده‌وره‌ی
مه‌دره‌سه‌ی حیزبی ی ئۆكتۆبردا
به‌شداری كرد كه توانی هه‌رچی
زیاتر له گه‌ل ئوسوولی
فه‌عالییه‌تی كومونیستی و زانستی
ماركسیزم ئاشنا بێ. پاش ته‌واو
كردنی ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی
له سالی ١٣٦٤، ئه‌ركی
فه‌رمانده‌هی گوردانی شوانی پێ
سپیردرا و ئیتر له‌و كاته‌وه تا
ئه‌و رۆژه‌ی بۆ هه‌میشه جێی
هێشتین، ناوی شۆكێ و شوان دوو
ئاشنای خۆشه‌ویست، هومێد به‌خشى
زه‌حمه‌تكێشانی مه‌لبه‌ندی جنووب
و مایه‌ی شانازی دڵی پڕ له
هیوایان بوو و بۆ داگیركه‌رانی
ج.ا و كۆنه‌په‌ره‌ستان و دوژمنانی
ئازادی و به‌رابه‌ریش مایه‌ی ترس
و شكست بوو.
سالی ١٣٦٥، له
دریژه‌ی ئه‌م ره‌وته
شۆرشگیرانه‌یه دا له
هه‌لبژاردنی كونفرانسی ناوچه‌ی
سنه‌دا وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوچه هه‌لبژیردراو ئه‌و جار له
دارشتن و به‌ریوه‌بردنی ته ر‌ح و
به‌رنامه‌ی فه‌عالیه‌تی كۆمۆنیستی
له ناوچه‌ی سنه و رابه‌ری كردنی
خه‌باتی كۆمه‌لانی چه‌وساوه له
و ناوچه‌یه ده‌ورونه‌قشیگی
گرینگی گێرا و تا دواین هه‌ناسه‌ی
ژیانی، ماندوویی نه‌ناسانه
تێكوشا.
ئه‌و هاورێ
تێكۆشه‌ره، ئه‌و كادره
لێهاتوه‌ی حیزبی كۆمۆنیست و
كۆمه‌ڵه، خۆی راسته‌و خۆ ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌و به ناو
بانگی هه‌ر له چوونی بۆ نیۆ شار
و كونترولی جاده‌كانی سنه-
هه‌مدان، سنه- سه‌قز و كه‌مین
نانه‌وه بۆ دوژمن، هه‌تا گرتنی
ده‌یان پایگا و مقه‌ر و تیك
شكاندنی هێرشه‌كانی رژیم و ته‌فرو
تووناكردنی گروهه
زه‌ربه‌ته‌كانی، فه‌رمانده‌هی
كرد. شۆكێ نیشانه‌ی عه‌زم
وئيرادەىكۆمه‌ڵانی ره‌نجده‌ری
كوردستان بوو كه به‌و په‌ری
لێبراوی و فیداكاری و به‌وپه‌ری
نفره‌ت و بیزاری له هه‌موو
مه‌ینه‌ت و نابه‌رابه‌ری و
به‌وپه‌ری هیوا و باوه‌ر
به‌سه‌ركه‌وتن و رزگاری یه‌كجاری
ده‌ستیان ناوه‌ته بینی
ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داران و
دوژمنانی ئازادی و به‌رابه‌ری.
رۆژی
٢٧
ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ كاتیك چه‌ند
واحید له هاورییانی گوردانی شوان
ده‌یان ویست خۆیان له مه‌یدانی
شه‌ری ئیران و عیراق له ناوچه‌ی
هه‌له‌بجه دوور خه‌نه‌وه، له
نزیك روباری سیروان تووشی شه‌ریكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ر و خۆیناوی
له گه‌ڵ هیزه‌كانی ج.ا بوون و
هاوری شوكرالله خیرئابادی ناسراو
به شۆكێ له حالیكدا به ته‌واوی
تواناوه تێده‌كۆشا فه‌رمانده‌هی
هاورییانی بكا، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی جه‌نایه‌تكارانی ج.ا
گیانی به‌خت كرد.
ئه‌گه‌ر چی هاورێ
شۆكێ به جێی هێشتین و ئیستا له
نیۆ كۆری گه‌رمی هاوسه‌نگه‌رانی
دا نه‌ماوه، به‌لام یادی،
بیره‌وه‌ری و ده‌رسه به
نرخه‌كانی، یادی لیهاتوویی و
فیداكاری یه‌كانی، یادی تێكوشان و
هه‌وڵی بێ وچانی، له میژووی
چه‌ندین ساله‌ی خه‌باتی كۆمه‌لانی
كریكار و زه‌حمه‌تكیشی كوردستان و
هێزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له‌دا
سه‌بت كراوه و بو هه‌تا هه‌تایه
ده‌مینیته‌وه.
یادی ئازیزی هاوری
شوكروللای خیرئابادی ناسراو به
شۆكێ ریز له ده‌گرین و ریگای
سووری پر ریبواره
|