طاهر قوامی

 
 

تاریخ جانباختن: 1366.12.27

محل و نحوه جانباختن: کنار دریاچه سیروان در شاره زور کردستان عراق ـ نبرد سنگین و نابرابر با نیروهای رژیم

 

 


 

به‌رز و به‌ریز بێ یادی كرێكاری وشیار و كۆمۆنیست، ئه‌ندامی حیزبی

كۆمۆنیستی ئیران و پیشمه‌رگه‌ی شورشگیری كۆمه‌ڵه‌

 هاورێ "تاهیر قه‌وامی"

هاورێ "تاهیر قه‌وامی" له‌ زوه‌مره‌ی ئه‌و هاورێ كۆمۆنیستانه‌مان بوو كه‌ ده‌رد و ره‌نجی كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا و كۆیله‌تی ئینسان به‌ ده‌ست چه‌وسینه‌ران و زورداران، گه‌لیك پرسیاری له‌ زه‌ینی دا پێك هینا بوو، كه‌ له‌ ره‌وتی هه‌لسوورانى شۆرشگیرانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و هاتنه‌ مه‌یدانی كۆمه‌ڵانی ده‌سته‌نگ، جوابی ئه‌م پرسیارانه‌ی له‌ پێویستی خه‌بات بۆ تێكه‌وه‌ پێچانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كارگه‌ری دا دۆزیه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌ ئه‌م رێگایه‌ی گرته‌ به‌رو هه‌ر له‌م ریبازه‌ش دا گیانی به‌خت كرد. هاورێ تاهیر‌ سالی ١٣٤٣ له‌ نیو خانه‌واده‌یه‌كی كریكاریدا له‌ شاری سنه‌ له‌ دایك بوو. ژیانی سه‌خت و هه‌ژارانه‌یان ئه‌ویشی ناچار كرد سه‌ره‌رای ده‌رس خۆیندن كار بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لینیك له‌ گوزه‌رانی خانه‌واده‌یان بگرێ.

هاورێ تاهیر وێرای ئه‌م كار كردن و زه‌حمه‌تكێشانه‌ی، له‌ ژیانی هه‌زاران خانه‌واده‌ی كریكاری تردا زیاتر سیمای ئه‌م نیزامه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت، وه‌ باشتر په‌ی برد به‌ نابه‌رابه‌ری و سته‌مێك كه‌ ته‌نگی به‌ ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ به‌ر بڵاوه‌ی كریكاران هه‌ڵچنیوه‌. بینینی روخساری هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری له‌ كۆمه‌ڵگادا، ریشه‌ی ره‌قێكی چینایه‌تی له‌ ده‌روونیدا دا كوتا.

هاورێ تاهیر به‌ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی خه‌لكی ئیران له‌ دژی رژیمی شا، هاته‌ نیو خه‌باتی سیاسی و به‌ دڵیكی پر له‌ هیوا به‌ رزگاری بێ به‌شان تییدا به‌شداری كرد و ورده‌ ورده‌ له‌ گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو. به‌ دوای راپه‌رین دا به‌ هۆی برا گه‌وره‌كه‌ی ، هاورێ گیان به‌ختكردوو "یه‌دوولا قه‌وامی" له‌ گه‌ڵ ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ ئاشنایی په‌یدا كرد و بوو به‌ هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه‌. ئه‌و كه‌ به‌ر له‌ راپه‌رین له باتری سازی، سیمانكاری و نانه‌واخانه‌كان كاری كرد بووبوو به‌ دۆست و ياوریكی نزیكی كرێكاره‌كانی ئه‌م شۆینانه‌، پاش راپه‌رین و ‌ به‌ دوای فیربوونی ده‌رسی خه‌بات و ئاشنایی له‌ گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی و ئامانجه‌كانی كریكاران،  په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تی له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ په‌ره‌ پی ده‌دا.

هاوری تاهیری قه‌وامی سالی ١٣٦١ هاته‌ بە ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ پەیوەست بوو و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ ته‌واوی توانایه‌وه‌ هه‌وڵی ده‌دا هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه‌ی په‌ره‌ پیبدا وبۆ وشیاری سیاسی خۆی و هاوچینه‌كانی تیبكۆشی. هاورێ تاهیر له‌ جه‌وله‌ی سیاسی نیزامی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌كانی مه‌ریوان، سنه‌ و سه‌رده‌شت له‌و ده‌ورانه‌دا به‌شداری چالاكانه‌ی بوو، وه‌ بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی سه‌میمی و دۆستانه‌ له‌ گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌وڵی زۆر ده‌دا.

مه‌یدانی شه‌ری چه‌كدارانه‌ له‌ دژی جنایه‌تكارانی ج. ا بۆ هاورێ تاهیر مه‌یدانیكی تازه‌ بوو، كه‌به‌ شوور و شه‌وقیكی زۆره‌وه‌ تیاندا به‌شداری ده‌كرد، له‌ یه‌كیك له‌ شه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ دژی هیزه‌كانی ج.ا له‌ ئاوایی "كانێعمه‌ت" له‌ سه‌ر شیوی سه‌قز به‌ تووندی بریندار ده‌بێ و دوای سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ كاری شۆرشگیرانه‌. له‌ شه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت له‌ سالی ١٣٦٣، ته‌فروتونا كردنی گوروهی زه‌ربه‌تی "عه‌سرا ئاوا" و‌ شه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ نێو شاری مه‌ریوان و چه‌ندین شه‌ری گه‌وره‌ و چكۆڵه‌ی تر له‌ ناوچه‌ی سنه‌، له‌ سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌دا به‌ جه‌ساره‌ت و كارزانی یه‌وه‌ به‌شداری کردووە.

هاوری تاهیر كه‌ خۆی كریكار بوو و‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ گه‌ل كۆیره‌وه‌ری یه‌كانی كریكاری ئاشنا بوو، له‌ ڕیبازی رزگاری له‌ چنگ ئه‌م هه‌موو بێ مافیەدا هه‌ر ده‌هات زیاتر و زیاتر هه‌ڵده‌سوورا، توانایی و لێهاتوویی باڵای ده‌كرد وشیارتر ده‌ بووه‌ و ئیمان و باوه‌ری به‌ هیزی خه‌باتكارانه‌ی كریكاران قایمتر ده‌بوو. بۆیه‌ش هه‌ر چی زیاتر تین و توانای خۆی بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌رك و فه‌عالییه‌تی كۆمۆنیستی زیاتر دێنا مه‌یدان و ببوو به‌ هاورێیه‌كی دڵسوز و شۆرشگێر.

له‌ دواین رۆژه‌كانی سالی ١٣٦٦ دا ناوچه‌كانی هه‌ورامان له‌ كوردستانی ئیران و هه‌لبچه‌ و ده‌شتی شاره‌زوور له‌ كوردستانی عیراق بوون به‌ مه‌یدانیكی شه‌ری خویناوی له‌ نێوان هیزه‌كانی ده‌وله‌تی ئیران و عیراق دا، له‌و كاته‌دا هاورێ یانی ئیمه‌ له‌ گوردانی شوان له‌ ئاوایی بیاره‌ له‌ سه‌ر سنوور جێی گیر بوون، له‌ گه‌ل ئاشكرا بوونی یه‌كه‌م نیشانه‌كانی ده‌ست پێ كردنی شه‌ر، هاورێ یانی گوردانی شوان ده‌ستیان كرد به‌ پاشه‌كشه‌ و هەو‌ڵیان دا كه‌ خۆیان له‌م شه‌ره‌ دوور بگرن و له‌و ناچه‌یه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاتی كشانه‌وه‌یان، له‌ مه‌سێریكدا كه‌ بۆ پاشه‌كشه‌ هه‌ڵیان بژاردبوو له‌ گه‌ل هیزه‌كانی ج.ا ده‌رگیر بوون. مقاومه‌تیكی سه‌خت و حه‌ماسی له‌ به‌رانبه‌ر هیزیكی گه‌لیك ته‌یار و به‌ ژماره‌ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌ستی پێ كرد و سه‌ره‌نجام هاورێ تاهیر قه‌وامی رۆژی ٢٧ ی ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵیكی تر له‌ هاورێ یانی له‌ نزیك روباری سیروان گیانی به‌خت كرد.

یادی به‌ درێژه‌دانی ریگای پیروز بی!

 

 

گرامی باد یاد کارگر کمونیست و آگاه و عضو حزب کمونیست ایران رفیق طاهر قوامی

رفیق طاهر قوامی در زمره رفقای کمونیستی بود که زندگی و مبارزه شان با روند فعالیت انقلابی و کمونیستی کومه له گره خورد.

رفیق طاهر در سال 1343 در شهر سنندج در خانواده ای کارگری دیده به جهان گشود. طاهر علاوه بر تحصیل ناچار بود برای تامین بخشی از هزینه زندگی خود و خانواده اش کار کند. وی با کارکردن در کارگاههای باطری سازی، نانوائی و کار در کنار کارگران ساختمانی،  محرومیت هم طبقه ایهایش را از نزدیک و با رگ و پوست خود لمس کرد.

در دوران قیام 1357رفیق طاهر با وجود اینکه 14 سال بیشتر نداشت، اما با عشق به آزادی و برابری آموختن درس مبارزه را در صف اعتراضات توده ای این دوران آغاز کرد. رفیق طاهر که تحت تاثیر برادر بزرگترش رفیق جانباخته یدالله قوامی قرار داشت با اهداف و سیاستهای کومه له آشنا شد و به یکی از فعالین کومه له تبدیل شد.  طاهر که مدتها در مراکز مختلف کارگری کار کرده بود و از نزدیک با درد کارگران آشنا بود، در این دوران روابط کارگری خود را گسترش داد، در جمعها و محافل کارگری شرکت میکرد و از ضرورت مبارزه برای آزادی و برابری با آنها سخن می گفت.

رفیق طاهر پس از اتمام دوره آموزش سیاسی و نظامی در آموزشگاه کومه له، سال 1361 به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست.  از همان ابتدا با تمام انرژی و توانش تلاش می کرد فعالیتهای انقلابی و کمونیستی اش را پیش ببرد. وی در گشتهای سیاسی و نظامی پیشمرگان کومه له در نواحی مریوان، سنندج و سردشت شرکت داشت و در جهت برقراری پیوند و رابطه صمیمانه با مردم زحمتکش تلاش فراوانی نمود.

رفیق طاهر در میان رفقای همسنگرش نیز رفیقی صمیمی و دلسوز بود و با احساس مسئولیت در جهت حل مسائل و مشکلات آنها می کوشید و بدینگونه چه در میان توده های زحمتکش و چه در میان همرزمانش  به سیمای محبوبی تبدیل شده بود.

نبرد مسلحانه علیه مزدوران جمهوری اسلامی برای رفیق طاهر عرصه ای جدید بود که با شهامت و کاردانی در آن شرکت میکرد، در یکی از نبردهای پیشمرگان کومه له علیه مزدوران جمهوری اسلامی در روستای "کانعمت" در منطقه سرشیو سقز به سختی مجروح شد و بعد از آنکه جراحاتش بهبود یافت فعالیت های خود در این عرصه را از سر گرفت. طاهر در دهها عملیات نظامی علیه مزدوران جمهوری اسلامی شرکت کرد و فداکاریهای زیادی از خود نشان داد.

رفیق طاهر سال 1365 به عضویت حزب کمونیست ایران در آمد و در همین سال به ناحیه سنندج منتقل شد، پاییز سال 1366 در گردان شوان سازمان یافت و فرماندهی واحدی از پیشمرگان کومه له به وی محول شد.

روز 27 اسفند ماه سال 1366 جنگ ایران و  عراق در منطقه حلبجه شدت گرفت، چند واحد از رفقای پیشمرگ کومه له که قصد دور شدن از منطقه را داشتند در حوالی رود سیروان با شمار زیادی از نیروهای مزدور جمهوری اسلامی درگیر شدند، در این جریان رفیق طاهر قوامی بعد از نبردی سخت و نابرابر هدف گلوله مزدوران جنایتکار جمهوری اسلامی قرار گرفت و جان باخت.

ياد و خاطره رفيق "طاهر قوامی " روشني بخش راهمان تا فرداي پيروزي نهايي كارگران و زحمتكشان خواهد بود. يادش گرامي باد.