|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیزی هاورێ سۆهراب پزشك هه‌مه‌دانی
ناسراو به كه‌مال فارس ئه‌ندامی شۆرشگیری حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه!
هاورێ سهراب سالی ١٣٣٧ له یه‌كێك له گه‌ره‌كه
فه‌قیرنشینه‌كانی شاری تاران له دایك بوو. ده‌ورانی مناڵی و
تازه‌لاوی خۆی هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه له گه‌ل فه‌قر و
مه‌حروومیه‌ت برده سه‌ر و خویندن تاچوون بۆ دانیشگای درێژه
پێدا.
له ساڵه‌كانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ دا له كۆر و كۆ بوونه‌وه‌كانی
رووناكبیراندا، له گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
تیكه‌ڵاو بوو، رێگای خه‌بات و موبارزه‌ی گرته به‌ر و تا
دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانی رێبواری شێلگیری ئه‌م رێگایه بوو.
ناساندنی سه‌ختی و ناخۆشی یه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵانی سته‌م
لیكراو، ته‌بلیغ بۆ خه‌بات له دژی رژیمی شا، به‌شداری كردن
له كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی و موتالعاتی دا، هه‌ول دان بۆ ناسینی
هه‌رچی زیاتری شێوه‌كاری پۆلیسی سیاسی بۆ موبارزه، له گه‌ڵی
و ده‌یان فه‌عالییه‌تی تر، هه‌ر كام گوشه‌یه‌ك له ژیانی هاروێ
سهراب تا ساله‌كانی ١٣٥٦و ١٣٥٧ پیك دینن و هه‌ر كام له‌و
مه‌یدانانه گه‌لێك ده‌رس و ته‌جره‌به‌ی به نرخی بۆ هاورێ
سهراب تێدا بوو.
له‌م ده‌ورانه‌دا هاورێ سهراب وه‌ك رووناكبیرێكی شورشگیر به بی
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ل هیچ سازمانیك هه‌بێ، به‌شیوه‌ی
سه‌ر به‌خۆ دریژه‌ی به كاری شۆرشگیرانه‌ی خۆی دا.
ده‌ورانی ڕاپه‌رین بۆ هاورێ سهراب وه‌ك هه‌ر شورشگیرێكی تر
ده‌ورانی جم و جۆڵ و هه‌ڵسوورانی بێ وچان و به‌شداری كردنی
چالاكه‌نه، له خه‌باتی بێ ئه‌مانی كۆمه‌ڵانی ملێونی خه‌ڵكی
راپه‌ریوی ئێران‌دا بوو.
هاورێ سهراب دوای هاتنه سه‌ركاری رژیمی ج.ا میش بێ هیچ رارایی
و دوو دل یه‌ك درێژه‌ی به هه‌ڵسوورانی شورشگیرانه‌ی خۆی دا و
ده‌ستی دایه رۆشن كردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه و
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌م رژیمه و هه‌وڵی ده‌دا خۆی و كه‌سانی
ده‌ورو به‌ری بۆ خه‌باتی بێ ئه‌مان و نه‌پساوه، له دژی ئه‌م
رژیمه و شیار و ته‌یار بكا.
له‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و پێشانه‌یدا له گه‌ڵ جه‌ریانی
ماركسیسزمی شورشگیر ئاشنا بوو، ئه‌مه توانی هاورێ سهراب
بخاته سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ی كه به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕاو له‌و
كاته‌وه وه‌ك كۆمۆنیستی كی شاره‌زا به سه‌ر رێی رزگاری
كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان دا هاته مه‌یدان.
له ساڵی ١٣٥٩ له گه‌ل كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی هه‌بوو و وه‌ك
دۆستێكی نزیك هاوكاری له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ده‌كرد.
دانێشگا بۆ هاورێ سهراب كه وه‌ك شورشگێرێكی كۆمۆنیست له سه‌ر
خه‌باتی بێ وچان و شێلگیر بۆ رزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان
به ته‌واوی سوور بوو، وه قورس و قایم له سه‌ری پێی داگرتبوو
ئیتر به‌ر ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ر ببوو وه و هه‌لسوورانی ئاوا
لێبراوانه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ده‌گونجا.
ساڵی ١٣٦٥ دانشگای به جێ هێشت و له‌و كاته‌وه، ژیانی خۆی به
ته‌واوی خسته پێناو كاری شورشگیرانه و دریژه‌ی خه‌بات و
هه‌ڵسوورانی شورشگیرانه‌ی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا و له
لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه بۆ دریژه‌ی كاری شورشگیرانه و كۆمۆنیستی
له ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له شاری تاران دا سازمان درا.
له زستانی ساڵی ١٣٦١ دا ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له تاران
كه‌وته به‌ر هێرشی ده‌ڕندانه‌ی رژیم و هاوری سهراب به هۆی
مه‌سایلی ئه‌منیتیه‌وه هاته كوردستان و به ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
پێشمه‌رگایه‌تی، له ساڵی ١٣٦٢ دا له په‌لی شه‌هیدان چیای
ناوچه‌ی سنه سازمان درا و به‌م چه‌شنه پێی نایه نیۆ
قوناغێكی تره‌وه و له ره‌وتی به‌ره‌و پیشی هه‌لسوورانی
كۆمۆنیستی خۆی دا جه‌ساره‌ت و فیداكاری كه به‌شێك له تایبه‌ت
مه‌ندی ره‌زمه‌نده‌یی و كۆمۆنیستی هاورێ سهراب بوون له شه‌ڕه
گه‌وره‌كانی ژاوه‌رۆ و كه‌ڵاته‌رزان دا به باشی خۆی نواند،
وه به‌م تایبه‌ت مه‌ندی یه‌وه، توانی زۆر زوو جێی خۆی له‌ناو
دڵی هاو سه‌نگه‌رانی دا بكاته‌وه.
له زستانی ساڵی ١٣٦٢ دا بۆ مه‌ئموورێیه‌تێك له گه‌ڵ
واحیده‌كه‌ی چوو بۆ مه‌ڵبه‌ندی سه‌ر سنوور، له ماوه‌ی ئه‌م
مه‌ئموورییه‌ته‌دا رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر لێهاتوویی یه‌كانی
وه ده‌ر ده‌كه وتوو هه‌ڵسووراوانی زۆری له كاتی فرعالییه‌ته
سیاسی و نیزامی یه‌كانی واحیده‌كه‌ی دا، له خۆی نیشان دا.
جیدییه‌ت و جه‌ساره‌ت و فیداكاری وئیحساسی قوڵی به رزگاری
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان و تایبه‌ت مه‌ندی سه‌میمی و تیكه‌لاو
بوونی له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشان و گه‌لیك تایبه‌ت مه‌ندی
كۆمۆنیستی دیكه كه له خۆی نیشان ده‌دا، بوو به هۆی
ئه‌وه‌كه هاورێ سهراب له كاتی مه‌ئموورییه‌ته‌كه‌ی له
مه‌لبه‌ندی سه‌رسنووری له زستانی ساڵی ١٣٦٢ دا ببیته
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه.
له به‌هاری ساڵی ١٣٦٣ دا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی سنه و له
شه‌ڕه‌كانی كۆماسی و كه‌ڵاته‌رزان دا به شداری كرد گه‌لیك له
خۆ بوردوویی و ره‌زمه‌نده‌گی له خۆ نواند و پاش ماوه‌یه‌ك بۆ
مه‌ئمورییه‌ت له گه‌ڵ واحده‌كه‌ی چوو بۆ ناوچه
داگیركراوه‌كانی ژاوه‌رۆ و كه‌ڵاته‌رزان و كۆماسی و له
جه‌ریانی مه‌ئموورییه‌تشدا له ته‌واوی عه‌مه‌لیاته نیزامی
یه‌كانی واحده‌كه‌ی دا به‌شداری یه‌كی هه‌ڵسووراوانه‌ی بوو وه
به جیدیه‌ت و لێهاتوویی یه‌وه، مئمو‌ریه ته‌كانی به‌رێوه
ده‌برد.
به‌هاری ساڵی ١٣٦٤ له ئاوایی میانه له شه‌ریكدا بریندار بوو
وه بۆ ساریژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی نیردرایه بیمارستانی
مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه.
دوای سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی له سه‌ر داوای خۆی،
گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی سنه و بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌سئوولێیه‌تی
ته‌سلیحاتی ناوچه‌ی پێ سپێردراو پاشان وه‌ك مه‌سئوولی سیاسی
ده‌سته له گوردانی شاهۆ دا سازمان درا.
له زستانی ساڵی ١٣٦٦ دا چووه گوردانی شوان، و له‌ویش وه‌ك
مه‌سئوولی سیاسی ده‌سته دریژه‌ی به هه‌لسوورانی كۆمۆنیستی
خۆیدا.
هاورێ سهراب ته‌نیا به كار له نیو واحدكه‌ی دا ناناسریته‌وه
و له باقی مه‌یدانه‌كانی هه‌ڵسووران و فه‌عالییه‌تی ناوچه و
هه‌موو ته‌شكیلات دا، هه‌ستی به مه‌سئوولێیه‌تی زۆر ده‌كرد و
هه‌وڵی ده‌دا نه‌قشی خۆی بنوێنێ. هاورێ سهراب له قووڵایی
دڵه‌وه بروای به رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان هه‌بوو
وه به چاو پێكرو تنیان خوشحال ده‌بوو، به شوور وشه‌وق و
دڵسۆزی یه‌وه له گه‌ڵیان داده‌نیشت و ده‌رده دڵی له گه‌ڵ
ده‌كردن و له موشكلات وگیرو گرفتیانی ده‌پرسی و قسه‌ی له
گه‌ل ده‌كردن و ریی رزگاری له‌م ژیانه تاڵ و مه‌ینه‌ت باره‌ی
بۆ باس ده‌كردن.
به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگ ریگای دریژه‌دان به ریگای پیرۆزی
لی به‌ست و هاوری سهرابی پزشك همدانی ناسراو به كه‌ماڵ فارس،
له ریكه‌وتی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦٦ دا كاتیك له گه‌ڵ
واحدێك له هاورییانی گردانی شوان خه‌ریكی دوور كه‌وتنه‌وه
له مه‌یدانی شه‌ری نیوان ئیران و عیراق له ناوچه‌ی
حه‌ڵه‌بجه بوون، له گه‌ل هیزیكی گه‌وره‌ی ج.ا تووشی شه‌ریكی
سه‌خت و خوێناوی هاتن و دوای مه‌سموم بوون به شیمیایی بارانی
حه‌له‌بجه ئه‌م شه‌ڕه بوو به ئاخرین مه‌یدانی نیشان دانی
فیداكاری و جه‌ساره‌ت له خۆی بووردوویی هاوری سهراب و له‌م
شه‌ڕه‌دا، سه‌ر به‌رزانه گیانی به‌خت كرد و دریژه‌ی ریگای
پیروزی له گه‌ڵ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئێمه به جێ
هێشت.
یادی هاورێ سهراب پزشك همدانی ناسراو به كه‌ماڵ فارس به‌رز و
به‌ریزه و ریگای پڕ ریبوار.
|